ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئەدەنە؛ چەندین کەسی دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی‌دا لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی کلتوری و هونەریی بەنەفش و چەندین ماڵ. لەو هەڵکوتانەدا هاوسەرۆکانی هەدەپەی شارەکە هێلین کایا و محەمەد کاراکاش دەستگیرکران. -
لە تۆلۆسی یادی زیلان کرایەوە
گەریلای پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی) کە لە چالاکیەکی گیانبازیدا لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەرسیم شەهید بوو. لە شاری تۆلۆسی فەڕەنسا یادی زیلان کرایەوە. -
لە ئێریڤان دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
فیستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز لە زوریخ دەستیپێکرد
٩مین فیستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز یەکێک لە پێشەنگەکانی ژنانی کورد و پەکەکە لە زوریخ دەستیپێکرد. -
دوا ئاواتی ئەوە بوو کوڕە زیندانیکراوەکەی ببینێت، بەڵام رێگایان نەدا بیبینی
هێدلا ئاکسو تەمەن ٨٤ ساڵ دەیخواست عەبدولقادر ئاکسووی کوڕی ببینێت، کە لە زیندانی کرکلاری ئیزمیر بەندکراوە، بەڵام داواکارییەکەی جێبەجێ نەکرا و کۆچی دوایی کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە: ئێمە لە سەرچاوە ئابوورییەکانی فاشیزم دەدەین
جەنگاوەرانی زەینەب کناجی لە هەبەدەهە ڕایانگەیاند، هێرش دەکەنە سەر سەرچاوە ئابوورییەکانی فاشیزم و ڕاشیانگەیاند، لە کارخانەیەکی ئیستەنبول چالاکی تەقاندنەوەیان ئەنجامداوە. -
ڕێبەری گەلی کورد ٣ مانگی تر چاوپێکەوتنی لێ قەدەغە کرا
عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ماوەی ٣ مانگی دیکە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لێ قەدەغە کرا. -
لە بۆردۆی فەرەنسا گردبونەوەیەکی 'کوردستان بپارێزە' بەڕێوەچوو
گردبونەوەی 'کوردستان بپارێزە' لە بۆردۆی فەرەنسا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو. -
دوسلدۆرف لەگەڵ ڕۆحی بەرخۆدانی زاپ ئاوێتە بوو
دەیان هەزار کەس لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا لە دژی داگیرکاریی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی ڕێپێوانیان کرد و بە دروشم و سڵاویان لە بەرخۆدانی زاپ کرد و دەوڵەتەکانی پشتیوانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزارکرد. -
لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری و خیانەت ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری و خیانەت بە دروشمی ' کوردستان بپارێزە' ڕێپێوان ئەنجامدرا. -
ئیهادە ئەنقەرە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی سەر دایکانی شەمە پیشاندا
سەڤلی تورگوت هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئیهادە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی پۆلیسی تورک بۆ سەر دایکانی شەممە و دەستگیرکردنیان پیشاندا. -
لە چالاکی دایکانی شەمەدا زۆر کەس دەستگیرکران
لە چالاکی دایکانی شەمەدا لە گۆڕەپانی گاڵاتاساری ئەستەنبوڵ زۆر کەس دەستگیرکران. -
رێپێوانی درێژمه‌ودای دۆسێلدۆرف له دژی داگیركاری و هێرشه كیمیاییه‌كان ده‌ستیپێكرد
رێپێوانی دۆسێلدۆرف له دژی داگیركاری و هێرشه كیمیاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستیپێكرد. له رێپێوانهكهدا بێوه‌ستان دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا" ده‌وترێنه‌وه. -
ئینترناسیۆناڵیستهكان له پێناو ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌شدارییان له ئێشكگریدا كرد
ئینتهرناسیۆناڵیستهكان ئێشكگری ئازیان له ستراسبورگ وه‌رگرت و داوایان كرد رێبه‌ری گه‌لی كورد له رووی جه‌سته‌ییه‌وه ئازاد بكرێت. -
خانەوادە و پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەر ئۆجالان داواکاریان پێشکەش کرد
خانەوادە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی سەردانی ئیمڕالی بکەن، داواکاریان پێشکەش کرد. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ١٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانیان سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ و عوسمانیە ١٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانیان سووتاندووە. -
شیمشەک: پێویستە بەرەیەک لەدژی شەڕ دروست بکەین
گونول کورال شیمشەک سکرتێری دارایی کەسک رایگەیاند کە هۆکاری هەژاری لە تورکیا، سیاسەتی شەڕی دەسەڵاتە و وتی، "پێویستە لەدژی شەڕ بەرەیەکی بەهێز دروست بکرێت." -
جەدەکە – سە بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیان کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی دەستپێکرد
جەدەکە – سە بە ئامانجی بە فەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیان لەلایەن حکومەتی سویسراوە و پاراستنی ئێزدیان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەستی بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە کرد. -
پەرلەمانتارانی هەدەپە: دەبین بە دەنگی زیندانیانی نەخۆش
مو‌سا پیرئۆغلۆ و دڵشاد جانباز کایا پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ شەرمەزارکردنی دایکان کە دەستگیرکراون لە شیشلی ئەستەنبۆڵ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، دەبنە دەنگی زیندانیانی نەخۆش. -
هه‌ده‌په: له به‌ر چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد توركیا وه‌ك كه‌لاوه‌یه‌كی لێهاتووه
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسی كوردی چاره‌سه‌رنه‌كردووه وه‌ك كه‌لاوه‌یه‌كی لێهاتووه و باسی له‌وه‌شكرد، به هێشتنه‌وه‌ی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی سیاسی پرسه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت. -
پارێزه‌ران بۆ بینینی عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییان به‌رزكرده‌وه
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد. -
"چەکی ئەتۆمی" لە شەڕی کوردستاندا بەکاردەهێنرێت!
لە چوارچێوەی چەمکی جەنگ دا، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە دژی گەلی کورد کاری پێدەکرێت، دەوڵەتی تورک توانای چەکی ناو‌کی (ئەتۆمیی) خۆی زیاد کردووە بەم دواییانە، چەکی "ئەتۆمیی تاکتیکیی" بۆ لەناوبردنی ناوچەکە بەکارهێناوە. -
موتەلیب ئەحمەدیان لەسێدارەدانی فیرۆز مو‌سا لوو شەرمەزار دەكات
موتەلیب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی دەستگیركراو لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج لەپەیامێكدا لەسێدارەدانی فیروز مو‌سا لوو زیندانی سیاسی كوردی ریسوا و شەرمەزار كردوە... -
فهجهدهكه-كاوه داوای به‌شداربوون له رێپێوانی دۆسێلدۆرف ده‌كات
فهجهدهكه- كاوه داوای به‌شداربوون له رێپێوانی دۆسێلدۆرف له ٢٥ی حوزه‌یرانی كرد ورایگه‌یاند، "كات كاتی تێكۆشانه له دژی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر و هاوكاره‌كانی له هه‌موو گۆڕه‌پانێك". -
له دیوانی دادی ئه‌وروپا له باره‌ی په‌كه‌كه‌وه دانیشتن ساز كرا
له دیوانی دادی ئه‌وروپا په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی په‌كه‌كه له دژی لیسته‌كانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دانیشتن ئه‌نجامدرا.