بۆ یادی شەهید جەمیل قەرەیازی...

جەمیل قەرەیازی ٧ ساڵ پێش لە ١ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە قەرسێ لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. بەوبۆنەوە لە هەواڵی جوانانەوە وتارێک بڵاوکرایەوە.

جەمیل قەرەیازی (یونس کامش) لە ١ی ئەیلولی٢٠١٧ لەگەڵ هەڤاڵانی مەزڵوم، باوەر و ئاندۆک لە هێرشی سەر دۆڵی کولا لە ناوچەی چەمچێ قەرس، لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون.

دەقی بەبیر هێنانەوەکەی هەواڵی جوان بەم شێوەیەیە:

"جوگرافیای کوردستان دەکەوێتە ناوچەی شارستانیەتی سەرەوەی هێلالی زێڕین و خاوەنی خاکی بەپیت و شاخ و ڕووباری بێکۆتاییە. جوگرافیای کوردستان بە درێژایی مێژوو سەرچاوەی ئیلهام بووە لە ئەفسانە، داستان و شێعرەکاندا. ئەم جوگرافیایە ناوەکەی لە گەلی کوردەوە کە تەمەنی وەک جوگرافیاکەی قەدیمە وەرگرتووە. هێندە دڵنزمە کە هەر گەلێک کە ببووە میوانی ڕازی کردووە.

لەگەڵ ڕەوتی مێژوودا هێزە داگیرکەرەکان شاهیدی جوانی و دەوڵەمەندییەکەی بوون و تەماعیان لەسەربووە. ئەم دەوڵەتانە بۆ داگیرکردنی پەنایان بۆ هەموو شێوازێکی گڵاو بردووە و ئەم گەلەیان کۆمەڵکوژ کردووە. بەڵام لە هەموو ستەم و کۆمەڵکوژییەکەدا گەل بەرخۆدانێکی بێوێنەی لە خۆی نیشانداوە. ئەم خاکە خاکی ڕوستەمی زاڵ، دەروێشی عەڤدی و مینا قازی و لەیلا قاسم و زۆر قارەمانی تر کە قەد تەسلیمەتی قبووڵ نەکردووە. ئەم قارەمانانە لەهەر کاتێکدا کە پێویست بووە لە شاخ و شار، بە وتنی "کورد جگە لە شاخەکان هیچ دۆستێکی نییە" ڕوویان کردووە شاخەکان و سەرهەڵدانیان کردوو.

لە مێژوودا ئەسکەندەر، داریوش و عەرەب و تورک نەیانتوانی بە هۆی چیاکانیەوە بەسەریدا زاڵ بن، تەنانەت لەئەمڕۆشدا واز لە کردەوە خوێناوییەکانیان ناهێنن. لەم سەردەمەدا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراو هێرشەکانیان بەدەوام دەکەن، بەڵام  بە بەرخۆدانی قارەمانانی سەردەم ڕووبەڕووی شکست بوونەتەوە. گەلی کورد جارێکی دیکە بە دروشمی ڕێبەر ئاپۆ رووی کردەوە شاخەکان و قارەمانانی نوێی وەک بێریتان، زیلان و ئاتاکانەکانی خوڵقاند و بوونە ڕۆمانی بێکۆتایی ئەم سەرهەڵدانە نوێیە و بە هەزاران گەنج چوون بەدەم بانگەوازییەکەی رێبەر ئاپۆەو و ڕوویان کردە شاخە ئازادەکانی کوردستان. شەڕیان کرد، ڕووبەڕووی دوژمن بوونەوە و شەهید بوون. یەکێک لەو گەنجانە جەمیل قەرەیازییە.

هەڤاڵ جەمیل لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە قەرەیازی لەدایک بووە، لەوێ دوژمن سیاسەتی کۆمەڵکوژی و سەپاندنی سیاسەتەکانی ئاسمیلاسیۆنی بەڕێوە بردوو. ناوی بنەماڵەیی هەڤاڵ جەمیل یونس کامشە. تا سەردەمی لاوێتیەوە بە فەرهەنگی گۆرانی و ئاوازی کوردییەوە گەورە بووە و بە سایەی گۆرانییەوە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی کوردستان بووە. هەر لەو سەردەمەدا ڕێبەر ئاپۆی ناسی، خۆی بۆ گەشتێکی بێ کۆتایی ئامادە کرد. لە هەموو چالاکییەکاندا بەشداری دەکرد، دەینوسی و کتێبی دەخوێندەوە، هاوکات پێوەرەکانی وڵاتپارێزی بەسەر دۆست و ئەندامانی بنەمەڵەکەیدا دەسەپێنێت و هەوڵیداوە لە هێڵی ڕاستی و خەبات نزیکیان بکاتەوە.

هەڤاڵ جەمیل لە کۆمەڵگادا خۆشەویست و خاوەن ڕێزی تایبەت بوو ،دژ بە سیاسەتەکانی دوژمن لەسەر زمانی کوردی، وتی: "زمانمان شەرەفی ئێمەیە، دەبێت خاوەنداری لە شەرەفمان بکەین" و هانی هاووڵاتانی شارەکەی دەدا تابلۆی دووکانەکانیان بە زمانی کوردی بنووسن.

هەڤاڵ جەمیل لە سەردەمێکدا کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لاواز دەبوو هەوڵی دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەدا. سەرتاشخانەیەکی دەکاتەوە و قژی منداڵانی بە خۆڕایی چاک دەکرد. زۆر بەم کارانە دڵخۆش بووە و بەردەوام لە دژی فیۆدالیزم تێکۆشاوە و قەد ڕێگەی نەداوە له دانیشتنەکاندا ژن و پیاو به جیا دابنیشن. بەردەام دەیگوت ژنان زۆرترین کار دەکەن، بەڵام پیاوان لە هەموو شتێدا لە پێشەوەن. لەگەڵ ژنان پەیەوەندییەکی باشی هەبوو بەردەوام لەگەڵیان قسەی دەکرد.

لەگەڵ بەهێزبوونی گرێدراوبوونی بە ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی، نەیتوانی ئیتر لە شاردا بمێنێتەوە. ناوی جەمیل براکەی (مەزڵوم کامەر)ی کە لە ٣٠ی ئابی١٩٩٢دا شەهید بووە بۆ خۆی وەرگرتەوەو و هاوژینەکەی و دوو منداڵی خۆشەویستی بەجێهێشت و بڕیاریدا "ئەگەر ژیانێک هەبێت پێویستە لە وڵاتێکی ئازاددا بێت" و لە ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. هەر لە یەکەم ڕۆژی پەیوەست بوونیەوە بەشداری لە چالاکییە کردارییەکاندا کردووە و لە ڕێکخستنی گوندەکاندا بەشداربووە و قورسترین ئەرکەکانی لە ئەستۆ گرتووە. لەم ژیانە نوێیەدا کە بە جوانی و هێز ناوی دەبرد، تا دوا هەناسەی بە جۆشێکی مەزن و مۆڕاڵێکی بەرزەوە تێکۆشانی کرد.

هەڤاڵ جەمیل لە ١ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. وەک کەسایەتیەک بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی و کوردستان ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد. بەدڵنیاییەوە ئەگەرچی کەم ژیا بەلام لەو ڕێبازەی ئەو دەستی  پێکرد، وڵاتێکی ئازاد بۆ منداڵەکانی و گەلەکەی لەسەر دەستی هەڤاڵانی بە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت.

بەسەرهاتی لەم جۆرە درێژترین ڕۆمانە لە جیهاندا کە بە چەند وشەیەک نووسراوە: پەکەکە.