بە دیمەن

ئامەدییەکان: دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت

دانیشتوانی ئامەد ناڕەزایەتی خۆیان نیشانی دەوڵەت دا بەوەی لە ٢٧ی شوباتەوە هیچ هەنگاوێکی نەناوە و داوایان کرد پێش هەموو شتێک ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت.

زیاد لە مانگێک بەسەر بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕییوە، دوابەدوای بانگەوازییەکە لە ١ی ئایاردا پەکەکە ڕاستەخۆ ئاگربەستی خۆی ڕاگەیاند و بە ئێستاشەوە لە قۆناغی ئاگربەستدایە، بەڵام ئەوەی سەیرە ٢٧ی شوباتەوە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی ڕوونی پراکتیکی نەناوە بۆ پراکتیزەکردنی بانگەوازییەکە. ئەوەی هەیە لەسەر ئاستی زارەکیی ماوەتەوە. ئەم بێهەڵوێستی و هیچ نەکردنەی دەوڵەت لە نێو گەلدا ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە، لەم بارەیەوە دانیشتوانی شاری ئامەدی کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

'دەبێت بە مافی هیواوە، ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان پێکبهێندرێت'

مەجید ئورگای: هەموو کاتێک ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوون و ڕاشکاوبووە. هەموو کاتێک بە دڵسۆزییەوە نزیکی ئاشتی بووەتەوە. هەمووجارێک گوتووەیەتی، ئامادەی ئاشتی و چارەسەریییە. بەڵام دەوڵەت هیچ جارێک دڵسۆز نەبووە. گەلی کورد بە بێ هیچ مەرجێک لەگەڵ پەیامی بەڕێز ئۆجالاندایە. هەربۆیە هەمیشە بەرێز ئۆجالان لە دڵەوە لایەنگری چارەسەری بووە. بە داخەوە دەوڵەت هەموو کاتێک شوێنکەوتەی ئامانجی ڕۆژانە بووە، نەک چارەسەری دوورمەودا و هەمیشەیی. بۆیە لەم پرۆسەیەدا لای خۆیەوە هیچ هەنگاوێکی نەناوە. پێش هەموو شتێک دبێت مافی هیوا جێبەجێ بکات و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان پێكبهێنێت.

'دەبێت دەوڵەت دڵسۆز بێت'

فەیسەڵ ئاتلی: لەوەتەیی هەین لە نێو قەیران و جەنگداین. پرۆسەی چارەسەریی بۆ هەمووان ئەرێنییە. ئیدی شەڕمان ناوێ. لە لایەکەوە باسی پرۆسەی چارەسەری دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە شەڕ لە ئارادایە. ئەمە جێگەی قبوڵ کردن نییە. دەبێت دەوڵەت لە ئاست پرۆسەکەدا دڵسۆز و لە دڵەوە کاربکات. پێشەوایەکی کوردان هەیە، ئەویش بەڕێز ئۆجالانە. بەڕێز ئۆجالان هەنگاوی هاویشت، کەچی دەوڵەت هێشتا بێدەنگە. ئیدی شەڕمان ناوێ.

'هەنگاونانی ڕوون و کاریگەرمان ئەوێ'

محەمەد ساڵیح کزل: قسەکردن نا، ئیدی هەنگاونانی ڕوونی کاریگەرمان دەوێت. لە لایەکەوە باسی ئاشتی دەکەن و لە لایەکی دیکەوە فڕکەی جەنگی ناوەستێت. ئیدی چۆن باسی ئاشتی بکەین؟ دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی بۆ ئاشتی نەهاویشتووە. دەبێت دەوڵەت هەنگاوبنێت. ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ گەیاند ئەوەی ماوەتەوە لە ئەستۆی دەوڵەتە.

'باوەڕمان بە دەوڵەت نەماوە'

حاجی تانرڤەردی: زەحمەتە لە دوو سێ مانگێکدا ئەم پرسە بگوترێتەوە. ئەو کینە و نەفرەتییەیی ماوەی زیاد لە چل ساڵە بەردەوامە، کاریگەری لەسەر هەموومان داناوە. ئیدی شەڕمان ناوێ. بە کوشت و بڕ هیچ شتێک بەدەست نایەت. شەڕ تەنها دوامان دەخات. پشتگیری دەدەینە ئەم پرۆسەیە، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە؛ چۆن باوەڕ بە دەوڵەت بکەین؟ باوەڕمان بە دەوڵەت نەناوە.