لە ئامەد نەخشەرێگەی ئاشتی ئاشکرا کرا

لە ئامەد ٣٢٨ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، کار، ڕەنج و پیشەیی نەخشەرێگەی ئاشتییان ئاشکرا کرد کە بە بۆنەی ١ی ئەیلولەوە ئامادە کرابوو.

لە ئامەد ٣٢٨ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، کار، ڕەنج و پیشەیی نەخشەڕێگەی ئاشتییان لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ناوچەی سور ئاشکراکرد کە بە بۆنەی ١ی ئەیلول 'ڕۆژی ئاشتی جیهانی'ەوە ئامادە کرابوو. پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد و نوێنەری ئەو لایەنانەی نەخشەرێگەکەیان واژۆکردبوو بەشداربوون.

نەخشەرێگەکە لە لایەن سەرۆکی نوسینگەی پارێزەرانی ئامەد نیهاد ئەرەنەوە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی سیاسی مرۆڤ ئەوەیە لە ژیانێکی دوور لە ترس، ئاشتی و شکۆمەنددا بژیت و ئەمەش مافی هەموو کەسێکە و وتی: "بەڵام بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە لە چەندین جێگەی جیهاندا شەڕ و کاولکاری بەردەوامە. زۆرینەی ئەو هێرشانە لە دژی ژن و منداڵان دەکرێت. وێڕای هەموو ئەم دۆخە نەرێنیانە بە جەختکردنەوە مافی ئاشتیانەی خۆمان لە دژی شەڕ دەپارێزین."

لە بەردەوامیدا ئەرەن باسی لە گرنگی ئاشتی بۆ کۆمەڵگە کرد و وتی: "لە ماوەکانی ڕابردوودا بۆ چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد، چەندین پرۆسە دەستپێکرا و جێگەی بایەخی کۆمەڵگەمان بوو. بەڵام بەداخەوە ئەو پرۆسانە بە گوێرەی خواستەکانی کۆمەڵگە ئەنجامگیر نەبوون. وێڕای هەموو ئەو ئۆپراسیۆن و گرژیانە کە دەستپێکراوەتەوە، تەواوی کۆمەڵگە لە هیوای ئاشتیدایە. گفتوگۆ و دانوستاندەکان بەردەوامی دەدات بە هیواکان و دیپارێزێت."

'سەرچاوەی کێشەکان ناچارەسەری پرسی کورد و سیاسەتی ئەمنییە'

لە درێژەدا ئەرەن ئاماژەی بەوەدا رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کار و پیشەییەکان لە مانگی شوباتدا لە ئامەد کۆبوونەوە پەیوەست بە پرسەکانی کورد بانگەوازییان کرد و وتی: "ڕوونبووەتەوە هۆکاری تەنگەژەکان لە پێشکەوتنی دیموکراتیکی وڵاتدا و قەیرانی ئابووری گرێدراوی سوربوونە لەسەر ناچەرەسەری پرسی کورد و سیاسەتە ئەمنییەکان. پێویستە ئیرادەیەکی چارەسەری نوێ دروستبکرێت، چەکەکان بێدەنگ بکرێت و ئاستەنگیەکانی پێش ڕۆڵی کارەتەرە کاریگەرەکان لاببرێت."

لە کۆتاییدا بانگەوازی بۆچارەسەکرنی پرسەکانی کورد کرا و ئەرەن وتی: "بانگەوازی لە هەموو ئەکتەر و هەڵسوڕێنەرانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەین بۆ ئەوەی پرسی کورد بە ڕێبازی ئاشتی و دیموکراتیکیانە چارەسەربکرێن و کۆتایی بە دۆخی شەڕ بهێنرێت، بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێبکەن."