کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە: رێگەنادەین کە ژینگەکەمان تاڵان بکرێت

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە سەرنجی راکێشا بۆ سەر باخچەکانی هەوسەلێ کە لە ژێرمەترسی لەناوچووندان و داوای لە لایەنە دژە جەنگ و ژینگەپارێزەکان کرد کە دژی ئەو تاڵانکارییە لە کوردستان بوەستنەوە.

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە بە راگەیەندراوێک سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تا باخچەکانی هەوسەلێ نەپارێزرێن دژایەتی شەڕ دەستەبەر نابێت.

راگەیەندراوەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە:

"هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی رژێمی فاشیستی تورک سیاسەتی شەڕ و لەناوبردن وەک شەڕی قڕکردنی بێپێوانی ئەخلاقی و ویژدانی بەڕێوەدەبات. کاتێک ئەوە دەکات نەک هەر بەتەنیا هێرش دەکاتە سەر هەبوونی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کورد، هەروەها ژینگە و بەها کولتورییەکان کەلەگەڵ مێژووی کوردستان یەکێکن لەناو دەبات و ناهێڵێت هیچ شتێکی سەر بە ژینگە و کولتوری کوردستان بمێنێتەوە.

لە کوردستان فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە شەڕێکی بەرفراوان بەڕێوەدەبات. لە سوپاکەی تا پۆلیسەکانی، لە بروکراتەکانی دەوڵەت تا چەتەکانی، لە حکومەتەوە تا ئۆپۆزسیۆن هەمووان خستووەتە ناو ئەم شەڕە بەرفراوانە. هەموو دەزگاکانی دەوڵەت بە گوێرەی ئەم شەڕە هەمەلایەنەیە رێکخراون. بە سیستمی گۆشەگیری و ئەسکەنجە لە ئیمڕاڵی، شەڕی قڕکردنی پەرەپێداوە و ئەو شەڕەی بە هەموو شوێنێکدا بڵاوکردووەتەوە. نە یاسای نێونەتەوەیی دەناسێت و نە سیستمی یاسایدان هەیە لە ژێر ئاراستەی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی هەموو بوارە کۆمەڵایەتی و ژیانییەکانی کوردایەتی ئەو شەڕە بەڕێوەدەبەن.

سامان و دەوڵەمەندی بایۆلۆژی لەناودەبرێت

هەموو جۆرەکانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی کە بە گوێرەی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان قەدەغەن، لە کوردستان بەکاردەهێنرێن. هێرشەکانی سەر رۆژئاوا تادێت بەرەو تراژیدیایەک هەنگاو دەنێن. تەنانەت ئاوی گەلی کوردیشیان کردووەتە بەشێک لەو شەڕە نائەخلاقیەیان. بە پەتا و برسێتی پلانی ئەوە دادەنێن کە گەلی کورد لە رۆژئاوا لەناو ببەن. لەبەر ئەوە هەموو رۆژێک تەندروستی کۆمەڵگا، خوێندنگە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی هەستیار بۆردومان دەکەن.

شەڕی قڕکردن لە باشور لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە چوارچێوەی جموجۆڵی داگیرکەری لە کوردستان بەردەوامە. لەژێر ناوی "شوێنپێ و ئاسەوار لە دوای خۆت جێمەهێڵە" بەو رادەیە دڕندانە دەجوڵێتەوە کە تەنانەت تەرمی سەربازەکانی خۆشی دەسوتێنێت. بە وەحشیگەرییەکی دڕندانەدا هەموو رۆژێک بە دەیان جار چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لە جوگرافیای کوردستان شوێنی ژیان نەمێنێت. بە راگەیاندنی ئەو شوێنانەی کورد تیایدا دەژین وەک گۆڕەپانی شەڕ، بە پێگەی شەڕی هەمەلایەنە ژینگە قڕدەکەن. لە هەرێمەکانی بۆتان، بەهدینان، بەستا و مونزور ژینگە و دارستانەکان قڕ دەکەن، بە وێستگەی کارەبای خۆریش خۆی ئامادە دەکات هەموو هەرێمەکانی کوردستان داگیر بکات.

دەبێت باخچەکانی هەوسەلێ بپارێزرێن

لەسەر رێگەکانی گەریلا بەنداو دروست کران بۆ ئەوەی رێگریی لە جموجؤلی گەریلا بکەن. ئێستاس هەوڵ دەدەن نزیکەی ١٩ ملیۆن متری چوارگۆشە لە شارەکانی سەمسور، ئێلیح، چەولیگ، ئامەد، ئەلازیز، ئەرزینگان، مەلەتی، مێردین، موش، رحا، شڕنەخ و وانی کوردستان  کە گەریلا بەکاریان دەهێنێت و گەریلا دەتوانێت ئەو گۆڕەپانانە بەکاربهێنێت، دەیوێت بیکاتە زەوی وێستگەی کارەبای خۆر. بەم جۆرە دەیەوێت مرۆڤ لەسەر ژینگەی کوردستان نەمێننەوە و لەهەمان کاتدا قڕکردنی بایۆلۆژیش بگرێتەبەر.

گوایە ئەو کەسە بەڕێوەبەری زانکۆیە. دیارە کە بودجەی زانکۆ بەشی ناکات و بۆ ئەوەش دەیوێت بشێک لە گۆڕەپانی زانکۆکە بە رووی بیانسازی و کرێ بکاتەوە.

لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە ژینگەی خۆمان بپارێزین بەهێڵین دۆڵی دیجلە بکرێتە کۆنکرێت. باخچەکانی هەوسەلێ بە هەزاران ساڵە وەک دۆڵی بەپیتی گەلی ئامەد هەبوون و دەبێت بمێننەوە. تا باخچەکانی هەوسەلێ نەپارێزرێن، دژایەتی شەڕ مسۆگەر ناکرێت. تا مرۆڤ دژایەتی شەڕ نەکات، سیستمی داڕوخاوی ژینگە سەرلەنوێ چاکناکرێتەوە.

دەبێت رێگە بە تاڵان و داگیرکەری نەدەین

بۆ ئەمەش دەبێت سەرجەم بزوتنەوەکانی دژی شەڕ، ژینگەپارێزان و ئیکۆلۆژی پارێزان یەکبگرن و بە تێکۆشانێکی یەکگرتووی گەلان کۆتایی بە تاڵان و لەباوبردنی ژینگەی کوردستان بهێنن. دەبێت رێگە بە وێستگەکانی کارەبای خۆر و لەناوبردنی میراتی مێژووییمان نەدەین".

هـ . ب