لە تەل تەمر تەقینەوەیەکی گەورە روویدا

لە نزیک گوندی تەل فیدای تەل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە لەکاتی دەربازبوونی ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیدا تەقینەوە روویدا و کەسێک بریندار بوو.

بەپێی زانیاریەکان لە نزیک گوندی تەل فیدای تەل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە لەکاتی دەربازبوونی ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیدا تەقینەوە روویدا. لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی نەجوە عەبدولحەمید ئەلنەسیری ٢٤ ساڵە بریندار بوو.

ئەلنەسیر بۆ نەخۆشخانەی شەهید لێگەرین گواسترایەوە. لەبارەی ئەنجامی تەقینەوەکە زانیاری زیاتر بەدەستنەهێنراوە.

ف.ق