ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دۆسیەی دژی سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە بۆ وەزارەتی داد رەوانەکرا
دۆسیە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە بۆ وەزارەتی داد رەوانەکرا. -
لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هێرشی کردە سەر خانەوادەی زیندانیان
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان لەبەردەم دادگای ئەستەنبوك، لەگەڵ ئاستەنگیان بەردەوام بوو، پۆلیسی تورکیش هێرشی کردە سەریان و ٧ کەس بە لێدان و زۆرەمڵێ دەستگیرکران. -
لە بێرن بۆ پەکەکە واژۆ کۆکرانەوە
لە شاری بێرن بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە. -
كوردان له رووسیا: له پێناو شه‌نگالدا ئێمه به‌رخودان گه‌وره ده‌كه‌ین
كوردان له رووسیا هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگالیان شه‌رمه‌زار كرد و بۆ گه‌وره‌كردنی به‌رخودان بانگه‌وازیان راگه‌یاند. -
پارێزه‌ران بۆ بینینی عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییان به‌رزكرده‌وه
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان داواكارییان به‌رزكرده‌وه. -
کۆنگرەی ساڵانەی سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا دواخرا
سەندیکای کرێکارانی بریتانیا ، بەئامادەبونی " ۸٠٠" کەس ئەمرۆ لە شاری لیدز، ده‌ستی به كۆنگره‌كه‌ی كرد، به‌ڵام دواتر كۆنگره‌كه دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو. -
یه‌په‌سه-ژن له دژی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری بیناڵی یه‌ڵدرم چالاكی كرد
تیمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی یه‌په‌سه-ژن رایگه‌یاند، كه له یاڵۆڤا له دژی كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئهركام یهڵدرمی كوڕی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو بیناڵی یه‌ڵدرم چالاكی سابوتاژی ئه‌نجامدا. -
قەیس خەزعەلی: بەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بێ دەنگ نابین
قەیس خەزعەلی ڕایگەیاند، "هەر عێراقییەك تۆزێك شەرەفی هەبێت لە بەرامبەر ئەو كارەی ئەنقەرە بیدەنگ نابێت". -
له پاریس كه‌مپینی واژۆ بۆ په‌كه‌كه به‌رده‌وامه
له پاریس بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له 'لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان' ده‌ربهێنرێت كه‌مپینی واژۆ به‌رده‌وامه. -
پێنی كورد داواكاری به فه‌رمی كردنی زمانی كوردی ده‌باته ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
ناوه‌ندی پێنی كوردی سه‌ر به پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی به‌فه‌رمی كردنی زمانی كورد له وڵاتانی توركیا، ئێران و سوریا هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی خستووه‌ته‌گه‌ڕ. -
پرسی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرێته رۆژه‌ڤی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسلۆ
ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسلۆ پرسی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان دەباتە کۆبوونەوەی شارەوانی ئۆسلۆوە و داوا دەکات ڕێوشوێن دژی ئەو هێرشانە بگیرێتەبەر. -
دۆكتور میچڵد ئاكسو: ئەڵمانیا پشتیوانی لەسیاسەتە چەپەڵەكانی دەوڵەتی تورك دەكات
دۆكتور میچڵد ئاكسو، ئەندامی دەستپێشخەری"دیفێند كوردستان" رایگەیاندوە، حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی لەسیاسەتە چەپەڵەكانی دەوڵەتی تورك لەدژی كوردەكان دەكات و راشیگەیاند؛ ئەڵمانیا نایەوێت پرسی كورد لەرێگەی سیاسیەوە چارەسەر بكرێت". -
پرۆفیسۆر جورج كاتسیافیكاس داوا ده‌كات ئه‌ردۆغان به تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگ دادگایی بكرێت
مێژووناس و بیرمەندی كۆمەڵایەتی یونانی ـ ئەمریكی دەڵێت؛ دەبێت ئەردۆغان بەتاوانی جنایەتی جەنگی لەدادگایەكی نێودەوڵەتیدا دادگایی بكرێت. هاوكات رەخنەش له وڵاتانی رۆژئاوایی ده‌گرێت بەهۆی ئەو بێدەنگیەیان لەبەرامبەر بە دەوڵەتی توركەوە. -
چالاکیی بەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای بەردەوامە
چالاکیی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم بینای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) لە شاری هالای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا بەردەوامە. -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئیسته‌نبوڵ چالاكیی سابوتاژیان ئه‌نجامدا
جه‌نگاوه‌رانی رهمهزام چرالی هه‌به‌ده‌هه رایانگه‌یاند، كه له ئیسته‌نبوڵ له دژی كارگه‌یه‌كی "لایه‌نگری حكومه‌تی فاشیست" چالاكی سابوتاژیان كردووه. -
دەوڵەتی تورك بەگۆشەگیركردنی رێبەر گه‌لی كورد و سێ زیندانی تری ئیمرالی ئەشكەنجە بەرێوە دەبات
ماوەی ٤٤٦ رۆژە هیچ زانیاریەك لەسەر چارەنووسی رێبەری گەلی كورد"عەبدوڵا ئۆجالان"، و سێ زیندانی سیاسی دیكە لەئیمرالی نازانرێت. دەوڵەتی تورك تەنیا لەزیندانەكاندا ئەشكەنجە بەرێوە نابات، بەڵكۆ ئەو كەسانەشی لەدژی ئەشكەنجەن، ئەشكەنجە دەكات. -
٢ کەس بەهۆی ئەوەی بەشداریان لە ڕێپێوانەکەی گەملیکدا کردووە دەستگیرکران
کۆرای تورکای و ئیسماعیل تەمەل هاوسەرۆکانی هەدەپەی ناوچەی کادکۆی بەهۆی ئەوەی بەشداریان لە ڕێپێوانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا کردووە، دەستگیرکران. -
دەوڵەتی تورك ئەشكەنجە لەو كەسانە دەكات كە لە رێپێوانی گەملێكدا دەستگیری كردۆن
لەكادیكۆی لەرێپێوانی بەرەو گەملیكدا ژمارەیەكی زۆر لەبەشداربووان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە دەستگیركران و دەوڵەتی تورك ئەو كەسانەیان ئەشكەنجەدا. تەنانەت بەگوێرەی زانیاریەكان، سەری هاوسەرۆكی شاری"سەیكپ"،"روونی گۆران"، شێكێندراوە. -
پێویستە هەموو کەس لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی دەنگی خۆی بەرزبکاتەوە
ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرا- گەل سڵاوی لەو پارت و دامەزراوانە کرد کە پێشەنگایەتی ڕێپێوانی گەملیکیان کرد و وتی "پێویستە هەموو کەسێک دژی گۆشەگیری دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە" -
ژنانی پرشنگی رۆژ ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا
ژنانی پرشنگی رۆژ لە بەرانبەر خیانەتکار و بازرگانەکانی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامدا. -
کوردستانیان لە تۆرۆنتۆ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا
کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزارکرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد. -
لە سویسرا کەمپین بۆ ئازادیی ڕۆژنامەنووسانی کورد دەستیپێکرد
لە سویسرا کەمپەینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانە دەستگیرکراوەکانی کورد دەستیپێکرد. -
هەنگاوێکی تر بۆ گەیشتن بەئامانجی کۆکردنەوەى واژۆکان هەڵگیرا
لە چالاکیی ستاندی کۆکردنەوەى واژۆ لە شارەکانی لیماسۆل و لارناکای قوبرس ٤ هەزار و ٢٩٥ واژۆ کۆکرانەوە. -
یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا داوای‌کرد ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان ئازاد بکرێن
یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا (دی جی ڤی / DJV) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای‌کرد، ڕۆژنامەنووسانە دەستگیرکراوەکان لە ئامەد ئازاد بکرێن. -
هاوبەشی حکومەتی فینلاند: پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت
هاوپەیمانیی چەپ، کە هاوبەشی حکومەتی فینلاندە ڕایگەیاند، لە دژی ئەندامبوونی فینلاند نابن لە ناتۆدا و پێشنیاریشی کرد، "پێویستە ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان دا دەربهێنرێت".