کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە کەرکوک، سەبارەت بە "رۆژی جیهانی پەروەردە" کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە کەرکوک، سەبارەت بە "رۆژی جیهانی پەروەردە و خوێندن" کۆڕێک لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤەوە پێشکەش کرا. -
دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەی بۆردومان کرد. -
لە ئامەد هەڵمەتێکی واژۆکردن بۆ داننان بە ستاتۆی ڕۆژاوا دەستیپێکرد
بە سەدان لایەنی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەیان بە دروشمی، "ستاتۆ بۆ ڕۆژاوا، ئازادی بۆ گەلان" بۆ داننان بە ستاتۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد. -
حسێن حاجی: عێراق دەرگایەک بگرێت ئێزدییەکان ١٠ دەرگا دەکەنەوە
حسێن حاجی: "هەندێک هێز و لایەن کە تۆمەتبارن بە فەرمانی کۆمەڵکووژی لەدژی ئێزدییەکان، نایانەوێت دۆزی قڕکردنی ئێزدییەکان بەڕێوەبچێت. گەلی شەنگال شەڕی یاسایی بەڕێوەدەبات. ئەوان دەرگایەک بگرن بەدەیان دەرگا دەکەینەوە." -
لە سلێمانی کۆبوونەوە لەسەر 'داهاتووی ڕۆژئاوا' بەڕێوەچوو
سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر و چالاکوانی کۆمەڵگە بە پێشەنگایەتی پەیەدە لە سلێمانی کۆبوونەوە، گفتوگۆ لەسەر داهاتووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا و ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرا. -
ڕیهام حەسەن: بە فکر و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان دەپارێزین
هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەری خۆسەری شەنگال ریهام حەسەن سەرنجی خستەسەر پێشکەوتنەکانی بەڕێوەبەری خۆسەی شەنگال و گوتی: "لە دوای فەرمانی ٢٠١٤ەوە بە فکر و پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە پارێزەری گەلی کۆمەڵگەی ئێزدی." -
یەکێک لە قارەمانەکانی گەل: هەرەکۆڵ بۆتان
هەرەکۆڵ بۆتان یەکێک بوو لە گەریلا قارەمانەکانی گەلەکەی. ئەو هێزی ڕاستەقینەی ئیرادەی گەیشتن بە ئازادی، لە سەختترین هەلومەرجی شەڕدا نیشان دا. -
"یاسای لێبووردنی گشتی پێشێلکردنی دەستووری عێراق و یاساکانە"
کۆمەڵگەی ئێزدی لە پەیامەکەیدا بۆ "دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوا لە سوریای نوێدا" یاسای لێبووردنی گشتی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەم یاسایە ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لە جینۆسایدی ئێزدییەکان هەبووە لە سزا دەرباز ببن. -
بە هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆ شەهیدان بەهای جەوهەری گەلن
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "لە مێژووی پەکەکەدا خاوەنی لیستێک لە شەهیدانین کە هەم درێژخایەنە و هەمیش لە ئاستێکی بەرزدایە و زیاتریش دەبێت. ئێمە پێناسەیەکی لەم شێوەیەیی دەکەین؛ دەبێت مرۆڤ یادکردنەوەی ئەو کەسانە بە ڕێکخستن بکەن و وەریچەرخێننەسەر بزووتنەوەی گەل." -
سۆزدار ئاڤێستا: گەر خواستی چارەسەریی پرسەکەیان هەیە دەبێت هەنگاوبنێن
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد خاوەن نەخشەڕێگەیە، بەڵام دەوڵەت ڕوون و دڵسۆز نییە لەو ڕووەوە و گوتی: "گەر خواستی چارەسەری پرسەکەیان هەیە، دەبێت هەنگاو بنێنن و جددیانە نزیک ببنەوە." -
خەڵکی ئێلح هێرشەکانی سەر تشرینیان شەرمەزار کرد
لە ئێلح هێرشە داگیرکارییەکانی سەر تشرین و شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنی شەرمەزارکران، ڕێکخستنی دەم پارتی ئێلح کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد. -
لە ڕێپێوانەکەی نسێبین سڵاو لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا
هەزاران کەس دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نسێبین ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە پەیامەکانی چارەسەری ڕێبەر کرا و گوترا: "هەم بۆ تێکۆشان و هەم بۆ ئاشتی ئامادەین". -
لە بۆردوومانی سوپای تورکدا لە باتیفا بۆسەر پاسەوانی سنوور قوربانی لی کەوتووەتەوە
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ هێرشەکانی بۆسەر گەریلادا لە شارەدێی باتیفا، بۆردوومانی خاڵێکی پاسەوانی سنووری عێراق لە گوندی شیلانی سەر بە شارەدێی باتیفا کرد. -
مەخەدەشە: بڕیاری لێبووردنی گشتی خیانەتە لە خوێنی شەهیدان
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ناڕەزایەتی دژی دەرکردنی بڕیاری لێبووردنی گشتی نیشاندا کە لە لایەن پەڕلەمانی عێراقەوە دراوە و وتی: "ئەم بڕیارە خیانەتە لە خوێنی قوربانیان فەرمانی ٢٠١٤ی سەر شەنگال." -
دایکانی ئێشکگری سەرسنور: دەبێت هەموو کەسێک خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکات
ئەو دایکانەی لە دژی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین لە ئێشکگری پرسوسدان داوایان لە هەموو کەسێک کرد خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن. -
لە مێردین هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا
لە مێردین بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکانی سەر تشرین ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی گەل لە تشرین کرا. -
گەریلا لە ئاسمان و زەویەوە گورزی لە داگیرکەران وەشاند
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چەندین چالاکی جیاوازدا لە ئاسمان و زەوینەوە سوپای داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج. -
هەپەگە ٤ شەهیدی بە ڕێزداریەوە یادکردەوە
هەپەگە ٤ گەریلا کە لە هەرێمەکانی پارستنی مەدیا شەهید بوون بە شکۆمەندی و ڕێزدارییەوە یادکردەوە و ڕایگەیاند: "بەڵین دووبارە دەکەینەوە کە بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن بگەیەنین". -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٠٩ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٠٩ هەمین، ٥٥٣ ڕۆژە بەردەوامە. -
ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی
پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. -
مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدرا
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی مانگرتنی گشتیی دەستی پێکرد، چالاکوانان و ئازادیخوازان داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکە دەکەن. -
کاڵکان: هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆتا چانسە بۆ ڕزگاری تورکیا
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان گوتی: "لە کردار و گوفتاریشدا ئاکەپە گۆڕانکارییەکی نەکردووە. هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕزگارکردنی تورکیا کۆتا شانسە. هەموو کاتێک لە پشتی پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆین." -
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی ئاگرەکەی بۆلو بڵاوکردەوە
کەجەکە: "ئاشکرایە کارەساتەکە بەهۆی خەمساردییەوە ڕوویداوە. لەبەرئەوەی دەوڵەت و دەسەڵات ئەرکی سەرەکیی خۆیان جێبەجێ ناکەن، لە تورکیا ڕووداوەکانی وەک کەمتەرخەمی و گەندەڵی و هەژاریی گەل و سەختی ژیان زیاتر دەبن". -
زیندانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای بەشداربوون لە مانگرتن دەکەن
زیندانیانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە مانگرتنی گشتی کە سبەی بۆ پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ئەنجام دەدرێت. -
پەکەکە: باوکی تەیار هونەرمەندێکی بوێر بوو
کۆمیتەی کولتوور و هونەری پەکەکە دەربارەی شەهیدبوونی باوکی تەیار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە باوکی تەیار لە دڵی گەلدا جێی گرت و وڵاتپارێز و هونەرمەندێکی بوێر و بەرخۆدەرێکی مەزنبوو.