ئێزدییەکان بە بۆنەی جەژنەوە روویان کردە گۆڕستان شەهیدان
خەڵکی شەنگال بە بۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.
خەڵکی شەنگال بە بۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.
لە شەنگال جەژنی قوربان کە وەک "جەژنی گەورە"، "جەژنی حاجیان" ناودێر دەکرێت، ئەمرۆ پیرۆز دەکرێت. بە بۆنەی جەژنەوە بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی شەنگال شەوی رابردوو، پێکەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد و بۆ کۆچکردوان خێریان دابەش کرد.
خەڵکی شەنگال بەر لەوەی جەژنە پیرۆزە لەیەکتر بکەن، چوونە گۆڕستانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش لە سەر چیای شەنگال و لە سەر مەزاری شەهیدانی چوارپارچەی بەرخودانی شەنگال مۆمیان داگیرساند . هەروەها بۆ یادی شەهیدان خێر دابەش کرا.
ئێزدییەکانی شەنگال زۆرینەیان لەم رۆژەدا بە گوێرەی لێکدانەوە و هەژماری مەرگەهێ جەژنی خۆیان پیرۆز دەکەن بەڵام هەندێک لە ئێزدییەکانی شەنگال و ئێزدییەکانی شێخان سبەینێ بە پێی لێکدانەوە و هەژماری لالەش جەژنیان پیرۆز دەکەن.
هـ . ب