کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەکەکە: ١٥ی شوبات، ڕۆژی جینوسایدی کورد، بکەینە ڕۆژی ئازادی
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، داوای لە هەموو لایەک کرد بە شێوەیەکی جەماوەری بڕژێنە گۆڕەپانەکان و ١٥ی شوبات، ڕۆژی جینۆسایدی کورد بکەنە ڕۆژی ئازادی. -
ڕۆژی ڕەش دەبێتە ڕۆژی ئازادی بۆ گەلان
ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەڵێت: "دەزانم پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕوویدا و منیان ڕادەست بە تورکیا کرد، یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوەکانە لە نەریتی پیلانگێڕانی دەسەڵاتداردا." -
نەدیم سەڤەن: هەموو بانگەوازەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە یەکلاکەرەوەن
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن، بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستانی کرد لە ١٥ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بە شێوەیەکی بە هێز بەشداری چالاکییە مەزنەکە بکەن و گوتی: "تاوەکو ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بە دی دێت تێکۆشانمان بەردەوامە". -
لە پرسەی عەزیز کۆیلوئۆغڵودا ڕاگەیەندرا: دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕی ئەنجامداوە
چیدەم کلچگون ئۆچار هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان لە مەراسیمی پرسەی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغڵو کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە شاری ڕانیە کرایە ئامانج و شەهید کرا، ڕایگەیاند، دەوڵەت تاوانی شەڕی ئەنجامداوە. -
کۆڵبەرێکی کورد گیانی لە دەستدا
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی دەرەکێ بە هۆیی هەرەسهێنانی بەفرەوە ڕۆژی یەکشەممە گیانی لە دەستدا. -
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ڕاگەیاند کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید بوون و گوتی: "بۆ پاراستنی هەبوونی گەلەکەمان و هێنانەئارای ئازادی بەشێوەیەکی فیدایانە تێکۆشان." -
ئایتەن دێرسیم: ئامانجمان ئازادی ڕێبەرێتی و دەستهێنانی ستاتۆیی کوردستانە
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێریسم: ئامانجی کۆتاییمان ئازادی جەستەی ڕێبەرێتی و پێکهێنانی ستاتۆی کوردستانە. -
زیندانییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٨ ڕۆژە لە تاکەکەسیدا مانی لە خواردن گرتووە
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، زیندانی ئیبراهیم محەمەدی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٨ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیدا مانی لە خواردن گرتووە. -
ڕۆمانی گرافیکی ئازادی سەردەکەوێت، بڵاوکرایەوە
ڕۆمانی " گرافیکی ئازادی سەردەکەوێ" لە لایەن ئەکادیمیای زانستی کۆمەڵایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بەزمانی فارسی وەرگێڕان و بڵاوکرایەوە. -
بۆ ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو پرسە دانرا
بنەماڵە و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ئامەد پرسەیان بۆ ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو دانا، کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو. -
دادگای دەستووری: دەستبەسەرداگرتنی نامە بۆ ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانە
دادگای دەستووری، دەستبەسەرداگرتنی نامەی عەلی ئیحسان دۆست، لە زیندانی بورهانیەی بالکەسیر کە ویستویەتی بۆ ڕێبەر ئاپۆی بنێرێت، بە 'پێشێلکردنی ئازادی هەواڵپرسین"ی پێناسە کرد. -
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی فیداکار شەنگالی کردەوە
هەپەگە بەڕێزدارییەوە یادی گەریلای شەهید فیداکار شەنگالی کردەوە و گوتی: "بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە دەبینە رێچکەگری ئامانجەکانی هاوڕێ فیداکار کە خەونی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کوردستانی ئازاد و ئێزدخانی ئازاد' بوو." -
وەزارەتەکەی پەدەکە لە بری پاراستنی مانگرتووان چەواشەکاری مافەکانیان دەکات!
لە دوای ١٣ ڕۆژ لە مانگرتنی مامۆستایان، ئەمڕۆ بە مەبەستی ڕۆشتنە هەولێر مامۆستایانی مانگرتوو بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوتن، لە پاش گەیشتنیان بە بازگەی دێگەڵە هێزەکانی پەدەکە بە توندوتیژی ڕێگرییان لە پەڕینەوەی مامۆستایان کرت. -
لە گردبوونەوەی ئازادییدا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا
گردبوونەوەی 'بۆ ئاشتی ئازادی' کە پێشەنگایەتی دەبەپە و دەم پارتی پێکهێنراوە، بە جۆشێکی مەزنەوە ئەنجامدرا. -
هەپەگە: دەوڵەتی تورک و پاسەوانی سەرسنوری عێراق هێرشیان کردە سەر گەریلا
هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزی پاسەوانی سەرسنوری عێراق هێرشیان کردە سەر گەریلاکانمان و ڕایگەیاند، "گرنگ نییە کام هێز و لایەن هێرشی سەر گەریلاکانی ئازادی دەکات، گەریلا مافی خۆیەتی لە دژی هەر هێرشێک پاراستنی ڕەوای خۆیان بکات." -
هێزەکانی پەدەکە لە هەولێر هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی KNN
هێزەکانی سەر بە پەدەکە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی کەناڵی KNN لە هەولێر و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکاندا گرت. -
مانگرتنی مامۆستایان بەردەوامە و ئەمڕۆ بە مەبەستی خۆپیشاندان بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن
مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی پێدانی شایستە داراییەکانیان بەردەوامە، ئەمڕۆش بە مەبەستی خۆپیشاندان بەرەو هەولێر بە ڕێکەوتن. -
پەدەکە رێگەی نەدا مامۆستایان بچنە ناو هەولێر
مامۆستایان و فەرانبەران بەمەبستی داواکاری مافەکانیان لە سلێمانییەوە، بەرەو هەولێر بە ڕێکەوتوون، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی پەدەكەوە لە پێش شارەکە رێگرییان لێکرا. -
ڕاگەیاندنی شەنگال: شەڕی حەقیقەت بەبێ باج دان بەڕێوەناچێت
ڕاگەیاندنی ئازادی شەنگال شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلۆی شەرمەزار کرد و گوتی: "لە دڕندەیی دووژمنەوە تێدەگەین ڕۆژانی ئازادی چەند نزیکە". -
ڕۆژنامەنووسانی باشوور چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام دەدەن
ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی ناڕەزایەتی دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلو کە سبەی لە سەنتەری میترۆ لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت. -
پۆلیسەکان پاش گردبوونەوەکە هێرشیان کردە سەر گەل و ڕۆژنامەنووسان
لە ئامەد پاش گردبوونەوەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چەندین کەس بە ئەشکەنجەدان دەستبەسەرکران. -
باقرخان: ئۆجالان دڵی ملیۆنان کەسە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان هیوا و دڵی ملیۆنان کەسە. تا ئەوکاتەی هیوای ملیۆنان کەس لە ژوورێکدا گۆشەگیر بێت، باوەڕ بە جدییەتی ئێوە ناکەین". -
پێکەوە مافی هیوا بەجێ بێنین و ئاشتی بنیات بنێین
چیدەم کلچگون هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لە گردبوونەوەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ "با لە ١٥ی شوباتدا مافی هیوا بەجێ بێنین و ئەو ئاشتیەی کۆمەڵگا بە تامەزرۆییەتی بنیاتی بنێین." -
گردبوونەوەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' لە ئامەد
بە پێشەنگایەتی دەبەپە و دەم پارتی گردبوونەوەکەی ئامەد بە خواستی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' دەستی پێکرد، لە گردبوونەوەکەدا درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرانەوە. -
بە مووشەک گورز لە بارەگای بامەڕنێ وەشێندرا
یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ لە دژی بارەگای بامەڕنێی سوپای تورکی داگیرکەر بە مووشەک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا کۆنتێنەرێک تیکشکێندرا کە جێگەی حەوانەوەی داگیرکەران بوو.