دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٣٠ تۆپیان لە زرگان دا و ١٣ شەهید و بریندارلی لێکەوتەوە

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زرگان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە ٣٠ تۆپیان لە ناوچەکە داوە و ٣ کەسیش شەهید بوون.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زرگان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە ٣٠ تۆپیان لە ناوچەکە داوە و ٣ کەسیش شەهید بوون.

راگەیاندراوی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەو شێوەیەیە:

"ماوەیەکی زۆرە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شارۆچکەی زرگان و گوندەکانی تۆپباران دەکەن. هەوڵ دەدەن بەو هێرشانە  کۆچ بە دانیشتوانەکەی بکەن، وەک ئەوەی لە شارەکانی عەفرین و گرێ سپی و سەریکانی ئەنجامیان دا. ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی کانوونی یەکەم سوپای تورک بە هەموو جۆرە تۆپ و مووشەکێک شارۆچکەکەی تۆپباران کرد. نزیکەی ٣٠ تۆپ لە شارۆچکەکە کەوت. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە دڕندانەیەدا زیانی بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیشت و پیاوێکی بەساڵاچوو و دوو ژن شەهید بوون و ١٠ی کەسی تری مەدەنیش برینداربوون. بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.

ئێمەى هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیدانەی ئەو کارە تاوانکاریانە دەکەین، کە لە دژی هاووڵاتیانمان لە شارۆچکەى زرگان ئەنجامیان دا.  داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین، کە دەستبەجێ دەستبەکار بن و دژی دڕندەیی دەوڵەتی تورک و سەربازەکانی بوەستنەوە و ڕێگە لە رژانی بە لێشاوی خوێنی هاوڵاتیان بگرن".

ژ.ت