لیستی یەکینەکانی پاراستنی سنوری عێراق کە پەدەکە لە دژی گەریلا مەشقیان پێ دەکات ئاشکرا کرا

ئاژانسی فورات، لیستێکی هێزەکانی پەدەکە ئاشکرا دەکات کە لە ژێر ناوی یەکینەکانی پاراستنی سنوری عێراق دژی گەریلا راهێنانیان پێدەکات.

دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی ڕێوڕەسمی سەربازی لە شاری زاخۆی باشووری کوردستان لە میدیای دیجیتاڵ بڵاوکرایەوە و قسەوباسی لێکەوتەوە، هەندێک زانیاری وردتر بەردەست کەوتن. لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی پەدەکە، ڤیدیۆیەک بە مۆبایل تۆمارکراوە، دیارە ئەو ڤیدیۆیە دوای ڕاهێنانێکی سەربازی گیراوە. له ناوەندی زاخۆ وەک پیشاندانی هێز نمایش کراوە، زانراوە کە ئەو هێزە، هێزی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لەژێر ناوی یەکەی پاسەوانی سنووری عێراق مەشقی پێکراوە بۆ ناردنی بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئامادە کراون. ئاژانسی فۆرات ناوی ئەندامانی ئەو هێزە مەشق پێکراوە ئاشکرا دەکات.

پەدەکە، کە لە کۆتایی حوکمڕانیدایە، داهاتووی گەلی باشووری کوردستان وێران دەکات، هەوڵدەدات خۆی لەم بارودۆخەی ئێستا ڕزگار بکات، بەڵام ئەم هەوڵانەی پەدەکە باشووری کوردستانی گەیاندووە لێواری داڕمان. پەدەکە، کە بۆ ڕزگاربوونی، پەنای بۆ دەیان ڕێگا و شێواز بردووە، لەم دواییانەدا لە ڕێگەی ڕۆژنامەی خەباتەوە، هەندێک لە دامەزراوە وڵاتپارێزەکانی سلێمانی کردە ئامانج. پەدەکە، داوای لە سوپای تورکیا کرد شۆڕشگێڕان، دیموکرات و هێزە وڵاتپارێزەکان کە خاوەن هەستێکی نەتەوەیین، بکاتە ئامانج و بیانکوژن.  ئەم ڕێبازانەی  پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارزانی باوکیانەوە بۆیان بە میرات ماوەتەوە. 

لە سەدامەوە هەتا ئەردۆغان 

پەدەکە، کە لەژێر ناوی سیاسەتی هاوسەنگیدا بازرگانی بە هەموو ناوچەکانی باشوورەوە کردووە، لەگەڵ ڕژێمی بەعس کە لە ساڵی ١٩٩٦دا گەلی کوردی کۆمەڵکوژ کرد، کاتێک لەبەرامبەر یەکێتی تووشی ئاستەنگی بوو، لە گەڵ ڕژێمی بەعسی کورد کوژ کەوتە هاوکارییەوە دژی کورد. ئێستاش لەگەڵ ڕژێمی ئەردۆغان کە مانەوەی لەسەر بنەمای داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتنی کوردستان دەزانێ، هاوکاری دەکات.  پەدەکە، بەشداری لە پلانە نوێیەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بە ڕێگای ڕزگارکردنی دەسەڵاتەکەی دەزانێت.  هەروەها زانراوە بۆ ئەم  ئامانجەی لە ژێر ناوی یەکەی پاسەوانی سنووری عێراق، لە دژی هێزەکانی گەریلا ئامادەکاری دەکات. 

لە ناوەندی زاخۆ ڕێپێوانی سەربازی 

 بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست هاتوون، ئەو هێزانەی کە بە دروشمەوە لە سەنتەری شاری زاخۆ ڕێپێوانیان کردووە، لە هەندێک شوێن و ناوچە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە. ئەم دۆخە لای خەڵکی ناوچەکەوە ترس و نیگەرانی دروست کردووە. هەروەها زانراوە لە چوارچێوەی مەشق و ڕاهێنانی ئەم هێزەدا، پێشتر لە هەندێک ناوچەی وشکانیدا ڕێوڕەسمێکی سەربازی بەڕێوەچووە. بەڵام ئەوە یەکەمجارە لە ناوەندی شاردا ڕێپێوانی سەربازی ئەنجام بدرێت. 

ناوی ئەو کەسانە بەدەست هێنراون 

بە گوێرەی زانیارییەکان پەدەکە له زۆر لاوە هەوڵی کۆکردنەوەی ئەم هێزەی داوە و له ژێر ناوی یەکەی پاسەوانی سنووری عێراق ناساندوویەتی. بەڵام ئاژانسی هەواڵی فۆرات لیستی ناوی ئەم هێزەی کە پەدەکە لەژێر ناوی یەکەی پاسەوانی سنووری عێراق دژی گەریلا ڕاهێنانی پێدەکات بەدەست هێناوە. لە لیستەکەدا ناو، پاشناو، بەرواری پەیوەندی کردن، سەر بەکام هێزە، ئەندامی کام بەشە، لە لیستەکەدا ٣٦٠ ناو بوونی هەیە. 

پەدەکە هێز کۆدەکاتەوە 

 بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێزە پێکهاتووە لە هێزی تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، زێرەڤانی، هێزەکانی گوڵان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی. هەروەها زانراوە کە پەدەکە لە ژێر ناوی یەکەی پاسەوانی سنووری عێراقدا بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هێز و باس لەوە دەکرێت بە ڕێژە پارەیەک ئەو هێزانە کۆ دەکاتەوە و ڕاهێنانیان پێدەکات. پاش تەواو بوونی ڕاهێنانەکەیان، زۆربه یان ڕەوانەی ناوچەکانی دهۆک و ئامێدی دەکرێن.