دوای بوومەلەرزەکانی ٧.٨ و ٧.٧ پلە لە باکوری کوردستان ملیۆنەها کەس بێحاڵ و ماڵ بوون و بەتەنیان و تاوەکو دێت ئاماری زیانەکانی بومەلەرزەکەش زیاتر و قورستر دەبێت.
١٦:٣٩
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٩هەزار ٥٧ کەس
کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٥٧ کەس.
١٦:٣٦
دوو کەس لە باڵەخانەی ئاکار بە زیندوویی رزگارکران
لە سێهەم رۆژی بومەلەرزەکەدا کەسیک بە ناوی هەدیە ئارسلان و یەکێکیتر کە ناوی نەزانراوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەی رووخاوی ئاکاردا لە ناوچەی رەزانی ئامەد بە زیندوویی رزگار کران.
تائێستا ٤٢ کەس لەو بینایە هێنراونەتە دەرەوە کە ٢٣ یان برینداربوون و ١٩ کەسیشیان ژیانیان لەدەستداوە، پێشبینی دەکرێت ١٣٠ کەسی دیکە لە ژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانەیەدا مابن.
١٦:١٦
لە شێخ مەقسود تەرمی قوربانیانی بومەلەرزە بەخاکسپێردرا
لەئەنجامی بومەلەرزە کە زۆر ناوچەی سوریای نگرتەوە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب شەش کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات هاوڵاتییەکیش بە انوی خالید حەمۆ کەسەرەتا بریندارببوو دواتر گیانی لەدەستدا.
حەمۆ ئەمڕۆ لە گۆڕستانی پنۆی باکوری گەڕەکی شێخ مەقسود بەخاکسپێردرا.
دوێنێش تەرمی چوار لە قوربانیانی بومەلەرزەکە هەر لەو گۆڕستانە بە خاکسپێردران.
١٥:٥٣
کاردانەوەی گەل لە سەمسور
١٥:٥٢
هاوارەکانی نورداغ
لەناوچەی نورداغی دیلۆک بینا و پرد و رێگاکان رووخاون. لە گەڕەکەکانی ئاسلانلی، یەنی و فاتیح هیچ بینایەک بە ساغی نەماوە، لەبەر ئەوەی ئەمبوڵانس کەمن، تەرمەکان لە شەقامەکان کەوتوون یا خود لەناو ئەمبوڵانسەکاندا لەسەر یەک دادەنرێن. لەگەڵ دۆزینەوە و دەرهێنانی هەر تەرمێک لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا دەنگی هاواری گریان و شیوەن بەرز دەبێتەوە. لە زۆربەی بەشەکانی شارەکەدا تەلەفون، کارەبا، ئینتەرنێت و ئاو بوونی نییە.
١٥:٤٦
لە سەمسور تەمەکان لە سەر زەوی کەوتوون
لە سەمسور نەخۆشخانەی شارەکە پڕ بووە. کار بە دۆخی بەپەلە ناکرێت.لەبەر ئەوەی لە بەشی هەڵگرتنی تەرمەکاندا جێگە نەماوە تەرمەکان لە سەر زەوی دانراون.
١٥:٢٩
مەرجی 'چاودێری و پشکنینی پۆلیس' بەسەر دابەشکردنی هاوکارییەکاندا سەپاوە
بەپاساوی دۆخی نائاسایی تەنیا بە مەرجی ئەوەی لە ژێر چاودێری پۆلیسدا بێت رێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەو هاوکارییانە درا کە لەلایەن هەدەپەوە کۆکرابوونەوە. ئەو هاوکاریانەی کە لە چوونەناوەوە ناوچەی وێرانشاری مەلەتی راگیرابوو لەلایەن پۆلیسەوە دابەشکرا.
١٥:٢٧
خەڵکی دیلۆک: هاوکاریمان پێنەگەیشتووە، نە نان هەیە نە ئاو!
لێقەوماوانی بومولەرزەکەی دیلۆک کە لە ژێرخێمەدان باس لەوەدەکەن هاوکاریان پێنەگەیشتووە و نە نانیان هەیە و نە ئاو.
١٥:١٦
دیمەنی شەقامی فاتحی بازارجخ
١٥:١٥
سێ تەرمی قوربانیانی بومەلەرزە لە گەڤەر بەخاکسپێردران
تەرمی سێ ئەندامی خێزانێک کە لەناوچەی ئەسکەندەرونی هاتای بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدابوو لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بەخاکسپێردران.
١٥:١٣
درز کەوتووەتە دیوارەکانی زیندانی کورکوچولەر
زیندانیانی زیندانی کورکوچولەری ئەدەنە لە رێگەی تەلەفونەوە بنەماڵەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە بە هی بومەلەرزەکەوە درز کەوتووەتە دیوارەکانی زیندانەکەوە.
١٥:١١
پەیامنێری ژن نیوز و مەزۆپۆتامیا دەستگیرکران
پەیامنێری ئاژانسی مەزۆپتامیا مەحمود ئاڵتنتاش و پەیامنێری ژن نیوز سەما چاغلاک کە ویستیان دیمەنی خانووە رووخاوەکانی ناوچەی بێرەجوکی رحا تۆمار بکەن دەستگیرکران.
١٥:٠٩
هەدەپە لەوان سەفەربەری راگەیاند
پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە وان سەفەربوو، گەلیش روودەکەنە بینای هەدەپە و ئامێر و کەلوپەلی پێویست بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان رەوانەدەکەن.
١٥:٠٨
وێنەکانی کۆڵانی فاتحی بازارجخ
١٥:٠٦
کاراکاش کە بنەماڵەکەی لە ژێر خانووە رووخاوەکاندان ناڕەزایەتی دەربڕی
زەکی کاراکاش کە هاوسەر و ٣ منداڵی ٣ رۆژە لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان لە ناوچەی کۆلیکی سەمسور کاردانەوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەربڕی.
١٤:٥٥
گەل کاردانەوەی نیشاندا، وەزیری ئاکەپەیی و واگی هەڵاتن
لە سەمسور وەزیری گەیاندن عادل کارائیسماعیلئوغڵو و والی سەمسور محەمەد چوهادار بە هۆی کاردانەوەی گەلەوە سوار ئۆتۆمبێلەکانیان بوون و هەڵاتن. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت گەل بە شەق لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەدەن.
١٥:٠٤
١٨ کەس دەستگیرکران، ٥ کەس رەوانەی زیندان کران
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە یارمەتی بە لێقەوماوانی بومەلەرزە نەگەیاندووە بڵاوکردنەوەی بابەت لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی قەدەغە کرد. لەناو ٢٠٢ هەژماردا ١٨ کەس دەستگیرکران و ٥ کەس رەوانەی زیندان کرن.
١٤:٣٩
لە بومەلەرزەکەدا ١٠ پزیشک گیانیان لەدەستداوە
یەکێتی پزیسکانی تورک (تەتەبە) رایگەیاند کە لە بومەلەرزەکاندا لە سێ شار ١٠ پزیشل گیانیان لەدەستداوە.
١٤:٣٥
ئەو تەرمانەی ناسنامەیان یەکلانەکراوەتەوە بەخاکدەسپێردرێین
ئافاد رایگەیاند ئەو تەرمانەی ناسنامەیان یەکلانەکراوەتەوە دوای ٢٤ کاتژمێر بەخاکدەسپێردرێن. ئافاد ئاماژەی بەوەکردووە کە نمونەی دی ئێن ئەی، پەنجەمۆر و وێنەی تەرمەکان تۆمار دەکرێت، دواتریش تەرمەکان بەخاکدەسپێردرێن.
١٤:٣٣
دە ئەندامی یەک خێزان لە وان بە خاکسپێردران
لە سەمسور ١٠ ئەندامی یەک خێزان کە لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا گیانیان لەدەستدابوو لە وان بەخاکسپێردران.
١٤:٣١
لە زۆرینەی شوێنە وێرانبووەکانی سەمسور تائێستا کارەکانی گەڕان و رزگارکردن دەستیپێنەکردووە
٧٢ کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەدا تێدەپەڕێت و سەرباری ئەوەی کاربەدەستانی تورک دەڵێن خۆمان گەیاندووەتە هەموو شوێنێک بەڵام لە سەمسور لە زۆرینەی شوێنەکان تائێستا کارەکانی گەڕان و رزگار کردن بەڕێوەنەچوون. لە سەمسور بۆ بەهاناوەچوون پێویستیان بە هێزی مرۆیی هەیە.
١٣:٥٦
٧ کەس کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدابوو لە کۆبانێ بەخاکسپێردران
تەرمی ٧ کەسی سەر بە یەک خێزان کە لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدابوو لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە خاکسپێردران.
تەرمەکان لە گوندەکانی خزێنە و خەلۆمەر لە باشوری کۆبانێ بەخاکسپێردران.
١٣:٥٢
رێپێوانی گەنجان لە چوارەم رۆژدایە: داوای پشتیوانی و هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە کرا
١٣:٣٤
لە دیلۆک گەل بە تواناکانی خۆیەوە خۆڕاگری دەکەن
وەک زۆر ناوچەی بومەلەرزەلێدراوی دیکە لە گەڕەکی گوزەلڤادی دیلۆکیش قوربانیانی بومەلەرزەکە هەوڵ دەدەن بە پێی توانا و دەرفەتەکانی خۆیان خۆیان بەسەر پێوە رابگرن.
لە یەکەم رۆژی بومەلەرزەکەوە لەسەرەتادا ئافاد، والیگەری و شارەوانی هیچ دامەزراوەیەکی پەیوەندیداری دەوڵەت هاوکاری نەگەیاندووەتە گەڕەکەکە. دانیشتوانی گەڕەکەکە لە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بێبەش کراون. وێڕای کێشەی شوێنی حەوانەوە و پەناگە و گەرمکردن کێشەی خواردن و خواردنەوەشیان هەیە. دانیشتوانی گەڕەکەکە چاوەڕوانی هاوکارین.
١٣:٢٤
کۆمەڵەی گەنجان: دەبێت بە گیانی سەفەربەرییەوە پشتیوانی و هاوکارییەکانی بەهێز بکرێن
١٣:٠٩
لە دۆغانشەهیر بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا
لە ناوەندی ناوچەی دۆغانشەهیری مەلاتیە بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری ریختەر بومەلەرزە روویدا. بومەلەرزەکە لە قوڵایی سی کیلۆمەتری زەوی روویداوە.
١٢:٥٨
ئاگرەکەی بەندەری ئیسکەندەرون بەردەوامە
ئەو ئاگرەی بە هۆی بومەلەرزەوە لە بەندەری ئیسکەندەرون کەوتووەتەوە بەردەوامە. بە دوو هەلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە هەوڵ دەدرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
١٢:٤٦
لە سەمسور بریندارەکان و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە رێڕەوکاندان
لە سەمسور بریندار و ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە دەبرێنە نەخۆشخانەی پەروەردە و فێرکاری سەمسور. لەبەر ئەوەی تاکە نەخۆشخانەی شارەکەیە تەرمی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە و ئوانەشی کە بریندارب لە رێڕەوەکاندان. زۆر کەسی دیکەش کە دەبرێنە نەخۆشخانە دوای چارەسەری سەرپێیی لە نەخۆشخانە دەردەکرێن.
١٢:٢٤
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە زیاتر بووە
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لەلایەن کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکەوە ئاشکرا کراون بە هۆی بومەلەرزەکەوە ٨ هەزار و ٥٧٤ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٤٩ هەزار و ١٣٣ کەسیش برینداربوون. دەوترێت کە ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی بومەلەرزەکە ۆر لەو ئامارە فەرمیە زیاترە.
لە بەرلین مێزی قەیرانەکانی بومەلەرزە دامەزرا
دوابەدوا بومەلەرزەکەی مەرەش بۆ ئەوەی پێداویستیە سەرەتاییەکانی دابین بکرێن لە پایتەختی ئەڵمانیا مێزی قەیرانەکان دروست کرا.
لەمێزی قەیرانەکان بەمەبەستی هاوکاری بانگەواز رادەگەیەنرێت. بۆ بەهێزکردنی پشتیوانییەکانی گەلی کوردستان و گەیاندنی هاوکارییەکان هەوڵەکان خراونەتەگەڕ.
لەسەر ناوی مێزی قەیرانەکان ئیسماعیل پارماکسز رایگەیاندووە: لەناوچەی جیاجیای بەرلین لە رۆژانی دیاریکراودا ستاندنی هاوکاری دادەنرێن و ئەمرۆ ٨ی شوبات کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ئالکساندپلاتز ەکەم ستاند دادەنێن.
زانیاری لەسەر پێداویستییەکان بۆ گەیاندن بە مێزی قەیرانەکان:
Elmanya: Heyva Sor a Kurdistanê e.V. Kreissparkasse Köln Wilhelmstr.1253840 Troisdorf
IBAN:DE49 3705 02990004 0104
*
Heyva Sor a Kurdistanê e.V. Kreissparkasse Köln Wilhelmstr.1253840 Troisdorf
IBAN:DE49 3705 02990004 0104 81
BIC /SWIFT: COKSDE33XXX
Veya Paypal ile:
www.paypal.me/heyvasorakurdistane
HEYVA SOR A Kurdistanê کوردوستان سووری مانگی
*
Heyva Sor a Kurdistanê Wilhelmstr. 12/53840 Troisdorf - Elmanya
Tel: +49 (0)2241 9752583
Faks: +49 (0)2241 9752584
www.heyvasor.com
E-posta: [email protected]
١٢:١٧
رێکخراوە ژینگەپارێزییەکان: ئاکەپە هەوڵ دەدات کارەساتەکە وەک دەرفەتێک بۆخۆی بقۆزێتەوە
یەکێتی ئیکۆلۆژی و هاوپەیمانی دادپەروەری و کەشوهەوا: "ئاکەپە هەوڵ دەدات کارەساتەکە بۆ خۆی وەک دەرفەتێک بقۆزێتەوە. لەو پێناوەدا لە ناوچەکە باری لەناکاوی راگەیاندووە. بە پاساوی دۆخی لەناکاو دەیەوێت هاوکاری دەستپێشخەرییەکان و تواناکانی پشتویانی ئاستەنگ بکات، ئەو دەوڵەتەی ئەرکە سەرەکییەکانی لە بەڕێوەبردن و رێکخستن بەجێنەگەیاندووە، ئەمرۆ گەلانی تورکیای ناچار کردووە کە خۆیان خۆیان رێکبخەن".
١٢:١٥
سانجار لە مێرسین سەردانی بریندارانی کرد
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە میدحەت سانجار لەگەڵ شاندی یاوەری لە نەخۆشخانەی شاری مێرسین سەردانی بریندارانی کرد، سانجار وتی: "ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن کە ناسنامەیان نازانرێت و ژمارەیەکی زۆر منداڵیش هەن کە بنەماڵەکەیان نەدۆزراونەتەوە. بەڕێوەبەری قەیرانەکانمان لەگەڵ یەکینە تەندروستییەکانمان گرنگی بە هەموویان دەدەن. لە ناوچەکە کێشەی جددی بەڕێوەبردن هەیە. دۆخەکە زۆر مەترسیدارە. هەڤاڵانی بەڕێوەبەری و هەماهەنگیمان کاردەکەن و هەوڵ دەدەن یارمەتیدەر بن.
١٢:١٣
زیندانیان لە زیندانی جۆری ئێڵی مەرەش توکۆغڵو گواسترانەوە
لە زیندانی جۆری ئێڵی مەرەش تورکئوغڵو کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانی بەرکەوتبوو زیندانیان بۆ زیندانە جیاجیاکان رەوانە کران. زیندانیان سۆراغی بنەماڵەکانی خۆیان کردووە و پێیان وتراوە کە بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک زیانی زۆری داوە.
زیندانیان بۆ زیندانەکانی ئاکسارای، ئەنقەرە و قەیسەریە گواستراونەتەوە.
١٢:١١
لە سلێمانی گەل بۆ هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکە سەفەربەر بوون
١٢:٠٩
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: پێکەوە ئەم کارەساتە تێدەپەڕێنین
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە ئاماژەدان بە زیانە زۆرە گیانی و ماددییەکانی بومەلەرزەکانی باکوری کوردستان و تورکیا رایگەیاند، پێکەوە ئەم کارەساتە تێدەپەڕێنین و داوای بەرفراوانکردنی هاوکاری و پشتیوانیەکانی کرد.
١١:٣٦
گونای: داوای پشتیوانی و هاوکاری دەکەین
وتەبێژی هەدەپە ئەبرو گونای رایگەیاند کە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە مەرگ بەسەر لێقەوماوانی بومەلەرزەدا دەسەپێنێت و وتی، " پێکەوە برینەکانی ئەم کارەساتە ساڕێژ دەکەین. لە پێناو پستویانیدا بانگەواز رادەگەیەنین".
١١:٣٠
خۆبەڕێوەبەری تەرمی قوربانیانی بومەلەرزەکەی وەرگرتەوە
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری جوان مستەفا رایگەیاند کە تەرمەکانی ئەو کەسانەی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە لە دەروازەی عەون داداتی نێوان جەرابلۆس و منبج وەرگیراونەتەوە. راگەیەندرا کە ئەو تەرمانەی وەرگیراونەتەوە رادەستی بنەماڵەکانیان کراونەتەوە. تائێستا ١٨ تەرم گەیەندراونەتە هەرێمی فرات، ٧ تەرمیش گەیەنراونەتە هەرێمی رەقا و ٢ تەرمیش گەیشتووەتە هەرێمی سرین.
١١:٢٦
ساڤاش کارابولوت، شارەزای جیۆلۆجی و بومەلەرزەزانی: حکومەت بەرپرسە لەم کۆمەڵکوژیە
ئەندامی دەستەی زانستی بەشی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی تەکنیکی گەبزە و پسپۆری بومەلەرزەزانی ساڤاش کارابوڵوت قسەی بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا کرد و وتی، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەوانەی تائێستا راگەیەندراون زیاتر و راشیگەیاند، کە بەرپرسیارێتی ئەو رووداوانە حکومەتە. باسی لەوەشکرد، کە دوای هەموو بومەلەرزەیەک دەبینین کە تەنیا بەڵێندەران سزادەدرێن بەڵام حکومەتی ناوەندی و بەڕێوەبەرەکانی لەو ناوچانە بەرپرسی سەرەکین. لەبەر ئەوە ئەوەی مۆڵەت بەو بەڵێندەرانە دەدات حکومەتە و دوای بومەلەرزەش هەموو شت رادەستی چارەنوس دەکرێت. لانیکەم یەک لەو دۆخانەی کە لە هەرێمەکانی بومەلەرە هاتە ئاراوە چاودێریکردنی بیناکان و گرتنەبەری رێکاری پێویست بوو. دەبێت لە تورکیا سەرجەم بیناکان یەک بە یەک چاودێری بکرێن و پسکنینیان بۆ بکرێت. بینا مەترسی لەسەرەکان دەستنیشان بکرێن و لەئەنجامی ئەو پشکنینانەش رووخاندن یان تۆکمەکردنیان بۆ بکرێت. بڕوانن مرۆڤ لە ژێر کۆنکریتی بینا رووخاوەکاندا ئاسێ بوون. لەبەر ئەوە، مردن لەو بومەلەرزانەدا راستەوخۆ کۆمەڵکوژین".
١١:٢٠
تیمی ٣٠٠ کەسی خۆبەخشان بە ٦٠ ئەندازیارەوە کەوتنەرێ
پلاتفۆرمی پستیوانی و پاراستنی شاری ئامەد بە ٥ بارهەڵگر کەلوپەلی هاوکاری لەگەڵ تیمی ٣٠٠ کەسی خۆبەخشان و ٦٠ ئەندازیارەوە بەرەو هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی سەمسور و مەرەش کەوتە رێ. بە بەشداربوونی خۆبەخشانی نوێ چاوەڕێ دەکرێت کە ژمارەکە زیاتریش بەرببێتەوە.
١١:٠٩
ئینتەرناسیۆنالیستەکان داوای هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەکەن
١٠:٤٩
لە باشوری کوردستان کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوا بەردەوامە
١٠:٤٢
پلاتفۆڕمی پاراستن و هاوکاریی ئامەد: زۆر کەس لە ژێر داروپەردوەکاندان
پلاتفۆرمی پاراستن و هاوکاریی ئامەد ئەم زانیاریانەی لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵیی خۆی بڵاوکردەوە.
" لەئامەد ١٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤٢ کەس لە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکان دەرچوون و چاسەرەکردنی ١٢٩ کەس بەردەوامە و ٣٨ کەسیان لە ژێر چاودێری وردان و بە گشتی تا ئێستا ٩٠٩ کەسیش برینداربوون، بەڵام هێشتا خەڵکێکی زۆری شارەکە لەژێر داروپەردوەکاندان".
١٠:٤١
لیستی ژمارەی هاووڵاتیانی ژێر داروپەردووەکان لە ئامەد بڵاوکرایەوە
پارێزەری فەریدا لاچین لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی لیستی ناوی ٦٤ کەسی بڵاوکردەوە، کە لە ناوەندی کاری گەلەری ئامەد لە ژێر داروپەردودا گیریانخواردووە. لاچین داوای یارمەتیی بەپەلەی کرد.
١٠:٢٥
هاوکارییەکانی هەدەپە گەیشتە سەمسور
هەدەپە مێزێکی قەیرانی لە سەمسور داناوە. لە جەمخانەی گەڕەکی یەنیشەهیر خواردن و خواردنەوە بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرێت. ئەو هاوکارییانەی لە ئامەد، ڕحا، مێردین و ئێلح کۆکراونەتەوەوە ئێستا گەیشتوونەتە شاری سەمەسور و دەستکراوە بە دابەشکردنی بەسەر لێقەوماوانی بوومەلەرزەی شارەکەدا. کارمەندانی تەندروستیی خۆبەخش، کە لە شارەکانی دەوروبەرەوە ڕۆیشتوون بۆ سەمسور یارمەتی بەپەلە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن.
١٠:٢٢
ئافاد: ٧ هەزار و ١٠٧ کەس گیانیان لە دەستداوە
ئافاد ڕایگەیاند، ٧ هەزار و ١٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ هەزار و ٩١٠ کەسیش برینداربوون.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان و سەرچاوە خۆجێیەکان ژمارەی راستەقینەی قوربانیان زۆر لە لێدوانی فەرمی زیاترن.
١٠:١٥
هەڵمەتی هاوکارییەکانی هەدەپە لەگەشەکردن و گەورە بووندایە
-
-
-
١٠:١٤
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ بومەلەرزەکە دۆخی بەپەلەی فریاکەوتنی ئاستی ٣ی ڕاگەیاند
دکتۆر هانس کلۆگ بەڕێوەبەری هەرێمی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی بە پەلە و قەیراناوی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا "دۆخی بەپەلەی فریاکەوتنی ئاستی ٣هەمین" ڕاگەیاند، کە ئەوە بەرزترین ئاستە بۆ حاڵەتی بە پەلە و فریاکەوتن.
ڕاگەیاندنی 'حاڵەتی بەپەلەی فریاکەوتنی ئاستی سێیەم' بەو مانایە دێت، کە دەبێت ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو هێزی و توانایی خۆی بۆ ئەوناوچەیە تەیار بکات.
١٠:١٢
کۆکردنەوەی هاوکاری و پشتیوانی لە ئامەد بەردەوامە
لەئامەد خەڵک لەڕێگەی ئەو تۆڕانەوە، کە دروستیان کردوون، بەردەوامن لە هەڵمەتی هاوکاری و پشتیوانی. لە بەیانییەوە تا نیوەشەو خۆبەخشەکان سوپ، بەتانی، خواردن، شیر و دایبی منداڵان بەسەر قوربانیانی بوومەلەرزەکەدا دابەش دەکەن. خۆبەخشان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە گەلەریی ئامەد شۆربایان دابەش کرد. پاشان لە ناوچەی کۆبوونەوەکان لە سۆمەرلەر دەستیان بە دابەشکردنی هاوکاری و خواردن کرد.
١٠:١٠
مەحمود تۆغرول پەرلەمانتاری هەدەپە: خەڵک بە دەست دراوپەردوەکان هەڵدەدەنەوە و هەوڵی ڕزگارکردنی کەسوکارەکانیان دەدەن
مەحمود تۆغرول پەرلەمانتاری هەدەپەی دیلۆک بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت: "دەبێت مرۆڤ باس لە دوو کێشە بکات، کێشەی ئەوانەی لە ژێر داروپەردووەکاندان و کێشەی خەڵکی ئاسایی. ئێمە ناوچەکان گەڕاین و سەردانی بازارجخ، نورداغ، ئیسڵاحییە و گوندەکانمان کردووە. ٣ شار بە تەواوی خاپوور بوون. ئەو بینایانەشی ماونەتەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە".
١٠:٠٠
دیمەنی هەڵمەتی هاوکارییەکانی هەدەپە
-
-
٠٩:٥٧
ئەلیف بۆزکورت لە تیمی هاوکاریی ما میوزیک: زۆربەی ئەلبیستان خاپوور بووە
ئەلیف بۆزکورت بە ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیای ڕایگەیاند، زۆربەی ئەلبیستان بەهۆی بومەلەرزەی دووەمەوە خاپوور بووە. بۆزکورت ڕاشیگەیاند، لە بوومەلەرزەی یەکەمدا ٣ بینا ڕووخابوون و بۆ ماوەیەک لە دەرەوە ماونەوە و وتی: "بەهۆی ئەوەی کەش و هەوا زۆر سارد بوو، دوای بوومەلەرزەی یەکەم چووینەوە ژوورەوە بەڵام لە بوومەلەرزەی دووەمدا زۆربەی ناوچەکە خاچوور بوو. ئەو بینایانەشی نەڕووخاون زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە".
٠٩:٥٥
کەبەدەهە: دەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان گەل خۆمان تەیار بکەین
٠٩:٤٢
ئاماری زیانەکان قورستر دەبێت
سات بە سات ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە. بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتەکان (AFAD) ڕایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر ٠٩:٤٥ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٦ هەزار و ٩٥٧ کەس و ٣٨ هەزار و ٢٢٤ کەسیش برینداربوون.
ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی زانیاری و سەرچاوە خۆجێیەکان ژمارەی قوربانییەکان زۆر زیاترە و هێشتا زۆر کەس لە ژێر داروپەردوی بیناکاندان.
٠٩:٣٢
هونەرمەندان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ هاوکاری ڕۆیشتن بۆ بازاڕجخ و بەشدارییان لە کاری ڕزگارکردندا کرد
خۆبەخشانی ئامەد، شرنەخ و چەندین شاری دەوروبەر بۆ هاوکاری خۆیان گەیاندە بازارجخ، کە ناوەندی بومەلەرزەکەیە و بەشدارییان لە کاری هاوکاریکردنی خەڵکدا کرد. ئەندامانی شانۆی شاری ئامەد، ما میوزیک، کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستەی هەماهەنگی شاری ئامەد و پلاتفۆرمی لقی شرنەخی کەسک، کە نوێنەری چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی شارەکەن، بەشداریان لە کاری هاوکاریکردن و رزگارکردنی هاووڵاتییانی ناوچەی بازارجخ دا کرد.
٠٩:٢٠
خەڵکی سەمسور بەرەو پارێزگا دەستیان بە رێپێوان کرد
لە سەمسور بوومەلەرزەلێدراوەکان چادر و پەناگەکان دەست ناکەوێت و بە ناچار بەدەوری ئاگر و لەبەردەم داروپەردوی بینا ڕووخاوەکاندا شەو بەسەر دەبەن. لە ژێر زۆرێک لە بینا ڕووخاوەکاندا هێشتا داوای هاکاری دەکرێت، بەڵام کاری گەڕان و ڕزگارکردن زۆر کەم و لاوازە. بەهۆی ئەوەی کاری ڕزگارکردن ئەنجام نادرێت، دانیشتوانی شارەکە بەرەو پارێزگای سەمسور دەستیان بە ڕێپێوان کرد. خەڵکی سەمسور ئێستا لەبەردەم بینای پارێزگادان.
٠٩:١٤
ما میوزیک: پێویستە هەموو کەسێک بێتە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان و دەست بە هاوکاری بکات
خەباتکارانی مام میوزیک چالاکانە بەشداری لە کاری ڕزگارکردندا دەکەن. خەباتکارانی ما میوزیک داوایان لە هەمووان کرد، کە بێنە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان و بەشداری لە کاری گەڕان و ڕزگارکردن بکەن.
٠٨:٥٥
دیمەنی بومەلەرزە و ناڕەزایەتیی جەماوەر لە دیلۆک
٠٨:٣٦
هیچ بینایەک لە ئیسڵاحیەدا نەماوە، کە زیانی بەرنەکەوتبێت
لە شارۆچکەی ئیسڵاحیە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ماوەی سێ ڕۆژە کارەبا و ئاو نییە. هیچ بینایەکیش لەو ناوچەیەدا نەماوە، کە زیانی پێنەگەیشتبێت. لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا سەدا ٧٠ی خانوەکانی ناوچەکە رووخاون، یان زیانی زۆریان پێگەیشتوە. هەموو پەناگە، شوێنە گشتییەکان، پرد، مزگەوت و ناوەندی ناوچەکە ڕووخاون.
٠٨:٣٤
دەوڵەتی تورک ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییەکان دەکات
بەرپرسانی دەستەی هەماهەنگیی ناوەندی قەیران لە ئێستاوە نزیکەی ٣٠ شەمەندەفەر یارمەتی بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان دەنێرین. هەدەپە یارمەتی دەدات، بەڵام هاوکارییەکانی هەدەپە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕاگیراون و بەرپرسانی هەدەپەش داوایان لە گەنجان و هەموان کرد، هاوکارییەکان بگەیەننە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان و بەسەر هاووڵاتییان دا دابەشیان بکەن.
٠٨:٣٣
ناوەندی دەستەی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەدەپە بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی هاوکاریکردن
ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەدەپە، تیمە تەندروستییەکانی ڕەوانەی مەرەش، دیلۆک، سەمسور و ڕحا کردووە و بەردەوامە لە هەوڵەکانی رزگارکردن. ئەو تیمانە، کە ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوەکان کراون، بۆ هاوکاریکردن ڕاستەوخۆی پەیوەندی بە بنەماڵە و خێزانەکانەوە دەکەن.
٠٨:٠٦
یونیسێف: بەهێزترین بوومەلەرزەی ١٠٠ ساڵی ڕابردووە
جەیمس ئیلدەر وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان بەهێزترین بوومەلەرزە ١٠٠ ساڵی ڕابردووە لە ناوچەکەدا.
٠٨:٠٤
ئافاد: ٦ هەزار و ٢٣٤ گیانیان لەدەستداوە
ئافاد بڵاویکردەوە، لە بوومەلەرزەکەدا ٦ هەزار و ٢٣٤ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٧ هەزار و ١١ کەسیش برینداربوون.
ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی زانیاری و سەرچاوە خۆجێیەکان ژمارەی راستەقینەی زیانە مرۆییەکان زۆر لەوە زیاترە. زۆر کەس هێشتا لە ژێر داروپەردوی بیناکاندان.
٠٧:٤٣
خەڵک: سەدا ٩٠ی سەمسور خاپور بووە
خەڵکی سەمسور بەم وتانە کاردانەوەیان بەرامبەر بە دەوڵەت و بەرپرسانی دەوڵەت هەبوو و تیان: "لەم نێوانەدا ٨٠ بۆ ٩٠ هەزار کەسمان گیانیان لە دەستداوە، سەدا ٩٠ی خانوەکانی سەمسور ڕووخاون. حکومەت، دەوڵەت، کارەبا، ئاو، گازی سروشتی و نان نییە خەڵکەکەمان برسین و ناتوانین ترمەکانمان دەربهێنین، لێرەدا هیچ کارێک ناکرێت، ئێمە هەوڵ دەدەین بە دەرفەت و تواناکانی خۆمان تەرمەکان لە ژێر داروپەردووەکاندا دەربهێنین.
٠٧:٣٩
هاوکارییەکانی گەل گەیشتە مەلەتی
دوێنێ شەو لەسەر بانگهێشتی ڕێکخستنەکانی هەدەپە لە شار و شارۆچکەکان دەستکرا بە کۆکردنەوەی هاوکاری و ئەو هاوکارییانە دوێنێ شەو گەیشتنە شاری مەلەتی. ئەو هاوکارییە کۆکراوەکان لە ماوەەکانی ڕۆژدا و بە بەردەوامی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێن.
٠٧:٣٢
لە سوریا ٢ هەزار و ٤٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئامارەکانی دەوڵەتی سوریا، لە بوومەلەرزەکەدا بەلایەنی کەمەوە تا ئێستا ٢ هەزار و ٤٧٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٢ هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.
٠٧:٢٤
ژمارەی گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکان لە زیادبووندایە
ژمارەی گیان لە دەستدانی بومەلەرزەکە سات لە دوای سات زیاتر دەبێت. بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایانگەیاندووە، ٥ هەزار و ٨٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ هەزار و ٨١٠ کەسیش برینداربوون
خەڵکی ناوچەی بومەلەرزەکەکانیش دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زۆر زیاترە لەوەی بەرپرسانی دەوڵەت بڵاوی دەکەنەوە.
٠٧:٢٢
خەڵکی بازارجخ لە کەش و هەوای ٥- پلەی ژێر سفردا لەسەر شەقامەکان ڕۆژیان کردەوە
لە ناوچەی بازارجخ-ی مەرەش، کە ناوەندی بومەلەرزەکەیە، هاوڵاتیان لە کەش و هەوای ٥- پلەی ژێر سفردا لەسەر شەقامەکاندا رۆژیان کردەوە. ئەو خێزان و بنەماڵانەی، کە شەو بە ناچار لەسەر شەقامەکان ڕۆژیان کردەوە ڕایانگەیاند، هێشتا زۆر تەرم لە ژێر دراوپەردوی بیناکاندان و دەرنەهێنراون.
٠٥:٥٤
بوومەلەرزەلێدراوەکانی دیلۆک: دامەزراوەکانی دەوڵەت بێ باک و کەمتەرخەمن
٠٥:٥٣
دانیشتوانی ئەلبیستان شەوانە لە جەمخانەکان دا دەمێننەوە
٠٥:٥٢
حکومەت بومەلەرزەکە بەکاردێنێت
بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان، کە لە ناوچەی بازارجخ و ئەلبیستان-ی سەربە مەرەش چەقەکەی بوو زیان بە ١٠ پارێزگا و گەورە شار و شارۆچکەکان و ناوچەکان و گوندەکان گەیشتوە. هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر وێرانەکاندان هێشتا ڕوون نییە. هەرچەندە زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا تیمەکانی فریاکەوتنی دەوڵەت نەگەیشتۆتە چەندین ناوچە و هاووڵاتیان بە توانای خۆیان هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەدەن کە لە ژێر داروپەردودان. دوای دوو ڕۆژ لە بومەلەرزەکە حکومەتی تورک بڕیاری ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکرد.
ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک ڕایگەیاند، بەپێی مادەی ١١٩ی دەستوور بڕیاریانداوە باری نائاسایی ڕابگەیەنن. ئەردۆغان ٢٤ کاتژمێر دوای بوومەلەرزەکە بۆ یەکەم جار لەسەر ئەم بابەتە قسەی کرد، بۆیە نیگەرانی ئەوە هەیە بە بڕیاری باری نائاسای بومەلەرزەکە بۆ خۆیان بەکاربهێنن و هۆکارەکانیش ئەمانەن:
- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پرۆسەی هاوکاریکردن و بە هاناوەچوون دەکرێنە دەرەوە. ئەوە لە کاتێکدایە لە مەرەش، ئامەد، دیلۆک، ئەدەنە، عوسمانییە، ڕحا، سەمسور، مەلەتی و هاتای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و خەڵکی مەدەنی هەر لە سەرەتاوە بە هەوڵ و توانای خۆیان لە جیاتی هێزە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بەهانای خەڵکەوە ڕۆیشتن و دەستیان بە پرۆسەی ڕزگارکردن و هاوکاری کرد، بەڵام بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، رێگری لە هەڵمەتی هاوکاریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکان و کارە جەماوەرییە خۆڕسکەکانی گەل دەگیردرێت.
- لە لێدوانەکاندا ژمارەی ڕاستەقینەی گیان لە دەستدان و بریندارەکان دەشارنەوە، چونکە ژمارەی گیان لە دەستدان و بریندار و زیانەکان زۆر لە لێدوانی فەرمی زیاترن و بۆ شاردنەوەی ئەوەش دەیانەوێت ڕێگە لە هاوڵاتیانی مەدەنی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان بگرن و تاوەکو وێنەی کارەساتەکە نەخەنەڕوو.
- موراد کوروم وەزیری گۆڕانی کەش و هەوا، شارەوانی و ژینگە وتی: "ئێمە جگە لە دەستەی هەماهەنگیی ئافاد ڕێگە بە هیچ دەستەیەکی تر نادەین. ئەوەشی خستەڕوو، هاوکارییەکانیش لە ڕێگەی ئافادەوە کۆدەکرێنەوە، بەوەش دەست بەسەر ئەو هاوکارییانەدا دەگرن، کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ساڕێژکردنی برینی بومەلەرزەکە کۆدەکرێنەوە.
- هاوکارییەکانی دەرەوەی وڵات لە سەرەتای شارەکاندا لەلایەن دەوڵەتەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
- دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت ئەو بارودۆخە بۆ هەڵبژاردن بکار بهێنێت، بۆیە بە ئاشکرا وەک 'بەخشیشی خودا' لەو کارەساتە نزیک دەبنەوە، کە بەسەر کۆمەڵگەدا هاتوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، کە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بڵاویان کردۆتەوە، لە ئەنجامی بومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی باکوری کوردستان دا تا ئێستا ٥ هەزار و ٨٩٤ کەس گیانیان لە دەستداوە، بەڵام سەرچاوە هەرێمی و خۆجییەکان دەڵێن، ژمارەی راستەقینە دوو ئەوەندە زیاترە، کە تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە.
لە ناوچەی بوومەلەرزەکان زیانی زۆر بەر نەخۆشخانەکان گەییشتوە، کێشەی پێداویستیی پزیشکی و دەرمانیش هەیە. ژوورەکانی نەشتەرگەری ڕوخاون و کەرەستە و پێداویستییەکانی نەشتەرگەری کەمن. لە ناوچەی بومەلەرزەلێدراوەکان پێداویستی بۆ دەستێوەردانی پزیشکی کەم بووەتەوە و ئەمبولانسەکان ناتوانن سوتەمەنی وەربگرن.
ژ.ت / هـ.ب