راگەیاندراوی کەژار بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ دیموکراسی"
دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار - KJAR) لەبارەی هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ دیموکراسی" راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار - KJAR) لەبارەی هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ دیموکراسی" راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى کەژاردا هاتووە "ڕژێمی ئێران، لە بەرامبەر داخوازی کۆمەڵگا بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، لە ڕێی سێدارە، ئەشکەنجە و گرتن دەیهەوێت هێزی دیموکراسی سەرکوت و لاواز بکات. ئەو گەنج و ژنانەی کە دەستگیر دەکرێن لە دادگایەکی ساختە دا، بە بڕیارێکی زۆر هۆڤانە، دژە مرۆڤ و دژە یاسا کە لە هیچ شوینێکی دونیا دا نەبیندراوە، بە سزای زۆر قورس و لە سێدارەدان مەحکوم دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێران بۆ ئەوەی کە دەسەڵاتی فاشیستی خۆی، ئۆتۆکراتیک و مەزهەب گەرا لە سەر پێ ڕاگرێ، ئەو نرخانەی کە بە درێژای مێژوو وەک دادپەروەری، دیموکراسی و یەکسانی ئافرێندراون بن پێ دەکات، بۆ ئەوەی کە نارەزایەتی دیموکراتیانەی گەل سەرکوت بکات، هەموو رێ و رێبازێک دەگرێتە بەر. بە یاسایی شەریعەت سیاسەتی خۆی لە سەر کۆمەڵگا دەسەپێنێت".
ئەوەشیان راگەیاندووە "ئیمە لە ٧ساڵ تا ٧٠ساڵ، بانگ لە هەموو ژن و گەلان دەکەین، لە بەرامبەر کردەوە فاشیستییەکان، داگیرکار و دەستدرێژیکارانی دەوڵەت و پیاو سەرهەڵدەن. بۆ ئەوەی فاشیزم، داگیرکاری و قڕکردنی ژنان کۆتایی پێ بهێندرێت بەشداری کردنی ژنان لەم هەڵمەتەی کە بە دروشمی "لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژن، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە "دەست پێ دەکات چەندە زۆر بێت و دەنگی تێکۆشان بڵیند ببێت، ئەوەندەش ڕۆحی نەتەوەیی، یەکیەتی کۆمەڵایەتی و ئازادیش پێش دەکەوێت ."
لە راگەیاندراوەکەى کەژاردا ئەوەش هاتووە "تەنیا ڕێگای دەرکەوتن لەم ڕەوشە قەیراناوییەی شەڕی جیهانی سێیەم کە بە ناوەندێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت، فەلسەفەی ژیان و سیستەمی کونفیدرالیزمی دیموکراتیکە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە. ئەمە نەتەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو بە تەواوی گەلانی جیهانیش دەتوانێت، بگوترێت. بەم هۆیەشەوە هێزە داگیرکەر و فاشیستەکان لە بۆچوون وهێزو ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ، لە بواری کاریگەر و بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی گەلان دەترسن. هۆکاری سەرەکی پێشخستنی سیستەمی، گۆشەگیری سەخت لە ئیمرالی کە لە جیهان دا بێ وێنەیە، لەم ترسەوە دێت. سیستەمی ئیمرالی ئەنجامی هاوپەیمانی هێزە ئیمپریالیستەکانە. لە بەر ئەوەی کە ژن و گەلانی بن دەست لە فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەر بوونە و هیوای خۆیان بۆ ئازادی لەو فیکر و فەلسەفەیەدا دەبینن".
دەقی راگەیاندراوەکەى کەژار
بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندن
لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ، کێشە کۆمەڵایەتییەکان قوڵتر دەبێتەوە. لە سەرەتادا ژنان، لە بەرامبەر گەنجان، گەلانی عەرەب، کورد، بەلوچ، ئازەر و باوەڕییە جیاوازەکان، ئەو دەسەڵاتە فاشیستەی کە دەیەوێت ڕێگەی هەناسەدانیان لێ بگرێت، لە ئارادایە. ڕژێمی ئێران لە سەرەتا دا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە گشتی ئێران لە ڕێگەی سیاسەتی قڕکردنی ژنان قڕکردنی کۆمەڵگای زیاتر کردووە. لە بەرامبەر ئەمەشدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئاشکرا و ڕوون دەبێتەوە کە هێزی ریشەیی و چالاکی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ژنانن .لەم ساڵانەی دوای دا ئەوانەی پێشەنگایەتیان بۆ هەموو چالاکی و خۆپێشاندانەکان کرد لە ئێران دا ژنان بوون. بۆ ئەوەی کە فاشیزم، ئۆتۆکراسی(دیکتاتۆری) و هەروەها ئەو نایەکسانیانەی کە ڕۆژانە ڕوو لە زیادبوونە، تێکیبشکێنن ئەوانەی کە لە سەر پێیانن ژنانن.
ڕژێمی ئێران، لە بەرامبەر داخوازی کۆمەڵگا بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، لە ڕێی سێدارە، ئەشکەنجە و گرتن دەیهەوێت هێزی دیموکراسی سەرکوت و لاواز بکات. ئەو گەنج و ژنانەی کە دەستگیر دەکرێن لە دادگایەکی ساختە دا، بە بڕیارێکی زۆر هۆڤانە، دژە مرۆڤ و دژە یاسا کە لە هیچ شوینێکی دونیا دا نەبیندراوە، بە سزای زۆر قورس و لە سێدارەدان مەحکوم دەکات. ئێران بۆ ئەوەی کە دەسەڵاتی فاشیستی خۆی، ئۆتۆکراتیک و مەزهەب گەرا لە سەر پێ ڕاگرێ، ئەو نرخانەی کە بە درێژای مێژوو وەک دادپەروەری، دیموکراسی و یەکسانی ئافرێندراون بن پێ دەکات، بۆ ئەوەی کە نارەزایەتی دیموکراتیانەی گەل سەرکوت بکات، هەموو رێ و رێبازێک دەگرێتە بەر. بە یاسایی شەریعەت سیاسەتی خۆی لە سەر کۆمەڵگا دەسەپێنێت. لە ناو دەستی دادوەرەکانی ڕژێم لە جێگەی تەرازووی دادپەروەری، سەری کەسایەتیە خۆڕاگرییەکان و ژنان هەیە. هەر بۆیەش لەم بارەیەوە ئێمە دەڵێین لە ئێران دا کاتی ئەوە هاتووە کە لە بەرامبەر فاشیزم، نادادپەروەری، ڕەگەزگەرایی، دیکتاتۆری، مەزهەبگەرایی و سێدارە؛ دادپەروەری، دیمۆکراسی، یەکسانی خوازی و ژیانەکی ئازاد بپارێزین. بۆ ئەمەش لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژن، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە و بۆیە ئەگەر تێکۆشان بەرز نەکەین، نابێ. لەم سۆنگەیەشەوە؛ وەکوو کەژار بە دروشمی:" لە دژی سێدار و قڕکردنی ژن، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە" بەشداری هەڵمەتی پەژاک و کۆدار لە ژێر دروشمی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ دیموکراسی"، کە هاوبەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی:" ئیدی بەسە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکاری، کات، کاتی ئازادییە" دەستیان پێ کردبوو؛ دەبین.
لە دەوری ئەم دروشمەدا، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتا دا ژنانی شۆڕەشگێڕ و دیموکرات، تەواوی کۆمەڵگا بە یەک دەست لە ڕیزێکی هەوبەش دا تێکۆشانی خۆیان بەڕێوەببەن و بڵند بکەن. لە پاڵ داخوازییەکانیان بۆ ئازادی، پێشنگایاتی ژنان بۆ ویستی دیموکراسی و ئازادی کۆمەڵگا گرنگە.
بێ گومان هەتا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ئازادی ژنان رەنجێکی بێ پایانی داوە و پارادایمی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، ژینگە پارێز و ئازادیخوازی ژنی پێشخستووە پێک نەیێت، مەحاڵە کە ئازادی ژنیش مسۆگەر بێت.
سەرجەم گۆڕەپانگەلێک کە کورد لێی دەژیت لە ژێر فاشیزم و داگیرکارییەکی قورسدان. بە هەمان شێوەش لە بەرامبەر گەلان و ژنان ئەو هێرشانە لە ئارادایە. کاتێک بڕوانینە هۆکارەکانی زیادبوونی ئەم زەختانە، دەبینین کە لەبنەمادا هەلومەرجی گۆشەگیری گران کە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ پێک دێت، شاراوەیە. بۆیەش دروشمی هەڵمەتی ئێمە بە ناوی "لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژن، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە " لە ناو خۆیدا یەکێتیەک ئاوا دەکات. ئەوەندەی کە پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە، ئەوەندەش پەیوەندی بە کوردان، گەلانی هەرێمەکە و تەواوی دیموکراسی خوازان هەیە. هەر وەک دەزانین کە بناغەی سیاسەتی وشک لە سەر ڕێبەری کونفیدرالیزمی دیموکراتیک ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، ئەو پیلانگێڕییەی کە ٢٢ ساڵە لە لایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت ،لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا دەیانهەوێت ئاستەنگی بۆ هیوا و لێگەڕینی ئازادی ژن، گەل و چینی بن دەست دروست بکەن. تەنیا ڕێگای دەرکەوتن لەم ڕەوشە قەیراناوییەی شەڕی جیهانی سێیەم کە بە ناوەندێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت، فەلسەفەی ژیان و سیستەمی کونفیدرالیزمی دیموکراتیکە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە. ئەمە نەتەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو بە تەواوی گەلانی جیهانیش دەتوانێت، بگوترێت. بەم هۆیەشەوە هێزە داگیرکەر و فاشیستەکان لە بۆچوون وهێزو ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ، لە بواری کاریگەر و بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی گەلان دەترسن. هۆکاری سەرەکی پێشخستنی سیستەمی، گۆشەگیری سەخت لە ئیمرالی کە لە جیهان دا بێ وێنەیە، لەم ترسەوە دێت. سیستەمی ئیمرالی ئەنجامی هاوپەیمانی هێزە ئیمپریالیستەکانە. لە بەر ئەوەی کە ژن و گەلانی بن دەست لە فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەر بوونە و هیوای خۆیان بۆ ئازادی لەو فیکر و فەلسەفەیەدا دەبینن.
ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ نەتەنیا لە کوردستان، لە ڕۆژی ئەمڕۆ دا هێزی پێشەنگی شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایە. بۆ گەلان، ژنان، باوەرداران و ژێر دەستان هیوای ئازادییە، ڕێ و ڕێبازی ژیانی ئازاد و هاوبەش، پێشکەشی هەموو جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات. هەر بۆیەش ئێمەی ژنان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەکو ئازادی خۆمان دەبینین. لەم سۆنگەیەشەوە؛ بۆ ئازادی، تەندروستی و پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ، گوڕ و گەش کردنی تێکۆشان سەرەکی ترین ڕۆژەڤی ئێمەیە. بۆ ئەوەی کە بە تەواوەتی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین و ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی بژیت و بە ئازادی کار و خەباتی خۆی بەڕێوە ببات ئێمە دەڵێین، کات کاتی ئازادییە. سەرچاوەی گۆشگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ، دەگەڕێتەوە بۆ پێشخستنی پارادایمی ئازادی لە بواری ژن و گەلان لە لایەن رێبەر ئاپۆوە. گۆشەگیری بە تەنیا جەستەیی نییە، بەڵکو دەیانهەوێت کە بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەگات بە کۆمەڵگا. لە وانەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ناو گۆشەگیرییەکی گران دا لە ئیمڕاڵی ئەسیر کراوە، بەڵام ڕژێمی ئێرانیش بۆ ئەوەی کە ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێران بڵاو نەبێتەوە بە ڕێبازی زۆر وشک، قەدەغەی ڕامانی، پێک دێنێت. بە هۆی ترسی لەوەی کە دەسەڵاتی بکەوێتە ژێر مەترسی هەڵوەشانەوە گۆشەگیرییەکی وەها سەخت بەڕێوە دەبات.
هەر بۆیەش، پێویستە جارێکی دیکە بگوترێتەوە کە، ئەو گۆشەگیرییە سەختەی کە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچیت، لە بەرامبەر هیوای ئازادی گەل، ژن و هەموو چین و توێژە بن دەستەکانە. هەر بۆیەش کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری، ڕێگای تەواوی ئەو مرۆڤانەی کە لە ڕێگای لێگەڕین بۆ ئازادیدان، دەکاتەوە. هەر بۆیەش ئامانجی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانەی کە لە لێگەرین بە دوای ئازادیدان، ئەوانەی کە لە بەرامبەر سیستەمی داگیرکاری دا سەرهەڵدەدەن، خۆمان بگەیەنین بەوان و لە سەر خاڵە هاوبەشەکانمان پێکەوە تێبکۆشین. هۆکاری ئەوەی کە ژن، گەلان و کەسایەتییە ئازادیخوازەکان دژایەتی فاشیزم، گۆشەگیری و داگیرکاری دەکەن، زۆر ڕوون و ئاشکەرایە. هەروەها لەم هەلومەرجە سەختەدا زەمینەی ڕەوای بەرفەراوان کردنی ئێکۆشانی ئازادی زۆرە. ئیمە لە ٧ساڵ تا ٧٠ساڵ، بانگ لە هەموو ژن و گەلان دەکەین، لە بەرامبەر کردەوە فاشیستییەکان، داگیرکار و دەستدرێژیکارانی دەوڵەت و پیاو سەرهەڵدەن. بۆ ئەوەی فاشیزم، داگیرکاری و قڕکردنی ژنان کۆتایی پێ بهێندرێت بەشداری کردنی ژنان لەم هەڵمەتەی کە بە دروشمی "لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژن، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە "دەست پێ دەکات چەندە زۆر بێت و دەنگی تێکۆشان بڵیند ببێت، ئەوەندەش ڕۆحی نەتەوەیی، یەکیەتی کۆمەڵایەتی و ئازادیش پێش دەکەوێت .
ژ.ت
****