له زرگان ژماره‌ی برینداره‌كان بەرز بوویەوە
له هێرشه‌كانی دوێنێی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر زرگان حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
له هێرشه‌كانی دوێنێی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر زرگان حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر زرگان به‌رده‌وامه.
حه‌وت هاوڵاتی كه سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان ماڵه‌كانیان جێنه‌هێشتبوو، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانەدا برینداربوون.
له‌و هێرشانه‌دا له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوا و باكوری زرگان هه‌ر یه‌ك له سه‌ید فه‌تاح، جه‌مال ئه‌لعیسا، به‌شار ئیسماعیل ئه‌لعیسا و خدر ئه‌حمه‌د ئوغڵه گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی درباسیه.
به‌شیر عه‌ته‌وی و عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لحامدیش گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه تائێستا رووننه‌بوه‌ته‌وه.
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێش له هێرشه‌كاندا فاتمه عه‌لی مه‌حبوب بریندارببوو.
هێرشی داگیركه‌ران له‌سه‌ره گونده‌كانی دادا عه‌بدال، ره‌بیعات و موحه‌ره‌میش به قورسی به‌رده‌وامن.
ژ.ت