شێراوا: دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر مەدەنیەکان، ٤ کەس بریندار بوون-نوێ کرایەوە-
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندیکی سەر بە ناوچەی شێراوایان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ٤ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ژن و دووانیشی منداڵن.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندیکی سەر بە ناوچەی شێراوایان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ٤ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ژن و دووانیشی منداڵن.
سوپای داگیرکەری تورک گوندی باشەمری سەر بە ناوچەی شیراوای کردە ئامانجی تۆپبارانەکانی. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێک بە ناوی شێوین نەبو قاسم و کچێکی ٨ ساڵان بە ناوی حەمیدە ساڵح و منداڵێکی دیکە کە رەگەز و ناوەکەی نەزانراوە، بریندار بوون.
هاوکات تۆپبارانەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، بە پێی زانیارییەکان کەسێکی دیکەش بریندار بووە کە رەگەز و ناوەکەی نەزانرا.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ٤ کەس بریندار بوون.
دەوڵەتی تورک ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩-ش ناوچەی تل رفعەتی تۆپباران کردبوو، لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا، ١٠ کەس گیانیان لەدەست دابوو کە هەشتیان منداڵ بوون.
دەوڵەتی داگیرکەری رژێمەکەی ئەنکەرە هەموو رۆژێک بە شێوەیەکی سیستماتیک ناوچە مەدەنییەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی. لە ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکانی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان هەزار هاوڵاتی دیکەش ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و ئاوارە ببن.
ز.ش