گەریلا لە هەفتانین، مەتینا و زاپ گورزی لە دوژمن وەشاند

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەفتانین، مەتینا و زاپ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی هەفتانین؛

٢٨ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ هێزەکانمان جموجۆڵی داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەکتۆریا خستەژێر چاودێرییەوە. دواتر بە تاکتیکی سابۆتاژ لەو داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٨ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٠٠ بەرامبەر بەو داگیرکەرانەی دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی گۆلکا پێشڕەوی بکەن، دەستوەردان ئەنجامدرا. دوای دەستوەردانەکەی هێزەکانمان، جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٤:٢٠ بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر ئەو داگیرکەرانە ئەنجام درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جێگیربن. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٥:١٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا.

٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٥:٤٤ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ویستیان بە حەفارە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری تۆیۆتا کە پێشتر لەلایەن گەریلاوە تێکشکێندرابوو، ببەنەوە. بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران ئەنجامدرا.

٣٠ی ئاب کاتژمێر ٠٠:١٠، ١٠:٣٠، ١٢:٣٠، ١٢:٥٥، ١٣:١٩، ١٣:٢٩، ١٨:٠٠ و ١٨:٠٣ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا.

٢٨ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٥ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار درا و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا.

٣١ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی ئەو داگیرکەرانەی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، کامێرایەکی حەراری چاودێری و پڕۆژێکتۆرێک کرانە ئامانج.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

٢٧ و ٣٠ی ئاب بە تەقەمەنی قەدەغە تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بۆردومان کران.

٢٩ی ئاب بە تەقەمەنی قەدەغە تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ٢٧-٣١ ی ئاب گۆڕەپانی شاخی شەهید جیهانی هەرێمی قەندیل یەک جار، گۆڕەپانەکانی شاخی قەلە، کەندەکۆڵا، شەهید شەریف، سنین، لۆلان و بەربزن لە هەرێمی خواکورک ١١ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ، سەرێ مەتینا و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ١٣ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٥ جار، گۆڕەپانەکانی مێرانێ، مام نێجیر، هەفتەباخ، شاخی کون، دەشتی کافیا، یەکماڵ، سێدارێ، دێریک، دێرەشێ، شاخی عەگید، کانی سارکی هەرێمی گارە ١٩ جار؛ بە گشتی ٤٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٨، ٢٩، ٣٠ و ٣١ ی ئاب گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینای هەڕێمی مەتینا و گۆڕەپانەکانی لۆلان، شاخی شەکیف، شەهید شەریف و سنینی هەرێمی خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".