کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەبەشە/یەژەشە: لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیادا سێ شەڕڤانمان بریندار بوون
فەرماندەیی گشتی یەبەشە/یەژەشە لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەی خانەسۆر-ی شنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ شەڕڤانمان بریندار بوون. -
هەدەپە: ئێمە تەنانەت هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێین!
پارتی گەلانی دیمۆکراتیک هەدەپە جەختی کردەوە کە ئەوان لە دژی کودەتای قیوومەکان تەنانەت هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێن و پەیامێکی دا بە گوێی ئاکەدە/مەهەپەو وتی:" ئێو کۆتاییتان پێهاتووەو ناوتان دەچێتە زبڵدانی فاشیزمەوە. -
هەپەگە: هەڤاڵ هەرەکول تا دوا هەناسە لە دژی دوژمن جەنگاو گیانی بەخت کرد
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرای کرد کە گەریلای بە ناوی خەلیل کایگوسووز (هەرەکول ئارتێش) لە شاری وانی باکوردی کوردستان گیانی بەخت کردوو وتی:" تا دوا هەناسەی گورزی کوشتندەی لە دوژمن داوەو گیانی بەخت کرد." -
لە ئامەد و وان و ئەدەنە لە دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکی ئەنجام دران
لە شارەکانی ئامەد و وان و ئەدەنە لە دژی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی تورک و لایەنگرانی ئاکەپە چەندین چالاکی ئەنجدام دران. یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد چالاکیەکانیان گرتە ئەستۆی خۆی. -
لە شاری سلێمانی شەهیدانی خۆڕاگریی رۆژئاوا یاد کرانەوە
گەنجامی شاری سلێمانی بە چالاکیەک شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستانیان یاد کردەوە. -
گەنجان بە رۆحی”عاکیف”ەکان، بەشداریی لەبەرخۆدانی نەتەوەیی و جەنگی رۆژئاوا بکەن
پژاک یادی شەهیدان خدر خرینگە، ناسراو به(عاکیف مامۆ زاگرۆس) و فەهمی رۆستەمی ناسراو به(سیروان ناری) کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە قەندیل لە کارەساتێکی سروشتیدا گیانیان لەدەستدا. -
دەست بە سەر شارەوانی قۆسەردا گیرا
دەسەلاتی ئاکەپە/مەهەپە دەستی بە سەر شارەوانی قۆسەری هەدەپەدا گرت. -
پەشێو: ڕۆژئاوا لەدڵمدایە، بە ڕۆح و بەگیان لەگەڵیانم
عەبدوڵا پەشێو شاعیری دیاری کورد لە لاپەڕە تایبەتەکەی خۆیدا لەبارەی ڕۆژئاوا تۆمارێکی دەنگی بڵاو کردەوەو تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندو و وێڕای پشتگیریکردنی بۆ بایکۆتی کەل و پەل تورکی و گەشتکردن بۆ تورکیا، ڕەخنەش لە حکومەتی هەرێم دەگرێت. -
بوڵدان: هیچ لایەنەک بۆی نییە دیموگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت
لە کۆنگرەی هەدەپەدا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) قسەی کرد و باسی لە خەبات و تێکۆشانی پارتەکەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا کرد. -
'نەوەی ئاگر': حساب لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەپرسینەوە
کۆمەڵێک گەنج کە ناوی 'نەوەی ئاگر' یان لە خۆ ناوە لە شاری ئەستەنبۆل و ئایدن ٢ کارگەو کۆگایەکیان سووتاند و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریشیان لە ناو برد و لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە ئەوان حسابی ئەم داگیرکەرییانە لە دەوڵەتی تورک دەپرسنەوە. -
یەکەی تۆڵەی شەهید ئامەد لە وان دوو چالاکی ئەنجامدا
یەکەی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد لە وان دوو چالاکی ئەنجامدا. -
یادی شەهیدانی هەفتانین کرایەوە
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە هەفتانین شەهید بوون و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەم شەڕی ئازادی شەهیدەکانمان بە ئەنجام دەگەیەنین." -
تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە
تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکیدا، ئەم دۆخەی عێراقی بە بەرپەرچدانەوەی گەندەلی و نەبوونی خزمەتگوزاری ناوبردووەو ڕاشیدەگەیەنێت: پێویستە دادگایەکی سەربەخۆ و دوور لە حزب و مەزهەبی پێکبهێنرێت بۆ سزادانی گەندەڵکاران. -
هاووڵاتیانی چەمچەمال و تەقتەق بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا گردبوونەوە
هاوشێوەی زۆرینەی شارو شارۆچکەکانی باشوری کوردستان،هاووڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەمال و شارەدێی تەقتەق بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوە و چالاکی-یان ئەنجامدا. -
گەلی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە سەرشەقام
هەزاران هاوڵاتی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم کە وەک ڕۆژی جیهانی پشتیوانی ڕۆژئاوا دیاری کراوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا نیشاندا و بانگەوازیان بۆ بایکۆتکردنی شتومەکی تورکی کرد. -
سلێمانی لە ڕۆژی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا لە شەقام بوو
لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان گەلی سلێمانی ئەمرۆ لە شەقام بوو. -
لە هەفتانین گورز لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا درایەوە
لە هەفتانین گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیەکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا گورزێکی قورسیان لەو سوپا داگیرکەرە داوە و هاوکات ئاڤاشین، گارە و قەندیل-یان بۆردومان کردوە. -
ئەستەنبول: ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە لە ژێر ئابلوقەی پۆلیسدا بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە
ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە سەرەڕای رێگری و دروستکردنی بەربەست لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، بۆ ئامادەکاری سازکردنی کرنگرەی ئاسایی خۆیان، بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە. -
هاوسەرۆکی شارەوانی سارای شاری وان دەستگیر کرا
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانیەکان و سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی کورد دا، دەوڵەتی تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای شاری وانیشی دەستگیر کردوو قیومێکی لە پۆستەکە جێگیر کرد. -
لە ئۆپسالای وڵاتی سوید گەشتکردن بۆ تورکیا بایکۆت کرا
کوردستانیی و دۆستەکانیان کە لە شاری ئۆپسالای سوێد دەژین، لە بەردەم نووسینگەی گەشتیاری ناوەندی شارەکە بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاریی تورکیا چالاکییەکان کرد. -
بنەماڵەی شەهید ئارام کەرکوکی: شانازی دەکەین کە خاوەن شەهیدین
ئەمڕۆ لەشاری کەرکوک یەکەم ڕۆژی پرسەی شەهید محەمەد نەزار ناسراو بە ئارام کەرکوکی بەڕێوەچوو،بنەماڵەی شەهیدیش دەلێن: شانازی بە شەهید بوونی ئارام دەکەین. -
کەجەکە: هیوا و حەسرەتی حەمید حاجی دەروێش بەدیبهێنین
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە پەیامێکی سەرخۆشیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی حەمید حاجی دەروێش سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا ناوبراو بە پێشنگێکی کورد بەناو دەکات و ڕایگەیاند: "هیوا و حەسرەتە بەدینەهاتوەکانی بەدیبهێنین". -
کاریگەری بایکۆت لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە
کاریگەری بایکۆتی کەلوپەلی تورکی لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە کە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەستیپێکردووە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک قەندیل-یان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای کورتەکیان لە بناری قەندیل بۆردوومانکرد. -
سبەینێ لە ٧ شار و شاروچکەی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێن
سبەینێ ٢ی مانگ بە ڕۆژی جیهانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان دیاریی کراوە، لەو چوارچێوەیەدا هاوشانی وڵاتانی جیهان، لە باشوری کوردستان لە حەوت شاروشارۆچکە چالاکی بەڕێوەدەچێت.