ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'دۆسیەی داخستنی هەدەپە سیاسیە'
ئەندامێکی دادگای دەستووری هەمیشەیی تورکیا ئاشکرای کرد کە ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی دادگای دەستوری هەمیشەیی کردووە کە دەنگیان بە هەڵگردنی بلۆک لەسەر هەدەپە داوە. -
شەهیدانی کزڵدەڕە و حەفتەی قارەمانێتی لە یۆنان یادیان کرایەوە
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان هەفتەی قارەمانێتی و کزڵدەڕە چالاکییەک سازکرا. -
نوێنەرایەتی هەدەپە لە ئەوروپا دەستی بە تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران کرد
نوێنەرایەتی هەدەپە لە ئەوروپا بانگەوازی کرد کە تاوەکو ٢ی نیسان ناوی هەموو دەنگدەران لە ئەوروپا تۆمار بکرێت و پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات و بەم شێوەیە دەستی بە کەمپەینی "ئێس ئێم ئێس" کرد. -
لە ئیزمیر ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: زۆر کەس دەستگیرکران
لە ئیزمیر پۆلیسی تورک دەستی بە ئۆپراسیۆنی سیاسی کرد و زۆر کەسیان دەستگیر کرد. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی لە رێگەی پارێزەرانیانەوە داوایان کرد، مافی چاوپێکەوتنیان لە ئیمڕالی پێبدرێت. -
لە زیندانی بونیان زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن
پاسەوانەکان هەڵیان کوتایە سەر قاوشی زیندانیانی ژنانی بونیانی قەیسەری، لە ژنانیاندا و ژنان ئەشکەنجەدران. -
لە راپۆرتی سی پی تی دا لەبارەی گۆشەگیری هیچ زانیاریەک نییە
سی پی تی، لە ٣٢مین راپۆرتی گشتی خۆیدا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەردانی زیندانی ئیمڕالیان کردووە، بەڵام هیچ زانیاریەکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاونەکردەوە. -
لە عێراق پێنج چەتەی داعش دەستگیرکران
دەزگای هەواڵگری عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان لەدوو ئۆپراسیۆنی جیادا، توانیان پێنج چەتەی لە بەغدا و سەڵاحەدین دەستگیر بكەن، كە ئەو چەتانە لەسەڵاحەدین پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بەداعش کردوە. -
پارتی چەپی سەوز بەیاننامەی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد
پارتی چەپی سەوز بۆ ئاشکراکردنی بەیاننامەی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کۆبووە. هاوسەرۆکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار لە کۆبونەوەکەدا قسەیان کرد. -
پارێزەران داوایان کرد لەگەڵ رێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن کە دوو ساڵە کەس زانیاری لەسەر دۆخی ئەمنی و تەندروستیی نازانرێت. -
لە ئانتالیا هەڵکوتانە سەرماڵان: ١٠ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە ئانتالیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لانیکەم ١٠ کەسیان دەستگیرکرد. -
پارتی چەپی سەوز دروشمی خۆی بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
پارتی چەپی سەوز بە نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی گشتی و سەرۆکایەتیی تورکیا دروشمی هەڵبژاردنی خۆی بە زمانی کوردی و تورکی بڵاوکردەوە. -
هوشیار ئۆزسۆی داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد ناوی خۆیان تۆمار بکەن
هوشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد، ناوی خۆیان بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردن تۆمار بکەن. -
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا دەست بە کەمپینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەکاتەوە
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە کەمپینەکەی دەدات. -
پارتی چەپی سەوز سبەینێ بەیاننامەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
پارتی چەپی سەوز سبەینێ بەیاننامەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات. پارتەکە دوای ئاشکراکردنی بەیاننامەکە دروشم و گۆرانی هەڵبژاردن بە زمانەکانی کوردی و تورکی دەناسێنێت. -
ژینا ئەمینی لەسەر گڵکۆکەی یادی کرایەوە
ژینا ئەمینی لەلایەن کەسوکاری گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییەوە لە سەر گڵکۆکەی یادی کرایەوە. لە یادەکەدا گوشارەکانی دەوڵەتی ئێران شەرمەزار کران. -
'کرێکارانیش ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپەیان ناوێت'
عوسمان ئونەی بەڕێوبەری سەندیکای شۆڕشگێڕی کرێکارانی ئاوەدانی و بیناسازی و ڕێگاوبان (دیسک) وتی: "وەک هەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگا، کرێکارانی ئاوەدانیش چیتر ڕژێمەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان ناوێت". -
ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە سانت گالێنی سویسراوە بەڕێوەدەچێت
ئێشکگریی ئازادی، کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە وڵاتپارێزانی سانت گالێن-ی سویسرا بەڕێوەدەچێت. -
'لیستی کاتی کاندیدەکان' لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە
لیستی کاتی کاندیدەکان، کە ناوی ٤ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا تێدایە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە. -
لە ئەڵمانیا مانگرتن مێژوویی: هاتوچۆ راگیرا
لە ئەڵمانیا مانگرتنی سەندیکاکان بەردەوامە. مانگرتنەکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر سێکتەری هاتوچۆ داناوە. -
پارتی چەپی سەوز لەپێناو لەناوبردنی فاشیزمدا بانگەوازی راگەیاند
پارتی چەپی سەوز لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ٢٦ی ئاداری خۆیدا رایگەیاند "داوادەکەین کە گەلەکەمان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن، فاشیزم لەناو دەبەین و کۆماری دیموکراتیک دادەمەزرێنین". -
کەمپەینیی هەڵبژاردنی 'هەدی ئەوروپا' دامەزرا
خۆبەخشانی هەدەپە / پارتی چەپی سەوز، بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینی هەڵبژاردن، لە ئەوروپا تۆڕی ڕاگەیاندنی دیموکراتیکی گەلان – (HADÎ) هەدی ئەوروپایان دامەزراند. -
'هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بووە بە هیوای گەل'
ئۆزگور زەیدانئۆغڵو ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣ یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی مێژووی تورکیا و ڕاشیگەیاند، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بووەتە جێگەی هیوای گەل و جۆش و خرۆشێکی زۆر. -
نەورۆز لە ڤییەنا و بۆردیۆ پیرۆزکرا
نەورۆز لە شاری ڤییەنایی پایتەختی نەمسا و شاری بۆردیۆی فەرەنسا پیرۆزکرا. -
یادی شەرڤانانی یات لە هەلسینبۆرگ کرایەوە
٩ شەڕڤانی یات کە لە ١٥ی ئازار لە ئەنجامی رووداوی هەلیکۆپتەردا لە باشوری کوردستان شەهید بوون، لە شاری هەلسینبۆرگی سویسرا یادیان کرایەوە.