دوو شەهیدی قەسەدە لە شەدادی بەخاک سپێردران
شەڕڤانانی قەسەدە زیاد حەسەن ئیبراهیم و عەبود مەحمود حەمادە کە لە دەیرەزۆر شەهیدبوون، لە شاری شەدادی بەخاک سپێردران.
شەڕڤانانی قەسەدە زیاد حەسەن ئیبراهیم و عەبود مەحمود حەمادە کە لە دەیرەزۆر شەهیدبوون، لە شاری شەدادی بەخاک سپێردران.
دەیان دانیشتووی شاری شەدادی سەر بە کانتۆنی جەزیرە، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە گۆڕستانی شەهیدانی شارەکە کۆبوونەوە و تەرمی شەهید زیاد حەسەن ئیبراهیم و عەبود مەحمود حەمادەیان بەخاک سپارد.
هەردوو شەڕڤان لە ٢٣ ی ئەیلو لە هەرێمی حەوایج زیبانی کانتۆنی دەیرەزۆر شەهیدبوون.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان نەجاح، گوتی: "ماڵئاوایی لە دوو قارەمان دەکەین کە بۆ ئاسایش و سەلامەتی ئێمە گیانی خۆیان فیدا کرد. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەین".
وتەبێژی مەجلیسی سەربازیی شاری شەدادی، هەیسەم ڕەشید، گوتی: "شەهیدان ئەو قارەمانانەن کە بۆ ئازادی و دادپەروەری گیانیان فیدا کرد، ئەوان سیمبولی هێز و ئیرادەی کۆمەڵگەن".
هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
پاشان ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
دواتر تەرمی هەردوو شەهید بە هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا.