کەرکوک، لەژێر ناونیشانی قەیرانەکانی ژینگە کۆڕێک بەڕێوەچوو

لە کەرکوک، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە ژینگەیەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات کۆڕێکی بەرفراوان دەربارەی قەیرانەکانی ژینگەی بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکدا ستایشی رۆڵی گەریلا کرا لە پاراستنی ژینگەی کەرکوک.

لە هۆڵی شەقامی جمهوری لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە ژێرناونیشانی (قەیرانەکانی ژینگە) کۆڕێک بۆ شکۆفە محەمەد چالاکوانی ژینگەیی و سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستانێکی سەوز ڕێکخرا، لە کۆڕەکەدا ژماریەکی بەرچاو لە کەسایەتیی رۆشنبیر، چالاکوانان و ژینگە دۆستان ئامادەبوون.

شکۆفە محەمەد چالاکوانی بواری ژینگەپارێزی و سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستانی سەوز، سەبارەت بە دۆخی ژینگەی عێراق بەگشتی و ژینگەی کەرکوکی بەتایبەتی و چەند پرسێکی وەکو هۆکارەکانی خراپ بوونی ژینگە و مەترسییەکانی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و لەسەر داهاتووی عێراق و هەروەها ڕێگەچارەسەرکان.

عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی ژینگەیی نوێ دەبێتەوە

هەروەها شکۆفە محەمەد تیشکی خستەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق لە ڕیزبەندی پێنج-ەمە لەو ووڵاتانەی کە مەترسی گۆڕانی ژینگەیی لەسەرە، عێڕاق یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە کاریگەرێیەکی گەورەی کەش و هەوای بەخۆیەوە بینووە کە لە داهاتووەیەکی نزیکیشدا ئەم گۆڕانی کەش وهەوایە کاریگەری نەرێنی دەبێت، وە ئەگەر کار نەکرێت ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێ ئەبینەوە لە تەواو بوارەکان هەروەها نەخۆشی زیاد دەکات.

دوورن لە پابەندبوون بە ڕینەمایی یاساکانی ژینگەیی و تەندروستی

هەروەها ئەو ژنە ژینگەپارێزە باسی لە دۆخی ژینگەی کەرکوکیش کرد و ووتی: "سەبارەت بە شاری کەرکوک، ئەم شارە بەدەر نیە لە هەموو ئەو مەترسییە ژینگەیانە، چونکە خەڵکی کەرکوک لەناو کۆمەڵێک کێڵگەی نەوتی دەژێن، لەدەرئەنجامی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک بڕێکی زۆر لە غازی زیان بەخش دەچێتە هەوای کەرکوک، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کارگە لەناو شاری کەرکوک هەن کە دوورن لە پابەندبوون بە ڕینەمایی یاسا ژینگەیی و تەندروستییەکان، ئەو کارگانەش دەبنە هۆی پیس بوونی کەش هەوای شاری کەرکوک".

چەند ساڵێکە دیاردەی بەبیابان بوون بەدی دەکرێت

هەروەها ناوبراو باسی نەبوون و خراپی دۆخی ئاوی خواردنەوەی کرد لە شارەکە و ئاشکرای کرد: "یەکێک لە هۆکارەکانی کەم ئاوی بەدەر لە سیاسەتە نێودەولەتییەکان و بەرزی پلەی گەرمی، ئەو هۆکارە ئەوەیە کە ئێمە کێڵگەی نەوتیمان زۆرە وە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت پێویستیان بەبڕێکی زۆری ئاوە، بۆیە بەشێک لە ئاوی شیرینی شاری کەرکوک بۆ دەرهێنانی نەوت بەفیڕۆ دەچێت، وە ماوەی چەند ساڵێکە لەناوچەکانی خواروی کەرکوک دیاردەی بەبیابان بوون بەدی دەکرێت، هەروەها چەندین گەرەک بەهۆی بێ ئاوییەوە لە شارەکە دەناڵێنن"

تورکیا لەڕێگەی بەنداوەکانی شوێنە مێژووییەکانی کورد دەشارێتەوە

شکۆفە محەمەد باسی ووشکبوونی ئاوی عێراقی کرد بەهۆی دەوڵەتی تورکیاوە و هەروەها باسی بێ پلانی دەسەڵاتدارانیشی کرد  و ووتی: "پرۆژەی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ ڕێژەی ئاوی دیجلە و فوڕاتی کەم کردۆتەوە، بەنداوەکانی تورکیا ئامانجی سیاسیە لەدوایە چونکە ئەو شوێنانەی کە بەنداوی لەسەر دروست کردووە شوێنی مێژووی کوردە و هەوڵی شاردنەوە و سڕینەوە کورد دەدەن".

کەسانی ناشارەزا ڕێکەوتنی ٥٠ساڵەی نەوتیان لەگەڵ تورکیا واژوو کردووە

هەروەها باسی خراپی رۆڵی حکومەت و دەسەڵاتی کرد کە چەند کەمتەرخەم لە دۆخی ژینگەیی ووڵات و ووتی: "حکومەت نا ڕاستگۆیە لەگەڵ هاووڵاتیان بەتایبەتی لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئامارەکان لەسەر خراپی دۆخی ژینگە و پلەکانی گەرما، وە لەئیستادا ١٠٪ی باران بارین لە عێراق کەمی کردووە بەپی لێکۆڵینەوەکان پێشبینی دەکرێت لە تا ساڵی ٢٠٥٠ لە ٢٥٪ کەم بکات، ئەمەش بۆ بێ پلانی لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ نموونە دەبینین کەسانی ناشارەزا لە(پەدەکە) چوونە ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوتیان لەگەڵ تورکیا واژوو کردووە بەبێ ئەوەی بیر لەداهاتوو بکەنەوە، لە ئیستاشدا ئیستاش حکومەتی سودانی کەوتە ناو تەڵەیەکی سیاسی لەگەڵ ئێران بەهۆی نەبوونی کارەبا، ئەمانە هەموووی بێ پلانی دەوڵەتە بۆ داهاتووی عێراق".

بەهۆی تورکیاوە لە یەک ساڵدا ١١٨هەزار عێراقی بۆ نەخۆشخانە نێردراون

هەروەها باسی لە خراپی دۆخی هاووڵاتیانی عێراق کرد بەهۆی خراپی ژینگە و ئاوەوە و ئاشکرای کرد: "بەهۆی ئەو بەنداوانەی تورکیا دروستی کردووە ئاوی عێراق کەمی کردوووە و بەهۆیەوەش ڕێژەی سوێری ئاو زیادی کردووە، بەپی ڕاپۆرتی کۆنفرانسی ژینگەیی لە شاری نیویۆركی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا  ١١٨هەزار کەس لە باشوری عێراق بەهۆی سوێری ئاوەکە بۆ نەخۆشخانە نێردراون، هەروەها ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە ساڵی٢٠١٩ دەلێت بە زۆرەملێ ٢١ هەزار و ٤٠٠ عێراقی بەهۆی کەمبوونی ئاو و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ناچار بە کۆچ کراوان ئەمەش بەهۆی بێ پلانی حکومەتە لە ڕووبەڕوونەوەی قەیرانەکان".

لەشەری دژبە داعش، گەریلاکانی پەکەکە کەرکوکیان پاراست و خزمەتی ژینگەی شارەکەشیان کرد

لە کۆتایدا شکۆفە محەمەد چالاکوانی بواری ژینگە، باسی گرنگی چاندنی نەمانی کرد و ستایشی تەفگەری ئاپۆچی و گەریلاکانی ئازادی کرد کە هەموویان کەسانی ژینگەپارێزن و لە سەردەمی شەری دژ بە چەتەکانی داعش کاتێک گەریلا لە کەرکوک بوونە سەرەڕای ئەوەی بەرگرییان لە شارەکە کردووە هەروەها نەمامیان چاندووە، ناوبراو ووتیشی: "سەرەڕای بوونی مەترسی جەنگی داعش لە ناوچەکانی باشوری کەرکوک، لە رۆژی لەدایکبوونی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان گەریلاکانی پەکەکە نەمامێکی زۆریان لە کەرکوک چاند بەتایبەتی لە داقوق لە ناوچەی عەلی سەرای، ئەو کات شەڕی دژی داعش بەردەوام بوو کاتێک کە بە منیان ووت ناترسیت داعش هێرش بکات، منیش لە وەڵامدا ووتم 'ئەم گەریلانە لە دورەوە ووڵاتەوە هاتوون شارەکەم دەپارێزن لە داعش و ژینگەکەی شارەکەم جوان ئەکەن'، منیش بەشداریم کرد لە هەڵمەتی نەمام چاندنەکە و ووتم ئەگەر داعش هێرش بکات ئەبمە شەهیدی ژینگە".

هـ . ب