کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هاوڵاتیانی ئامەد: پێویستە هەموو جیهان خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکات
هاوڵاتیانی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد کە پێویستە هەموو کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا پشتیووانی دەربڕن و بانگەوازی لە خاوەندارێتییان لە ڕۆژئاوا کرد. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند
هەپەگە یادی دوو شەهیدی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بەرزڕاگرت و گوتی: "هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ئاژوان ئەرکی میلیتانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان بەجێ گەیان کە لە پارتی پەکەکەماندا جەوهەری بووەتەوە." -
لە باشوور ٦٠٢ گوند لەژێر مەترسی چۆڵکردندان
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی کامەران عوسمان ڕایگەیاند کە گوندەکانی نپاخێ و بێرکەکورێ و کافیا لە چیای گارە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکەوە چۆڵکراون و نزیکەی ٤٠٠ گوند ناتوانرێت ئاوەدان بکرێتەوە. -
لە ئامێدی ماڵێک بۆردوومان کرا
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی مژێی ناوچەی ئامێدی لە دهۆک ماڵێکی بۆردوومان کرد. -
چیدەم کلچگون ئوچار: دەبێت دەستبەجێ عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
چیدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لە چەولیگ قسەی کرد و ڕایگەیاند، "بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلی کوردە" و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. -
قەرەیلان: ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژگاری ڕەش دەگۆڕێت بۆ ڕۆژی سپی و ئازادی
قەرەیلان: ڕێبەر ئاپۆ ئەمساڵ دەیەوێت ڕۆژی ڕەش بکاتە ڕۆژی سپی، بیکاتە ڕۆژی جوانی ئازادی. لەوباوەڕەداین بانگەوازییەکەی لەم چوارچێوەیەدا ئامادە کردووە کە لە ١٥ی شوباتدا دەیکات. لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەبێت گەلەکەمان ١٥ی شوبات بکاتە بەرزترین ئاستی بەرخۆدان. -
کوردیناسیۆنی شنگال: بڕیارەکەی دادگای عێراق شایەنی ڕێزە
کوردیناسیۆنی شنگال بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لە ڕاگرتنی لێبوردنی گشتیی بە ئەرێنی بینی و ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارێکە شایەنی ڕێزە. -
لە شەنگال ٥٤ـەمین گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵدرایەوە
لە شەنگال ٥٤ـەمین گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵدرایەوە. ئاماژە بەوە درا کە زۆربەی ئەو کەسانەی لەم گۆڕە بەکۆمەڵەدان لە پێکهاتەی شیعەی شنگالن. -
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی شارباژێڕی بۆردوومان کرد: شەهید و بریندار هەیە- نوێکرایەوە
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی چەند هەرێمێکی سنووری شارباژێڕی بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە. -
لە ڕحا و مەڕەش قوربانیانی بوومەلەرزەکە یادکرانەوە
لە مەڕەش لەو شوێنەی کە هەزار و ٤٠٠ کەس بوونە قوربانی بوومەلەرزەکە و هەروەها لە ڕحا ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستدا یادیان کرایەوە. -
زەکی ئیرمەز: هەر کەسێک داوای ئازادی دەکات پێویستە لە ئامەد بێت
ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەی "ئازادی بۆ ئاشتی" لە ئامەد بەردەوامە. پەرلەمانتاری دەم پارتی شرناخ زەکی ئیرمەز داوای لە هەموو کەسێک کرد بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاشتیەکی هەمیشەیی، بەشداری گردبوونەوەکەی ئامەد بکەن. -
باقرخان: بەرێز ئۆجالان لە ئامادەکارییەکی جددییدایە
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکارییەکی جددی دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پرۆسەکە سەربکەوێت، هەم کورد و هەم گەلانی تورکیا پێکەوە سەردەکەون. -
گەریلا لە زاپ و مەتینا گورزی لە دووژمن وەشاند
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکی ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا ڕێژەیەکی زۆر لە کەلوپەلی سەربازی لەناوبردراون. -
دەوڵەتی تورک و پەدەکە هەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکانی گارە دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پەدەکە هەڕەشیان لە گوندنشینان کردووە تا ٦ی شوبات گوندەکانی هەرێمی زێبارییانی ئاکرێ، بە تایبەت ئەو گوندانەی دەکەونە دامێنێ چیایی گارە چۆڵ بکەن. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی مەتینای ئاشكرا کرد
هەپەگە ناسنامەی سێ لە گەریلاکانی ئازادی کوردستانی ئاشکرا کرد کە لە کاتی جیاوازدا لە بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و وتی: "بەڵێنمان دووپاتەکەیینەوە لە کوردستانی ئازاددا خاوەنداری لە خەون و ئامانجەکانیان بکەین." -
سزای قورس بەسەر چالاکوانانی کورد سەپێنرا
بەگوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان (KHRN) و ڕادیۆی فەردا، دادگای ئێران سزای قورسی بەسەر دوو گەنجی کورددا سەپاندووە. -
چیدەم کلیچگون ئوچار: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار لە سێرت قسەی کرد و گوتی: "پێویستە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. بۆچی تەنها چاوەڕوانی لە بەڕێز ئۆجالان هەیە؟ بۆچی دەوڵەت هەنگاونانێت؟". -
لەبەردەم شارەوانی سێرت کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ئەنجامدرا
هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی سێرت کە دەستی بەسەردا گیراوە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیان لەبەردەم بینای شارەوانی ئەنجامدا. -
شڤان حەسەکە: سەرچاوەی بەرخۆدانمان هەڵوێستی ئیمراڵییە
شڤان حەسەکە، گەریلای عەرەب وتی: "بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ مێژوویین و لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو پێش دەچین. چونکو نەتەوەی دیموکراتیک بۆ هەموو گەلانە، بە بەشداریی هەموو گەلان دەکرێت پێشکەوتنی گرنگ بنیات بنرێت." -
گەریلا تیڤی دیمەنی نوێی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنێکی نوێی چالاکییەکانی گەریلا (یەکینەی شەهید ئاخین موش)ی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە، کە لە ٣ چالاکییدا؛ کۆنتێنەرێک، ڕادارێک و ٢ خێمەی سەربازی لەناودەبرێن. -
وڵاتپارێزی و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆوە
لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆوە، وڵاتپارێزی گرێدراوی تێکۆشانی گەلان بۆ ئازادییە، هەڵوێست، زانابوون چالاکیەکان لەسەر ئەم بنەمایە بەرەو پێش دەچێت. -
چیدەم دوغۆ: پێویستە ژنان لە پرۆسەی چارەسەری کێشەکاندا ڕۆڵیان هەبێت
چیدم دوغۆ ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەژەکە ڕایگەیاند: جێگیرکردنی ژنان لە ناوەندی پڕۆسە کۆمەڵایەتیەکاندا هەنگاوێکی گرنگە لە بنیاتنانی ئاشتی. پاراستنی ئەم پرۆسەیە لەلایەن ژنانەوە پرسێکی ژیانییە." -
هەپەگە: چالاکییەکانی گابار لەلایەن یەکینەی شەهید دۆغان زنارەوە ئەنجامدراون
هەپەگە: یەکینەی شەهید دۆغان زنار-مان لە دژی بنکە وبارەگای تابووری سەسلیجە لە (TRT)ی گابار سەر بە شرناخ و چەند بیرە نەوت، بە مەبەستی هۆشداری٤ جاران هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. -
ڕێپێوان لە سێرت: ئازادی لە ئیمراڵییەوە بەرەو سێرت بڵاودەبێتەوە
لە سێرت دژی کودەتای قەیوم ڕێپێوان ئەنجامدرا، لە چالاکییەکەدا گوترا: "وەک چۆن بەرخۆدان لە ئیمراڵییەوە تا سێرت بەردەوامە، ئەو ئازادییەی لە ئیمراڵی دێتەدی لە سێرت بڵاودەبێتەوە". -
تاژێ سەبارەت بە حکومەتی نوێی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
تاژێ سەبارەت بە بوونی چەتە و تاوانباران لە ئیدارەی نوێ دیمەشق دا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، "جێگیرکردنی ئەبو حاتم لە ئیدارەی نوێی دیمەشق دا ئیدانە دەکەین. نابێت ڕێگە بدرێت ئەم تیرۆریستانە بەشداری لە حکومەتی نوێدا دیمەشق دا بکەن.