هەرەئە: فەرماندە کارکەر تۆڵهەڵدان شەهید بوو

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ڕایگەیاند فەرماندەیان کارکەر تۆڵهەڵدان شەهید بووە.

ڕاگەیاندراوی شەهید

فەرماندەیی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی شەهید کارکەر تۆڵهەڵدانی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەرەئەدا هاتووە: "یەكێک لە قارەمانانەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ئامانۆسەوە ڕووی لە عەفرین کرد و لەوێ بەشداری هەنگاوەکانی ڕزگاری بوو، فەرماندە کارکەر تۆڵهەڵدان بوو. هاوڕی کارکەر کە لەساڵی ٢٠١٣دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانیدا هاتنە عەفرین، ماوەی ١٠ ساڵ بە بەردەوامی لە دژی چەتەکانی بەرەی نوسرە و داعش، وە لەدژی داگیرکارییەکان دەوڵەتی فاشیستی تورک بە بوێرییەکی زۆرەوە لە بەرخۆداندابوو، ڕۆڵی فەرمانداری لەئەستۆی خۆیگرت."

لە بەردەوامید هەرەئە سەرەخۆشی خۆی دەربڕێت و دەڵێت: "لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا فەرماندە کارکەر لە ئەنجامی هێرشێکدا لە هەرێمی عەفرین شەهید دەبێت. سەرەخۆشی خۆمان لە گەلی وڵاتپارێزمان و بنەماڵەی هێژای شەهید کارکەر دەکەین و بەڵێنی بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانی هاوڕێیانی شەهیدمان دوپاتەکەینەوە."

'ڕزگارکردنی عەفرین ئامانجی هاوڕێ کارکەر بوو'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ناسنامەی شەهید ئاشکرا کراوە و هاتووە: "ڕزگارکردنی شاری عەفرین ئامانجی بنەڕەتی هاوڕێ کارکەر بوو، بەڵێن دەدەین ئەو ئەرکەی هاورێ کارکەر ڕادەستی ئێمەی کردووە وەک هێزەکانی ڕزگاری عەفرین تا بەدیهێنانی ئەو ئاواتە لە بەرخۆدانمان بەردەوام بین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهید کارکەر بەم شێوەیە:

ناوی کۆد: کارکەر تۆڵهەڵدان

ناوی ڕاستی: ڕدڤان ئولوگانا

ناوی دایک: ساعیدە

ناوی باوک: کیاسەدین

شوێن و کاتی شەهید بوون: ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ هەرێمی عەفرین."