حەقیقەتی فیداکاری

گەریلا ڕۆستەم هەمدەم لە مەتینا لە شەڕی دژ بە داگیرکەراندا تەسلیمبوونی وردوخاش کرد، بە ئیرادەیەکی بوێرانەوە تا شەهیدبوونی شەڕیکرد. داستانی بەرخۆدانی ڕۆستەم لەگەڵ گۆرانییەکانی چیادا یەکانگیربوو و بووە بانگی ڕاپەرینی گەلی کورد.

نهێنێکە لە ڕستەی 'ئەوەندە ژیانمان خۆشەوێت لە پێناویدا دەتوانین گیانمان ببەخشین' شاراوەتەوە، لە هێرشەکانی فاشیزم و قڕکردندا وەک فەلسەفەیەکی ژیانی گەریلا لە شەڕی ئازادیدا بەردەوامی هەیە و پیشانی دەدات کە پێویستە ژیان لەم خاکەدا چۆنبێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەمڕۆدا شەڕی شکۆمەندی ئازادی بەڕێوەدەبەن، بەم فەلسەفەوە جەستەی خۆیان دەکەنە قەڵای بەرخۆدان، وەڵامێکی ماناداری حەقیقەتی هەبوون دەدەنەوە و هەمیشەیی دەبێتەوە. هەڤاڵ ڕۆستەم هەمدەم (سەدات ئۆزەن)یش بەشداری ئەم کاروانەی قارەمانێتیە بوو، خۆی گەیاند بەو حەقیقەتە.

بڕیارداری لە سەر ژیانی ئازاد، شەڕڤانی و بەڕێوەبردنی بەرخۆدانی هەرە گەورە و بە واتا لەم پێناوەدا، هەڵوێستی مرۆڤایەتی و شکۆداری سەردەمە. شەڕی قێزەونیش لە دژی بەها بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتی و جوانێتی سروشتمان بەڕێوەدەبردرێت کە بۆ تێکشکاندنی سەرچاوەکانی چاند و ئەخلاقیاتی کۆمەڵگەیە. گەریلاکانی ئازادی کە بە بوێرییەوە لە دژی ئەمە دەوەستنەوە، شەڕدەکەن و لە بەرخۆداندان، لە تێکۆشانی بە بریارییاندا بە هەنگاوی خۆیانەوە بەرەوە پێشەوە دەچن. لە کاتێکی وادا کە هێرشە قرکارییەکان لەسەر ژیان و ئایندە دەکرێت، سوپای گەریلا کە خۆی بە فەلسەفەی ئاپۆییەوە ڕازاندووەتەوە، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان سات بە سات شەڕدەکەن و کەسایەتی بێهاوتایی شۆڕشگێڕی دەئافرێنن. بۆ بە جێگەیاندی بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە مرۆڤایەتی، وەک ئەنجامی خۆگەیاندن بە جەوهەری حەقیقەت و ژیانێک کە لە مانای هەبوونەوە دێت، 'حەقیقەتی فیداکاریی'یان ئافراند.

لە مەزڵوم دۆغانەوە هەتا کەمال پیر و زیلانەکان گەریلا بۆ گەیشتن بەو حەقیقەتە تێدەکۆشن. لە دۆخێکی ئاوادا کە لەنابردن لەسەر هەموو شتێکی ئەم ژیانە دەسەپێنرێت، ئەوانەی لە دەوری فەلسەفەی ژیانی ئازادی کۆبوونەوە، هەوڵ دەدەن سەختییەکان سەرخەن و بەسەریشدەخەن. لە کاتی هەرە سەختدا لە ناو بارودۆخی زینداندا کە هیچ دەرفەتێک نەبووو، حەقیقەتێک کە مەزڵوم دۆغان دەڵێت 'بەرخۆدان ژیانە'، زیلان بڵێت 'دەمەوێت خاوەنی ژیانێکی مانادار و شکۆمەندانە بم'، کەمال بڵێت 'ئەوەندە ژیانمان خۆشەوێت کە لەپێناویدا گیانی خۆمان دەبەخشین' بووە ناسنامەی هەرە ڕوونی دڵسۆزی بە ژیان و ژیانی فیداکارییان ئافراند کە لە دەوری ئەم حەقیقەت زیاتر دەبن و تا ئەم سەردەمە بە پەیوەندی بەهێزەوە بەردەوامی هەیە.

فەلسەفەی هەر گەریلایەک لەمڕۆدا بە وتنی 'ئەوەندە ژیانمان خۆشەوێت کە لە پێناویدا دەتوانین گیانمان ببەخشین' لە دژی داگیرکاری تورک و لە دژی پەدەکە کە نغرۆی خیانەت بووە، شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبات، فەلسەفەی 'بەرخۆدان ژیانە' لە دژی عەقڵی فاشیست کە بووە بە بەڵای سەری مرۆڤایەتی و لە بەرامبەر خیانەتدا کە لە لایەن هێزە نۆکەرەکانەوە تاوەکو ئێستا بەڕێوەدەبرێت، ژیان بە شێوەی کەمال، شەڕ لە شێوەی بێریتان، فیداکاری لە شێوەی زیلان سوپایەکی فیدایی تەڤگەری ئاپۆیی ئافراند. ئەم ئەڤگەرە ئەوەی دەرخست کە کۆمەڵگەیبوون بە شێوەیەکی زۆر بەهێز دەهێنرێتە ژیانەوە.

دەرگای ئازادییان کردەوە

لە دژی بۆردوومان و هێرشە داگیرکارییەکان کە هەموو ڕۆژێک لە دژی ئەم خاکە دێرینە ئەنجام دەدرێت، ئەوانەی بە فیداکارییەوە شەڕ دەکەن، تەسلیمبوون ورد و خاشدەکەن و وەکو زیلان دەبنە فیدایی و ژیان دەئافرێنن. شەهید ڕۆستەم هەمدەمیش یەکێک بوو لەو گەریلایانەی بە گوێرەی ڕۆحی چالاکیەکانی کەمال پیر و زیلان تێکۆشا، بووە فیدیایی و بەشداری کاروانی نەمران بوو.

هەڤاڵ ڕۆستەم وەک هەر گەنجێکی دیکە لەو خاکەی لێی لە دایک بوو گەورەبوو، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان کەوتە ناو لێگەرین لە ژیانی ئازاد. خەون و خەیاڵەکانی هاوشێوەی ئەو ئازارەی لە دڵیدا بوو گەورەبوون. نەیتوانی خۆی لە ئازارەکانی گەلەکەی بگرێتەوە و دڵسۆزبوونی بە خاک و ڕەگی خۆیەوە تێکۆشان و شەڕی لێ داوا دەکرد. ئەمەی زۆر بە قوڵییەوە هەست پێدەکرد. بەم هۆکارەشەوە وتبووی 'هەموو ئەو شتانەی کە بەزۆرداری لە لایەن دووژمنانەوە لێمان وەرگیراوە، هەموو بەهاکانی خۆمان بە گەورەکردنی توڕەیی، بە تۆڵەکردنەوە جارێکی دیکە پێشکەشی گەلەکەمانی دەکەینەوە'. بێگومان دەبوایە وەڵامی هەرە گەورەی دووژمن بدرایەتەوە. ئیدی دەرگای ئازادی بۆ ڕۆستەم هەموو کات کراوە بوو.

هەروەک ئەوەی چۆن لە زیندانەکانی دووژمندا بەرخۆدانێک کە بە پێشەنگایەتی کەمال و ساراکان زامێکی قوڵی خستە ناو دڵی دووژمنەوە کە هیچ کاتێک تیمار ناکرێت، هەڤاڵ ڕۆستەمیش لە زیندانەکانی دووژمندا کە تێیدا دیل کرابوو، تەسلیمبوونی وردوخاشکرد و هاوشێوەی کەمال بە سەربڵندییەوە خۆی ڕاگرت و سوربوو لەسەر بەرخۆدان. ئەو کاتەی خۆی گەیاند بە چیا، زیاتر تێگەشت لەوەی کە چەندە دڵسۆزی ئازادییە، چەندە ژیانی خۆشدەوێت. ئەم هەستە وزەیەکی جوان، مۆراڵ و خۆشەویستی ژیانی هەڤاڵ ڕۆستەمی دەرخست. بەو ئامانجەی ببێتە گەریلایەکی ئاپۆیی و ئەم هەستە مانادارانەی بە چالاکی لە دژی دووژمن پیشان بدات، ڕووی لە مەتین کرد. سەختییەکانی لە پێش خۆی ڕاماڵی، ماناداری لەگەڵ هەر هەنگاوێکیدا زیاتر کرد و مافداری خۆی بەردەوام کرد. هاوشانی چەکدار و ئازێ لە شاخی هەکاری داستانیان نوسیەوە. بە قارەمانێتییەکانی شاخی هەکاری لە دژی داگیرکەران هەڵوێستێکی ماناداری پیشان دا.

شەهید ڕۆستەم وەک دارێکی ژیانی دڵسۆز بە خاکەکەی، لە هەر ساتێکی ژیانیدا لە کەسێتی خۆیدا هەستی بە خۆر کرد و بەم شێوەیە تێکۆشا. زانیبووی تا ئەوەی لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕووی هەرە پیسی خیانەت شەڕ بکات، ئەوا زیاتر هەبوونی خۆی دەپارێزێت. ڕێبازەکانی شەڕ و ژیان لە کەمال پیر و زیلان و بێریتانەوە فێربوو، بە پێشەنگایەتی ئەوانەوە بڕیاری لەسەر فیداییبوون، لە شەڕکردنی دژ بە دووژمندا تەسلیمبوونی وردوخاشکرا، بە ئیرادە و بوێرییەکی بێهاتاوە پیمی بۆمبەکەی دەستی خۆی دەرهێنابوو. ئایە گەر مرۆڤێک دڵسۆزی ئازادی، خاک و وڵاتەکەی نەبێت دەتوانێت چالاکیەکی ئەوەندە گەورە ئەنجام بدات؟ کەسێک توڕەبوونی بەرامبەر دووژمن نەبێت، باوەڕی خۆی بە هەڵوێستی سەرکەوتن نەهێنابێت دەتوانێت ببێت بە بەشێک لە ڕووناکی؟ هەڤاڵ ڕۆستەم هەمدەم بۆ ئەوەی ببێت بە بەشێک لەم ڕێگە بەشکۆیە، ئەو چالاکییەی وەکو زیلان ئەنجام دابوو. داستانی بەرخۆدانی ڕۆستەم لەگەڵ گۆرانیەکانی چیادا یەکانگیر بوو و بووە بانگی ڕاپەڕینی گەلی کورد.