دەوڵەتی تورک منداڵێکی بریندارکرد و کەسێکی ڕفاند

چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرسنوری ئیدلیب بە دەستڕێژی گولە منداڵێک بریندار دەکەن، وە لە عەفرینیش ژنێکیان ڕفاند.

ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا  (SOHR) ڕایگەیان سوپای تورک لە سەر سنوری دەستڕێژی گولە لە منداڵێکی دانیشتووی کامپێکی گوندی زۆرڤی ڕۆژئاوای ئیدلیب دەکەن. ڕاشیگەیاندووە منداڵەکە بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هەر ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە؛ دوێنێ چەتەکانی 'پۆلیسی سەربازی' سەر بە دەوڵەتی تورک لە عەفرینی داگیرکراو؛ کەسێکیان بە ناوەی ڕێزان محەمەد نووری (٤٩) ساڵ کە خەڵکی شارۆچکەی ماباتایە و دانیشتووی عەفرینە، لە ماڵەکەی خۆی لە نزیکی نەخۆشخانەی جیهان لە عەفرین ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا لە ماوەی ئەمساڵدا سەربازانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر سنورەکان ١٤ هاوڵاتی مەدەنیان کوشتووە، وە ٢ منداڵ و ٢٩ مەدەنیشی بریندار کردووە.