کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"کودەتای قەیوم لەدژی هەمووانە، بەرخۆدان دەکەین"
پارتی سۆسیالستی بندەست دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی شارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستانی شەرمەزار کرد و لەدژی دیکتاتۆریەتی کۆشک بانگەوازی بەرخۆدانی کرد. -
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە ترسیان لە گەنجان هەیە
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لەبارەی ٣٦ ئەندامی دەستبەسەر کراویان، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوەو رایگەیاند ئاکەپە و مەهەپە نەیانتوانی گەنجان بکێشنە ناو بواری مادەی هۆشبەر و دواکەوتویی و بەو هۆیەوەشەوە ترسیان لە هێزی گەنجام هەیە. -
رژێمەکەی ئاکەپە دەستی بەسەر٤ شارەوانی تری هەدەپەدا گرت
دەسەلاتداریی ئاکەپە-مەهەپە کە لە دوای هەڵبژارتنەکانەوە پەیتا پەیتا دەست بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەدا دەگرێت، ئەمڕۆش ٤ شارەوانیی تریی هەدەپەی داگیر کرد و قیوومەکانی خۆی تێدا دامەزراند. -
ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا – بەشی یەک -
لە ساڵەکانی نێوان ١٩٨٠ -١٩٩٠ ڕێکخستنی گلادیۆی تورکیا بە ناوی ئەرگەنەکۆن دەستی بە دوژمنایەتی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە باکووری کوردستان کرد. ئامانجی سەرەکی کوشتنی سەرمایەدارانی کورد، موخاتەبەکانی پرسی کورد، ڕوشنبیر و کەسایەتیە کوردەکان بوو -
لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان ١٠ ژن دەستگیر کران
لە چوراچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا، ئەنجومەنی ژنانی سەر بە هەدەپەی شاری ئێلح و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد کە بەنیاز بوون بەیاننامەیەک بڵاو بکەنەوە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە رێگریان لێ کراو ١٠ ژن دەستگیر کران. -
ئەندام پەرلەمانێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق تاوانەکانی تورکیا دادەپۆشێت
ژنە پەرلەمانتارێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاستەنگی دروست دەکات بۆ ئەوەی قوربانیانی بۆردومانەکان تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق وەک شەهید بناسرێن. -
کارمەندانی تەندروستی ژمارەیەک شار و شاروچەکەکانی باشووری کوردستان گردبوونەوە
لەدژی بڕینی بەشێک لە دەرماڵەکانیان، کارمەندانی تەندروستی ژمارەیەک شار و شاروچەکەکانی باشووری کوردستان گردبوونەوە. -
تاقانەیەکی ئەنفال: بە نەوتی هەرێمی کوردستان تورکیا شەڕی لەناوبردنی کورد دەکات
سەبرییە ئەحمەد ژنێکی تاقانەی ئەنفالە لە شاری کەرکوک داوادەکات ڕێگری بکەن لە چوونی نەوتی باشوور بۆ تورکیا بۆ ئەوەی لەشەڕی دژی کورددا بەکارنەهێنرێت. -
کۆڕبەندی کۆمۆنیست و چەپەکان: پشتیوانی ڕۆژاڤا و باکوری کوردستانین
لە یەکەمین کۆڕبەندی بەشێک لە لایەنە کۆمۆنیست و چەپەکانی کوردستاندا، پشتیوانی لە ڕۆژاڤا و باکوری کوردستان کرا و داوا کرا بەزوویی کۆتایی بەهێرش و داگیرکاری تورکیا بهێنرێت. -
هەپەگە: لە ئاگری ١٠ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلاکاندا لە شاری ئاگری ١٠ سەربازی تورک کوژراون و ١٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون. -
نامەیەکی سەرئاوەڵا بۆ نێچیرڤان بارزانی
مەسعود هاشم بەرزنجی نووسەری باشووری کوردستان نامەیەکی سەرئاوەڵای بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد و تێیایدا هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا کوردستان ڕەخنە کرد. -
دەوڵەتی تورک چیای کاروخ بۆردوومان دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای کاروخ لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات. -
کەنەکە بۆ یەکڕیزی نێوان گەلی کورد پەرە بە هەوڵەکانی دەدات
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە کۆبووەوە، پاشان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە، -
هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئیپەک یۆلوی شاری وان گیران
دوای ئەوەی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئیپەک یۆلوی شاری وانی باکوردی کوردستان دەستگیر کران، دادگای رژێمی تورکی فاشی سزای زیندانی بەسەریاندا سەپاند. -
ناوچەی برادۆست: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕەوەندەکان تۆپباران دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر ڕەوەندی کوێستانەکانی برادۆستی تۆپباران کرد. هەڕەشەی ئەوەشی لێ کردوون کە ئەگەر بچنەوە کوێستانەکان بە فڕۆکەی جەنگی بۆدومانیان دەکەن. -
شیرۆڤەی لایەنی سیاسی و ئایدۆلۆژی و مێژوویی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان لە ژمارەی ئەمجارەی «آلترناتیو» دا
ژمارەی نوێی بڵاوکراوەی «آلترناتیو» ناوەندی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک بڵاو کرایەوە. -
گەنجانی رانیە بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە
کەمپینی بایکۆتی کەلوپەلی تورکی رۆژ بە رۆژ لە بەرفراوانبووندایە. لەم چوارچێوەیەدا کچ و کوڕانی تێکۆشەر و وڵاتپارێزی باشووری کوردستان لە شاری رانیە بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بڵاوکراوەیان لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو کردەوە. -
کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی لەتیف کالفوراتەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی لەتیف کالفوراتەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە سەرۆکێ دامەزراوەی یەکێتی عەلەویەکان بوو و سەرەخۆشی لە خانەوادە، کۆمەڵگای عەلەوی و گەلی کورد کرد. کەجەکە ڕایگەیاند، ڕەنج و خەباتی کالفورات هیچ کاتێک لەبیریان ناچێت. -
پژاک: یەکگرتوویی و خۆڕاگری تاکە رێگەیە لەبەردەم گەلی کورد بۆ ڕزگاری
پژاک ڕایگەیاند، بۆ دەوڵەتە زلهێزەکان دەرکەوتووە کە ئاڵوگۆڕییەکانی ناوچەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئاکتەرانی پارادایمی ئازادی، دەرفەتی هەبوونیان لاوازە، كهواته ئیرادەیەک بۆ ژیانێکی ئازاد هەیە. -
مزراکلی بانگەوازێکی ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد
سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەدی هەدەپە کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرکراوە، نامەیەکی بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی نارد. -
پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمی کردەوە
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە کەسایەتی شەهید دەلال ئامەد، ئازێ مالازگیرت، ڕەشید سەردار، کەریم کاتۆ و ئاینور ئادا فەرماندەی بۆگ، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمی کردەوە. -
ڕێکخراوەکانی ژنان لەبارەی ڕۆژئاواوە نامەیەک بۆ جیهان دەنێرن
ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشوری کوردستان، نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخراوی ناتۆ و کۆمکاری عەرەبی دەنێرن، تێیدا داوادەکەن کۆتایی بە داگیرکاری و کۆمەڵکوژکردنی خەڵی ڕۆژئاوای کوردستان بهێنرێت. -
هەڵسەنگاندنی دۆخی ژیانی کورد و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە زانکۆی ئۆسلۆ
دامەزراوەی پاڵپشتی کوردستان، بە بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی ئۆسلۆ، سیمینارێکی ساز کرد. -
لە سلۆپی ١٥ ناوچە لە هاتوچۆی هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغە کران
لە شاری سلۆپی ١٥ ناوچە بە بڕیاری دەوڵەتی تورک وەکو "ناوچەی تایبەتیی ئەمنی- کاتی" راگەیێران و هاتوچۆی خەڵکی مەدەنی لەو ناوچانە قەدەغە کرا. -
لە ئامەد و ئەستەنبۆل جینۆسایدی سیاسی بەردەوامە و چەندین کەس دەستبەسەر کران
لە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا لە ئامەد و ئەستەنبۆڵ چەندین کەس دەستبەسەر کران.