ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ١٢ سەرباز و ٢ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە چالاکییەکانی رۆژانی ١ بۆ ٣ی حوزەیران لە مارع، باب، عەزاز و عەفرین دا ١٤ سەرباز و چەتەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەری کوژراون و ٧ی سەربازی تریش بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک شێراوای عەفرین بۆردومان دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر گوندێکی ناوچەى شێراوای عەفرین بۆردومان دەکات. -
خەڵکی کۆبانێ بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی گەریلا رژانە سەر شەقامەکان
سەدان کەس لە هاووڵاتییانی کۆبانێ لە دژی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا رێپێوانیان ئەنجامدا و داوایان لە هەموان کرد خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا بکەن. -
دوو گوندی شەرا بۆردومانکران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوندی شەرای عەفرینی بۆردومان کرد. -
ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی دەوڵەتى تورک لە سەرێکانی تەقێنرایەوە
لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی لە ئۆتۆمبێلێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا بۆمبێک تەقییەوە و ژمارەیەک چەتە کوژران و بریندار بوون. -
لە شەهبا مینێک بە ٣ منداڵی کۆچبەری عەفرینیدا تەقییەوە و بە قورسی برینداری کردن
لە گوندی بابنس لە شەهبا مینێک تەقییەوە و بەو هۆیەوە ٣ منداڵ بە قورسی بریندار بوون. -
بۆ ٢٤ شەهیدی هەپەگە، قەسەدە و یەپەگە پرسەدانرا
بۆ ٢٤ شەهید کە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرابوون و بەهۆی قەدەخەی هاتوچۆ پرسەیان بۆ دانەنرابوو، لە کۆبانێ پرسەدانرا. -
بەڕێوەبەری خۆسەر ئەندامانی خانەوادەی چەتەکانی داعشی رادەستی هۆڵەندا کرد
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر ژنێک و ٣ منداڵی چەتەکانی داعشی رادەستی حکومەتی هۆڵەندا کرد. -
ئاماری هێرشەکانی سەر منبج لە مانگی ئایاردا بڵاوکرایەوە
ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری مانگی ئایاری هێرشەکانی سەر منبجی بڵاوکردەوە. -
لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شێراوای عەفرین هاووڵاتییەک کوژرا
دەوڵەتى تورک لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی گوندی مەیاس لە ناوچەى شێراوای عەفرین و لەو تۆپبارانەدا هاووڵاتییەکی مەدەنیی کوشت. -
یات لە شەدات ئەمیرێکی داعشی دەستگیر کرد
یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە یەپەگە بە ئۆپەراسیۆنێک لە گوندی بەلالیێی شەداد ئەمیرێکی داعشی بە ناوی عەبدولکەریم عەبدوڵلا دەستگیرکرد. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بورج قاسی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندە گەمارۆدراوەکانی شێراوای بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی شێراوا، کە لە ژێر گەمارۆی ئەو سوپایە و چەتەکانی و حکومەتی سوریادایە تۆپبارانکرد. بەهۆی ئەو تۆپبارانانەەوە زیان بەر زەوییە کشتوکاڵیەکان کەوت. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی لە یەکتریاندا
لە سەرێکانی لە نێوان گروپی چەتەکانی شوهەدای بەدر و ئەل موالی دا شەڕ روویدا و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین هێرشیان تێکشکاند و سەربازانی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین هێرشی چەتەکانیان بۆ سەر گوندی سۆخان تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر چەتە و سەربازی تورک کوژران. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گرێ سپێ
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قۆڕس هێرشی کردە سەر گوندێکی گرێ سپی -
لە حەسەکە تەقینەوە روویدا: هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا
لە نزیک خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی ناخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. -
لە سوریا لەماوەی ١٠ ساڵدا نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس کوژراون
بەپێی رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤی سوریا، لە سوریا لە شەڕی ١٠ ساڵی رابردوودا نزیکەی نیو ملیۆن کەس کوژراون. -
لە عەفرین ٥ چەتە کوژران و ٩ چەتەش بریندار بوون
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە هەرێمە داگیرکراوەکان لەئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانیان، ٥ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون و ٩ چەتەش بریندار بوون. -
هێرشی چەتەکان بۆ سەر تلتەمر تێکشکێنرا
چەتەکانی دەوڵەتى تورک هەوڵیاندا هێرش بکەنە گوندی ئوم کێف لە تلتەمر، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی تلتەمرەوە هەوڵەکەیان شکستی پێهێنرا. -
ناسنامەی شەهیدێکی هێزی خۆپاراستن ئاشکراکرا
خانەوادەی شەهیدان لە تەل حەمیسی باکور و رۆژهەڵاتی سوری ناسنامەی ئەحمەد ئەلموتلەق ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستنیان ئاشکرا کرد کە لە ٢٥ی شوباتدا لە تەل حەمیس شەهید ببوو. -
ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە عامودێ ئەندامێکیان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە شەهید بووە. -
یەپەگە: هاوڕێمان ئاگری قامشلۆ لە رووداوێکدا لە کاتی پەروەردەدا شەهید بوو
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هاوڕێکەیان ماهیر عەبدوڵلا (ئاگری قامشلۆ) ٢٤ی ئایار لە ئەنجامی رووداوێکدا لەکاتی پەروەردەدا شەهید بوو. -
سوپای تورک و چەتەکانی ئاگریان بەردایە دارستانەکانی عەفرین
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگریان بەردایە دارستانەکانی دەورووبەری چیای حەج حەسنا و گوندی باسلێ و جلبرێ-ی عەفرین. -
بەرێوەبەری خۆسەری دەروازە سنوریەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا کردەوە
بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەروازە سنوریەکانی لەگەڵ هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی سوریا کردەوە.