ئەوانەی بە دەستی پەدەکە شەهید کران: شەهید ئاراس -٣
شەهید ئاراس (لوقمان عەبدۆ) کە بە دڵ و گیان بۆ گەلەکەی خەباتی دەکرد، یەکێکە لەو گەریلایانەی لە ساڵی ١٩٩٢دا بە هاوکارییەکانی پەدەکە و لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک شەهید بوو.
شەهید ئاراس (لوقمان عەبدۆ) کە بە دڵ و گیان بۆ گەلەکەی خەباتی دەکرد، یەکێکە لەو گەریلایانەی لە ساڵی ١٩٩٢دا بە هاوکارییەکانی پەدەکە و لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک شەهید بوو.
شەهید ئاراس لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو، لە ساڵی ١٩٨٧دا بەشداری ناو ڕێزەکانی پەکەکە بوو. لە کاتی خوێندی زانکۆدا بە شێوەیەکی چالاک بەشداری ناو کار و خەبات بوو، پیشەی مامۆستای لە خزمەتی تێکۆشانی ئازادییدا بەکارهێنا. بە کەسێتی بەرخۆدێر و بەهێزییەوە جێگەی خۆی لە دڵی هەموواندا کردبووەوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا لەو کاتەی شەڕێکی سەخت لە چیاکانی کوردستاندا دەگوزەرێت، ڕوو دەکاتە چیا. هەر هەمان ساڵ لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی پەدەکە و دەوڵەتی تورکدا لە حەفتانین شەهید بوو. تەیب عەبدۆ باسی قارەمانێتی شەهید ئاراسی برای دەکات.
کاتی ئاشنابوون بە پەکەکە
بنەماڵەی عەبدۆ لە گوندی تل جەمالی گڕکێ لەگێ کە لە ساڵی ١٩٨٠دا ئاشنای تێکۆشانی ئازادی کورد دەبن، بوونی خۆیان لە تێکۆشانی ئازادییدا بینییەوە. تەیپ عەبدۆی کاکی شەهید ئاراس باسی ئەو کاتە دەکات: "لە ١٩٨٠ەوە ئاشنا بووین بە تەڤگەری ئاپۆی و بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزین، لەگەڵ هەڤاڵاندا بووین و پێویستییەکانمان بۆ دابین دەکردن، چونکە خزمەتکردن بوو بە گەل و شکۆدای بوو بۆ ئێمە. هەرگیز تەڤگەرێکی لەو شێوەمان نە بینیبوو."
'لە کاتی خزمەتی سەربازی ڕژێمدا، گەلی بەڕێکخستن دەکرد'
شەهید ئاراس لە ساڵی ١٩٦٦دا لە گوندی تل جەمال لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٧٢دا دەستی بە خەباتی خوێندکاری کرد. وەک خوێندکارێکی سەرکەوتوو بوو بە مامۆستا. لەو بارەیەوە تەیب عەبدۆ بەم شێوە دوا: "شەهید ئاراس کەسێکی ژیر بوو. لە قوتابخانەدا سەرکەوتووبوو، بەو تایبەتمەندییەوە زانکۆی تەواوکرد، چون ئەوەی لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز بوو بیرکردنەوەی فراوان بوو، هەرگیز دڵی کەسی نەدەشکاند. ساڵێک مامۆستای کرد و دواتر چوە خزمەتی سەربازییەوە، لەو کاتەشدا لەگەڵ خەڵکیدا لە پەیوەندییەکی ڕێکخستنی زۆر باشدابوو، لە ڕۆژانی پشودا دەچووە عەفرین و حەلەب کۆبوونەوەی ئەنجام دەدا و لەگەڵ هاورێکانیدا بوو. دوای تەواو بوونی سەربازی، مامۆستایەیتی دەکرد و پەیوەندییەکی گەرم و گوڕی لەگەڵ بنەماڵەی خوێندکارەکانیدا هەبوو. وە لەگەڵ هاوپیشەکانیشدا هەروابوو. کەسی نیگەران نەدەکرد. بە هۆکاری کەسێتی و ئەو تایبەتمەندییانەی چەندین کەسی نزیکردەوە لە تێکۆشانی گەلی کورد، بیرکردنەوەیانی گۆری. مامۆستای کەرتی پەروەردەی ڕژێم بوو، بەڵام هیچ کاتێک کوردبوونی خۆی لەبیرنەکرد، پیشەکەی بۆ خزمەتی گەلەکی بەکارهێنا. لە ساڵی ١٩٧٨دا بڕیاری بەشداربوونی لە نێو پەکەکە دا و تا ساڵی ١٩٩٢ لە بەڕێکخستنکردنی کەسانی تر و خزمەتکردنی گەلەکەی بەردەوام بوو. لە مانگی ئازاری هەمان ساڵدا ڕووی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان. بەڵام بەداخەوە لەو ساڵەدا لە شەڕەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە حەفتانین شەهید بوو."
'پەدەکە لە زبڵدانی مێژوودا یاد دەکرێتەوە'
تەیب لە بارەی شەهیدبوونی براکەی و خیانەتەکانی پەدەکەوە بەم شێوە بەردەوام بوو: "کاتێک دەوڵەتی تورک بە کوردانی دەگوت؛ 'کۆتایتان پێ دەهێنین' لەو کاتەدا پەدەکە بە هەموو ڕۆڵێکییەوە هاوکاری دەوڵەتی تورکی دەکرد لە دژی گەریلا. دووژمن وتی کۆتایی بە گەریلا دێنن، بەڵام نەیانتوانی ئەوە بکەن.
پەدەکە لە ناو خیانەتێکی قوڵدایە و هیچ جیاوازییەکەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا نیە، کاتێک بە کەڵکی خاک و گەلەکەی نایەت ئەوا لە زبڵدانی مێژوودا یاد دەکرێتەوە.
بانگەوازی لە گەلی باشووری کوردستان
گەلی باشووری کوردستان خاوەندارییان لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد و لەگەڵ گەریلادا بوون بەیەک. داواخوازم نەبنە ئامرازێک بۆ شەڕی تایبەت و لەدژی داگیرکاری بوەستنەوە. خیانەت لە نێو خۆتاندا ڕیشەکێش بکەن، لە دژی خیانەت شەڕ بکەن."