ئەنجومەنی گەلی عەفرین-شەهبا لەوبارەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر هەرێمی تل رەفعەت و شەهبا. لەم رۆژانەدا هێزەکانی رزگاری عەفرین لەپێناو پاراستنی ئێمەدا بەرخودانێکی بێهاوتای ئەنجامدا. بۆ ئەوەی گەلەکەمان رووبەڕووی کۆمەڵکوژی نەبنەوە، بۆ ئەوەی کەسانی بێتاوان نەکوژرێن، بریارماندا کە هەرێمەکە کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە گەمارۆدراوە، جێبهێڵین.
جەخت دەکەینەوە کە جێهێشتنی هەڕێمی شەهبا بە واتای ئەوە نایات کە دەست لە بەرخودان ی خۆمان لە پێناو رزگارکردنی عيفرین هەڵدەگرین؛ بەڵام ئێمە لە ساڵانی رابردوودا بەرگەی سەرجەم هەلومەرجی دژواری ناو کەمپەکانمان گرت و لەئێستاش بەدواوە تێکۆشانمان بە شێوەی بەهێزتر بەردەوام دەبێت، ئێمە لەپێناو رزگارکردنی خاکەکەمان لە داگیرکەران هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ.
ئێمە سپاسی هێزەکانی رزگاری عەفرین دەکەین، کە تا کۆتایی ئێمەیان پاراست و لەپێناو ژیانی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئێمە گیانبازییان کرد".