دوای چەند ساڵ وشکەساڵی بەهار بە رەنگی سەوزی خۆی هەرێمی فوراتی رازاندەوە

دوای چەند ساڵ وشکەساڵی بەهار بە رەنگی سەوز و گەشی خۆی هەرێمی فراتی رازاندەوە. ئەمساڵ بارانێکی زۆر داباریوە و وەرزی بەهار درێژخایەن تر بووە.

دوای ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا بە هۆی وشکەساڵییەوە بەروبومی کشتوکاڵی کەمببوو و باران نەدەباری، خاکی هەرێمی فورات وشکببوو. وشکەساڵی تەنگی بە جوتیارانی هەرێمی فورات هەڵجنیبوو. ئەمساڵ بەهۆی بارانی بەرچاو و درێژبوونەوەی وەرزی بەهار و دابارین، تائێستاش زەوییەکانی ناوچەکە بە سەوزی ماونەتەوە. دانیشتوانی هەرێمی فورات دڵخۆشن بە رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ.

هـ . ب