دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زرگان دوو ژنی شەهید کرد و سێ منداڵیشی بریندار کرد

گوندەکانی باکوور و باشوور و رۆژئاوای شارۆچکەی زرگان لە کانتۆنی حەسەکە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە بە چڕی تۆپباران دەکرێن و لە ئەنجامدا دوو ژن شەهید بوون و سێ منداڵیش بریندار بوون.

هێزە داگیرکەرەکان بە چڕی گوندەکانی باب خەیر و گوندەکانی مێرمێلە و تل میر و میزرە و تل وەرد و گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای ناوەندی شار تۆپباران دەکەن.

لە هێرشی سوپای تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر گوندی ڕەبیعەتی سەر بە شارەدێی زرگان، دوو ژن شەهید بوون و سێ منداڵیش بریندار بوون و دەشوترێت کە ٣ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا لەو شارۆچکەیەدا برینداربوون.

سوپای تورکیی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشەکانیان بەرفراوانتر کردووە و گوندەکانی ئوم ئەلکێف و تل جیرابیت و تل جوما لە ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر بۆردومان دەکەن.

ف.ق