دوێنێ درەنگانی شەو دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گوندی ئاشمێ لە ڕۆژئاوا کۆبانێ بۆردوومان کرد، لە هێرشەکەدا ١٠کەس کە ٧ی منداڵە برینداربوون. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمە جاری یەکەم نییە کە ماڵی هاووڵاییان بە ئامانج دەگرێت، لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا هێرشی ماڵی هاووڵاتییەکی لە کۆبانێ کرد، لە ئەنجامدا ئازاد و شێرزاد شەهیدبوون و گەلێک کەس بریندار بوون کە لە نێویاندا منداڵ هەبوو.
لە هەمانکاتدا لە عەین عیسا و لە گوندی جەدی چەندین کۆمەڵکووژی ئەنجامدا، لە عەین عیسا لە گوندی ئەل جەماس منداڵێکی ساوای ٦ مانگ بە ناوی عەبدولڕەحمان ئیسماعیل حەسەن دوای ئەوەی بە سەختی بریندار بوو، شەهیدبوو. دوێنێ دیسان درەنگانی شەو گوندی ئاشمێ بە ئامانج گرت و ١٠ کەس کە ٧ی منداڵە برینداربوون. برینداران ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆبانێ کران.
نافیرە ئیسماعیل کە دایکی دوو بریندارە بە ناوی هەیفا و سەباح، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لە بەرانبەر گەل شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەمە دوو مانگە گوندەکەمان ئاشمی بۆردوومان دەکرێت، نازانین لە چ کاتێکدا تۆپباران دەکرێین. دەوڵەتی تورکی چەتەی کڕیوە، تاوەکو ئارامی هەرێمە تێک بدەن، ڕۆژانە بە سەدان هێرش دەکەنە سەرمان".