بە دیمەن

بانگەوازی بۆ فیستیاڵی کلتوری کوردی: لە دژی شەڕ و گۆشەگیری لێکترگردببینەوە

لە دژی سیستەمی گۆشەگیری و شەڕی داگیرکاری، بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە ٣٢ـەمین فیستیڤاڵی کلتوری کوردی کرا، پەیامی 'پێویستە خاوەنداری لە کلتورمان بکەین' درا.

لە ٢١ی ئەیلول لە شاری فرنکفۆرتی ئەڵمانیا ٣٢ـەمین فیستیڤاڵی کلتوری کوردی بە پەیامی 'گۆشەگیری و داگیرکاری تێکبشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین' ئەنجام دەدرێت. گرنگی ئەم فیستڤاڵە لە کاتێکدایە دەکەوێتە ناو هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ەوە، کە دەبێتە هەڵمەتێکی گەورە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە بارەی فیستیڤاڵەکەوە هەریەکە لە هاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) زوبێدە زومروت و ئەنگین سەڤەر، وە هاوسەرۆکانی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیانی ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕووکەن ئاکچا و کەریم گۆک بۆ بەشدرابوونی بەهێز لە فیستیڤاڵەکەدا بانگوازییان بڵاوکردەوە.

هاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) زوبێدە زومروت و ئەنگین سەڤەر ئاماژەیان بەوەدا هەموو ئامادەکارییەکانی فیستیڤاڵەکە تەواوبووە، پێویستە هەمووان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و داگیرکارییەکانی سەر کوردستان بە جل و بەرگی ڕەسەنی خۆمانەوە بەشداربین.

هەروەها هاوسەرۆکانی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کورستانیانی ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕووکەن ئاکچا و کەریم گۆک ئاماژەیان بەوەدا هەموو پێکەوە لە ٢١ی ئەیلولدا بە بەهێزییەوە وەڵامی داگیرکارییەکان و قڕکردنە سیاسی و کلتورییەکانی سەر گەلی کورد بدەینەوە. پەیاممان لەدژی گۆشەگیری ئیمراڵی بەرزتربکەینەوە.