دانیشتوانی عەفرین و شەهبا بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد

لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا سەدان کەس لە شەهبا سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، یەکەم رژی جەژنی رەمەزن، دانیشتوانی عەفرین و شەهبا چوونە گۆڕستانی شەهیدان و لەوێ جەژنیان پیرۆز کرد.

هاووڵاتییان گوڵیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و بە هیوای پیرۆزکردنی جەژن لە عەفرین جەژنیان لە یەکتر پیرۆز کرد.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، سورەیا حەبەش بەناوی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد.

سورەیا حەبەش سەرەتا جەژنی رەمەزانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە گەلانی ئاشتیخواز و موسڵمانان پیرۆز کرد و وتی: "جەژنی ڕەمەزان جەژنی ئاشتی و ئارامییە. هەروەها جەژنی برایەتیی گەلانە، کە هەموو گەلان لە یەکتری پیرۆز دەکەن.  بەداخەوه دەوڵەتی تورک بەناوی ئاینی ئیسلامەوە خەڵک هەڵدەخەڵەتێنێت و کورد دەچەوسێنێتەوە و پاکتاوی دەکات، بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ کۆمەڵگەی ئیسلامی ئەوەیە، کە ڕێ لە ئەردۆغانی بکوژ بگرن".

لە ڕاگەیەندراوەکاندا هاتبوو، گەلی کورد لە دژی سیاسەتی ئەردۆغان دەوەستێتەوە و عەفرین لە داگیرکاری ئازاد دەکات.

ژ.ت