کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە
لە ئامارەکانی هەپەگەدا هاتووە: "لە وەرزی زستاندا بە تاکتیکی جیاواز ١٣ جار لە ئاسمانەوە و ٥٠ جار لە زەمینەوە؛ بەگشتی ٦٣ جار گەریلا چالاکی ئەنجامداوە." دەوڵەتی تورکیش هێرشەکانی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بەردەوامە. -
سەبری ئۆک: گەر جەخت لەسەر نکۆڵیکردنی بکەنەوە هەمان دەرنجام چاوەڕوانیانە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک باسی لەوەکرد گەر ئاکەپە جەخت بکاتەوە لەسەر زهنیەتی نکۆڵیکردن ئەوا دووچاری هەمان دەرنجام دەبێتەوە و گوتی: "گەر ئاکەپە وەک ٢٠١٣ نزیکی پرۆسەکە بێتەوە ئەوا دەوڵەتی تورک هەنگاوێک پێشناکەوێت." -
گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت: گەر چارەسەرتان دەوێت، دەست لە سەپاندنی فاشیستانە هەڵبگرن!
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت لە چالاکی سێرت قسەی کرد و گوتی: "گەر بەڕاستی نیازتان باشە و چارەسەر و ئاشتیتان دەوێت، دەست لە سەپاندنی نادیموکراتیک و فاشیستانە هەڵبگرن. ئیرادەی گەلی کورد قبووڵ بکەن". -
چالاکی گەریلاکانی یەژا ستار لە زاپ و مەتینا
هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی یەژا ستار لە زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی کاریگەرییان ئەنجامداوە و کامێرایەکی چاودێرییان تێکشکاندووە. -
لە سلێمانی سیمینارێک دەربارەی مۆدێلی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا
لە شاری سلێمانی سیمینارێک بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی بەناونیشانی (ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێ و ململانێی هەرێمی و نێونەتەوەییەکاندا) ئەنجامدرا. -
گەلی سێرت سەپاندنی قەیومییان شەرمەزار کرد
چالاکیی ئیشکگریی لە سێرت کە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەستیپێکردووە لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە. سەرەڕای گەمارۆی پۆلیس، چالاکیی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای شارەوانی بەردەوامە. -
ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک بە تۆمەتی بەکارهێنانی فەیسبووک سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
دادگای دهۆک بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سزای زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئومێد بارۆشکی دا سەپاند. -
مردنی کۆچبەران لەسەر سنوور دەکرێت ڕابگیرێت
ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و کۆچی نوسینگەی یاسایی وان، پارێزەر جەیلان ئوکای ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ڕاگرتنی مردنی کۆچبەران لە سنووری وان، پێویست بە ڕێکارێکی یاسایی هەیە. -
لە چیا ئازادەکانەوە سڵاو لە بەنداوی تشرین کرا
گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی چیا ئازادەکانەوە، سڵاویان لە بەرخۆدانی مێژوویی گەل و شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە بەنداوی تشرین کرد. -
هەورامان و جەژنی پیر!
جەژنی پیر هێمایەکە بۆ کلتوور و ژیاری کۆنی هەورامان،خاکی هەورامان کە دەکەوێتە نێو زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، دەکرێت بەناوچەی ڕێوڕەسمە کولتوورییەکانی کوردەواری بەناوی بکەین، لەنموونەی چەژنەکانی پیرشالیار و نەورۆز...کە هێمان بۆ بوونی ژیارێکی کۆن لە ناوچەکەدا. -
زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە: دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت
زیندانیانی دۆسیەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە گفتوگۆکانی چارەسەری پرسی کورد، داوای ئازادیی جەستەیی و ئەمنیەتی ڕێبەر ئاپۆ-یان کرد." -
لە ئێلح دەستبەسەراگرتنی شارەوانی سێرت و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی سێرت بە چالاکییەک لە ئێلح شەرمەزارکرا. -
شەرمەزاری مرۆڤایەتی: میساقی میللی
دژی پلانەکانی میساقی میللی ئەردۆغان، کورد و گەلانی هەرێمەکە بەرخۆدان دەکەن، ئەردۆغان بە داگیرکردنی سوریا و عێراق، دەیەوێت ناوەندێکی شەڕی بێکۆتایی درووست بکات. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکوڕکی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی خواکوڕکدا شەهید بوون و گوتی: "بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە ئامانجی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان دەگەیەنین بە ئامانج، بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین." -
قەیوم بەسەر شارەوانی سێرتدا سەپێندرا
دوای سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سۆفیا ئالاگەش، قەیوم بەسەر شارەوانی سێرتی دەم پارتییدا سەپێندرا. -
دەوڵەتی تورک بۆردوومانی چیای گارە کرد
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی چیای گارەی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد. -
چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا: ڕادارێک، کۆنتێنەرێک و دوو خێمەی سەربازی لەنابردران
لە چالاکییە ئاسمانییەکانی یەکینەی شەهید ئاخین مووشدا لە هەرێمی زاپ ڕادارێک، کۆنتێنەرێک و دوو خێمەی سەربازی بە تەواوەتی لەنابردران. -
بەسێ هۆزات: دەبێت هەلومەرجی کارکردن، تەندروستی، سەلامەتی و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات جەختی لەوەکردەوە تا هەلومەرجی سەلامەتی، تەندروستی، ژیانی ئازاد و کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ نەڕەخسێندرێت ئەوا ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و گوتی، لەم بابەتەدا دەبێت هەنگاو هەڵگیرێت. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١١٠ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١١٠ هەمین، ٥٥٨ ڕۆژە بەردەوامە. -
لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری ڕاپەڕین ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون_نوێکراوەتەوە
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری شارەدێی چوارقوڕنە ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون و هاوڵاتییەک برینداربوو. -
لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا لە ئاکرێ دوو هاوڵاتی شەهید بوون
لە بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، دوو هاوژین لە شارەدێی دینارتە بوونە قوربانی و شەهید بوون. -
دۆخی نادیاری دوو هاوڵاتی دەستگیرکراوی کورد
دوو هاوڵاتیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی شارەکانی نەغەدە و مەریوان کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخیان دیار نییە. -
گەریلا تیڤی دیمەنی نوێی چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلای بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی چەند دیمەنێکی نوێی چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلای بڵاوکردەوە کە لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام دراوە. لە چالاکییەکەدا دوو خێمە، دوو کۆنتێنەر لەناو دەبرێت و گورزیش لە تانکێک دەوەشێنرێت. -
لە ١١ هەرێمی شەرناخ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە ١١ هەرێمی شەرناخ ڕاگەیاند کە چیاکانی بەستا و جودی و گاباریش دەگرێتەوە. -
لە کەرکوک، پانێڵێک سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ژینگە بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی جیهانی وزەی خاوێن پانێڵێک سازکرا بۆ تاوتوێ کردنی گۆڕانی کەش و هەواو گرنگی پاراستنی ژینگەیەکی تەندروست و خاوێن.