کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سەردەمی دیکتاتۆریەت لە ئێران و تورکیا بەسەرچووە
سەردەمی دیکتاتۆرەکان لە ئێران و تورکیا بەسەر چووە و بەرەو کۆتاییە. گەلی کوردیش پێشەنگایەتی دەکات، هەربۆیە زۆرترین هێرش بۆ سەر گەلی کورد هەیە. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد و وان چالاکییان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە شارەکانی ئامەد و وان بە بۆنە ٢٧ی تشرینی دووهەم، ساڵیادی جەژنی ژیانەوە و وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ئەم مانگە، چالاکییان ئەنجامدا. -
باییک: خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا بە تەنها چارەسەری نییە _ (نوێ کرایەوە...)
باییک: گەلانی ڕۆژئاوا خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەن و لەبەرامبەر داگیرکەری و کۆمەڵکوژی کوردان دەوەستنەوە. بەڵام کەموکورتیەک هەیە. پێویستە لە باکووریش پشتگیری بکات. خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا بە تەنها چارەسەری نییە. -
کەنەکە بانگەوازێکی لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە
کەنەکە ڕایگەیاند، نان و ئازادی دوو کۆڵەکەی سەرەکیی ژیانن، کە لە وڵاتی ئێراندا بوونیان نییە. کەس نییە نەزانێ کە گرانبوونی بەنزین تەنیا بیانویەکە بۆ ڕاپەڕین، دەنا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی لەو ڕژیمە بێزارن. -
کتێبەکانی ئۆجالان زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی
لەناو سەدان هەزار کتێب و ناونیشانی زانستیدا، کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد تا ئێستا زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، بەشێوەیەک هەر کتێبێکی ئۆجالان بەتێکڕا ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ دانەی لێ فرۆشراوە. -
پژاک پشتگیری لە بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد
پژاک ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی بەرخۆدانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بلاوکردەوە و پشطگیری لە بەرخۆدانی گەل کرد. -
مەلا بەختیار پەیامێکی پێرۆزبای ئاراستەی دەمیرتاش دەکات
بەبۆنەی وەرگرنتی خەڵاتی بوییری سیاسی لە یەکێتی نێودەوڵەتی داهاتوو مەلا بەختیار پەیامێکی پێرۆزبای ئاراستەی سڵاحەدەین دەمیرتاش دەکات. -
بارودۆخی ئەمنی لە کرمانشان و مەریوان و جوانڕۆ رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت
بە پێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان لە شاری مەریوان ٢ هاوڵاتی و لە کرمانشان ٢ هاوڵاتی و لە جوانڕۆش ٤ هاوڵاتی بە گولەی سەربازانی رژێمی ئێران کوژراون. -
هەپەگە: شەهیدەکانی شاری وان بە رێزەوە یاد دەکەینەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ٢ گەریلا کە لە شاری وانی باکوری کوردستان گیانیان بەخت کردبوو، بە رێزەوە بە بەبیر هێنایەوە و لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە. -
باییک: تورکیا کەوتووەتە بیرێکی قوڵەوە و ئەگەری هەیە گورزێکی گەورەی بەرکەوێت
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک کەوتنی تورکیا بۆ ناو بیرێکی قوڵەوە پێناسە کرد و وتی، "ئەگەرێکی زۆر هەیە تورکیا گورزێکی گەورەی بەرکەوێت." -
دوای مانگێک ٧ گەنجی باشووری کوردستان لە زیندانێکی تورکیا ئازادکرا
٧ گەنجی باشووری کوردستان کە مانگێک لەمەوبەر لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرابوون، دوای مانگێک ئازادکران. -
لە شارەوانیەکانی ستەور، دێرک و شەمرەخ قەیوم دامەزرێنران
لە شارەوانیەکانی ستەور، دێرک و شەمرەخی هەدەپە کە لە لایەن ئاکەپە/ مەهەپە دەستیان بەسەرداگیرابوو، قەیوم دامەزرێنران. -
کۆنفرانسی کۆمیتەکانی یەکێتی بۆ بەستنی کۆنگرە دەستیپێکرد
کۆنفرانسی کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، وەک ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە دەستیپێکرد. -
چیرۆکی گەڕانەوەیەک، شەڕژین هەرەکۆڵ
لە دحێ بەرەو مێرسین کۆچی کرد. لە ئاڤاشین سوێندی تۆڵەکردنەوەی خوارد. لەوێوە بەرەو باسیا و شەنگال چوو. ئیدی لە گابار شەڕژین بوو. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک قەندیل بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک وا بۆ زیاتر لە ٣ کاتژمێر دەچێت، ناوچەکانی قەندۆل بوردومان دەکەن. -
خانەوادەی ئوجالان و گیراوانی تر بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵایاندا داواکارییان پێشکێش کرد
خانەوادەی ئوجالان و گیراوانی تر بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد. -
٤ هاوسەرۆکی تری شارەوانیەکانی هەدەپە دەستگیر کران- نوێ کرایەوە
لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا لە شاری مێردین هەر یەک لە گوڵستان ئۆنجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور و نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و هاتیجە چەویک هاوسەرۆکی پرسوسی هەدەپە دەستگیر کران. -
لە ئەلبیستان ٨ بەرپرسی هەدەپە دەستگیر کران
ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیی دەستەڵاتدارێتی ئاکەپە/مەهەپە بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی پۆلیسی تورک لە ناوچەی ئەلبیستانی سەر بە شاری مەرەش، ٨ بەرپرسی هەدەپەیان دەستگیر کرد. -
فارس ئۆغوللاری: پێویستە دەرگاکانی ئیمرالی واڵا بکرێن
موسا فارس ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانی هەدەپە جەختی کردەوە کە چارەسەرییەکان لە لای رێبەری گەلی کورد عبدواللە ئوجالانن و داواشی کرد کە کۆتایی بە گۆشەگیریەکە بهێنرێت و دەرگاکانی ئیمرالی واڵا بکرێن. -
لە شەنگالیش هەنگاوی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی دەستیپێکرد
کەمپینی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی رۆژ بە رۆژ لە بەرفراوانبووندایە. لەم چوارچێوەیەدا لە گوند و ناوچەکانی شەنگال بڵاوکراوەو ئاگاداری بە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو کرانەوەو بەم پێیە هاوڵاتیانی شەنگالیش هەنگاوی بایکۆتی کاڵای تورکییان دەستپێکرد. -
ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکەی سوپای تورک ناوچەی لجێی ئامەدیشی گرتەوە
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان دەستی پێ کردبوو، ئەمڕۆش لە دەوروبەری ناوچەی لجێی شاری ئامەد ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی ئەنجامدا. -
هەدەکە لە ئەستەنبول پرسی پەنابەرانی سوریا گۆتۆبێژ دەکات
بڕیارە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-هەدەکە لە شاری ئەستەنبول لەسەر پرسی پەنابەران و جیاکاریی لە نێوانیاندا، کۆنفەڕانسێک ساز بکات. -
ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی بەردەوامن، لە دیلۆک ٥٢ کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا، هێزەکانی پۆلیسی رژێمەکەی ئەردۆغان لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەو رێکخستنەکانی هەدەپە و زیاترلە ٥٢ کەس لە بەڕێوەبەرو ئەندامانی هەدەپە دەستگیر کران. -
ڕەخنەگرتن و خۆڕەخنەکردنی وەک خۆپاککردن لە ژەهر پێناسە دەکرد
کەندال سورچ (مەحمەد کایا) لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩ لە هەفتانین شەهید بوو، وەک چۆن ژیا، سوور بوو لەسەر فیداکاری. -
حزبە کوردستانیەکان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن
عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە کەرکوک ڕایدەگەینێت: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی کورد زیاد دەکات لە ناوچە دابرێنراوەکان بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.