ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
خۆشناو عەتا سبەینێ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکات
خۆشناو عەتا کە ٣٢ هەفتەیە لەبەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییدا لە ئێشکگریدایە، سبەینێ لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز دەکات. -
بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە
بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمان، کە ڕۆژی ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە. -
هێرشی ژەهراوی لە ئێران ١٣ هەزار خوێندکاری ژەهراوی کردووە
بەپێی زانیارییەکان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بە ژەهر هێرشکراوەتە سەر ١٣ هەزار خوێندکاری کچ لە ئێران. -
هەر کەسێک گەندەڵیی بکردایە تەندەری زیاتری پێدەدرا
چەتین جان و کازم جان-ی ئاکەپەیی، کە لە شاری وان لەلایەن قەیومەکانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، سەرباری ئەوەی لەبەر گەندەڵی ناویان لە لیستدایە و دادگایی دەکرێن، بەڵام دیسانەوە تەندەری گەورەیان پێدەدرێت. -
'ئەگەر بشمرم لێرە ناڕۆم'
سەروەت باجاناک لە گەڕەکی ئیلکتریکی هاتای وتی: "ئەو دراوسێیانە، کە بەیانیان سڵاوم لێاندەکرد ئیدی لێرە نین، یان ڕۆیشتوون، یان لە شوێنێک دا بە خاک سپێردراون. ئەمە بارودۆخێکی زۆر سەختە، بەڵام ئەگەر بشمرم ناتوانم لێرە بڕۆم". -
بەشتاش: تورکیا جارێکی دیکە لە لستی وڵاتانی نائازادە
مەراڵ دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە رایگەیاند، تورکیا لەنێو لیستی وڵاتانی نائازاددایە و ژنان لەژێر داروپەردوو باڵەخانە رووخاوەکاندنا ژیانێکی نوێی پێک دەهێنن. -
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: لە ١٨ی ئادارەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەحمەد یەنەر باسی لەوەکرد کە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان ١٨ی ئادارە. -
لە ئیزمیر پاکتاوی سیاسی: ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران
لە ئیزمیر لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیەدا ١٣ کەس کە بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دایکانی ئاشتیشیان لە ناودایە دەستگیرکران. -
نەورۆز بە شێوەی جەماوەری لە ئێگزێتێری بەریتانیا پیرۆز کرا
یەکەم پیرۆزبایی نەورۆز لە بریتانیا لە شاری ئێگزێتێر بە شێوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو. -
لە دۆرتمۆند یادی شەهیدان کرایەوە
زانا یانار کاکی فەرهاد خزگنۆس لە مەراسیمی یادکردنەوەی چوار شەهیدی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دا ڕایگەیاند، پێویستە ڕاستیی شەهیدان، کە شکۆمەندیی گەلێکە بە رێبازی ڕێبەرایەتی هەڵبسەنگێندرێن. -
لە ڤییەنا یادی شەهید زانا ئامەد کرایەوە
زانا ئامەد، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ڤییەنا بە چالاکیەک یادی کرایەوە. -
لە برێمەن نەورۆز پیرۆزکرا
لە برێمەن نەورۆز بە شێوەیەکی گەورە و جەماوەری پیرۆز کرا. -
لە شتوتگارت بۆ ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدا پرسە دانرا
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە بەشداری خانەوادەی قوربانیان و خزمەکانیان، پرسە بۆ ئەو کەسانە دانرا کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە. خانەوادەکان رایانگەیاند کە پشتگیری مادی و مەعنەوی دەبێتە هۆی ئەوەی زیانلێکەوتووان لەسەر پێ بمێننەوە. -
نەورۆز لە بەرلین بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا
یەکەم ئاگری نەورۆز لە ئەوروپا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هەڵکرا. -
هەبەدەهە: دەسەڵاتی فاشیست لەبەرامبەر بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو تێکدەچێت
هەبەدەهە: گرنگترین ئەرکمان، بە پراکتیکی ٧ ساڵ، لە ٨مین ساڵدا بەرزکردنەوەی تێکۆشانە و لە چیاکان دەگەینە کارگەکان و دەسەڵاتی فاشیست لەبەرامبەر بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو تێکدەچێت. -
لە ئەدەنە بە گوڕی ٤.٤ پلەی رێختەر بومەلەرزە روویدا
راگەیەندرا کە لە ئەدەنە بە گوڕی ٤.٤ بە پلەی رێختەر بومەلەرزەیەک روویداوە. -
ئېبراھېم بېنیجی پەرلەمانتاری ۋەڵېنو ھەدەپەی جە لایەن و دۊڵەتو ترکېەیۊ زینڎانی کریا
ئېبراھېم بېنیجی پەرلەمانتاری ۋەڵېنو شارو ڕحاو پارتو دیموکراتېکو گەلان(ھەدەپە)ی جە لایەن و دۊڵەتو ترکېەیۊ زینڎانی کریا. -
ڕێوشوێنەکان و قەدەغەکاریەکانی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار لە باکوور و تورکیا بڵاوکرایەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا (یەسەکە) رێوشوێنەکان و قەدەغەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە ١٤ی ئایار دا لە رۆژنامەی فەرمی دا بڵاوکردەوە. -
لە ئەستەنبوڵ ٩ کەس دەستگیرکران؛ یەکێکیان ڕۆژنامەنووسە
لە زۆرێک لە شارەکاندا هەڵکوتانە سەر ماڵان بەڕێوەچوو، کە هەڵکوتانەکە لە ئەستەنبولەوە بەڕێوەچوو و لەو هەڵکوتانانەدا ٩ کەس دەستگیرکران، کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسە. -
لە دارمشتات یادی شەهیدانی دێرسیم کرایەوە
یاشار بۆتان (عوسمان ماناک)، ئارژین ساریا (شەهریبان تەکمەنیورای) و شەڤگەر سەمسور (زەینال کوچک) لە دەرسیم شەهید بوون و لە دارمشتات یادیان کرایەوە. -
ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرا
ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی شاری ڕحای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرا. -
کەشتی پەنابەران لە ئیجە ژێرئاوکەت و ٢١ پەنابەر بێسەروشوێن بوون
راگەیەندرا کە لە دەریای ئیجە لە کەناراوەکانی ئایدن، کەشتیەکی پەنابەران ژێرئاوکەوتووە و ٢١ پەنابەر بێسەروشوێن بوون. -
لە ئەستەنبوڵ یادی یڵماز گونەی دەکرێتەوە
لە ئەستەنبوڵ لە رۆژی لەدایکبوونیدا یادی یڵماز گونەی دەکرێتەوە. -
لیژنەی باڵای هەڵبژاردن: هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت
سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە) رایگەیاند کە هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت. -
ئەردۆغان بڕیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاری واژۆ کرد
سەرۆککۆماری تورک رەجەب تەیب ئەردۆغان بریاری بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٤ ی ئایاری واژۆ کرد.