حەوت چالاکوان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان برینداربوون

لە شاری مەریوان حەوت چالاکوان کە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو شارەبوون، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین برینداربوون.

لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٧ چالاکوانی کورد کە لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو شارەدابوون، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی برینداربوون.

راگەیەندرا کە سوپای پاسداران ئاگری لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەکە بەرداوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە ماوەی چەند رۆژە ئاگرەکە بەردەوامە.

کاتێک بارزان پیروزی، مادیح نیکپەی، بورهان مەککی، ئارام کەیوان، سەیوان نیکپەی و دوو کەسی دیکە کە ناوەکانیان نەزانراوە ویستیان بەشداربن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ناوچەی کانی میران، بە هۆی تەقینەوەی مین برینداربوون.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوانە و راگەیەندرا کە برینەکانیان سەختە و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

هـ . ب