کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێکی شکۆدار شەهید مەزڵومیان بە خاک سپارد
ئێوارەی ئەمڕۆی دووشەمە گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێک پێشوازیان لە تەرمی پیرۆزی شەهید مەزڵوم(ئیبراهیم حەبیب) کرد و لە پاش نوێژی جەنازە، تەرمی پیرۆزی شەهیدیان لە گۆڕستانی ڕەحیماوا بە خاک سپارد. -
لە سەرحەد و گارزان لە داگیرکەران درا و ٢١ سەربازی تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە/یەژا ستار لە سەرحەد و گارزان گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندوە و ئەوەندەی ڕوون بوەوە ٢١ سەرباز کوژران، ۲ ئۆتۆمبیلی جۆری کیرپی و ئامارۆگ تێکشکێندراون و زیان بە تانکێک گەیەندراوە. -
فڕۆکەی جەنگیی و چاودێری بە ئاسمانی مەخمووردا دەسووڕێنەوە
ئێستا فڕۆکەی جەنگیی و چاودێری بە ئاسمانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخمووردا دەسوڕێنەوە و نازانرێت سەر بەکامە دەوڵەتن. -
هاوسەرۆکانی چەندین شارەوانی دەستگیر کران و گەل ناڕەزایەتی نیشاندا
هاوسەرۆکانی چەندین شارەوانی دەستگیر کران و گەمارۆی چەندین شارەوانی دراوە و لە شارەوانی پەیاس-ی ئامەد کارمەندانی شارەوانیەکە و جەماوەر بە هەلهەلەکێشان و وتنەوە درووشم چوونە ناو بینای شارەوانییە گەمارۆ دراوەکەوە. -
پەرلەمانتارێکی هەدەپە: ئاکەپە لە بەردەم هەڵوەشانەوەدایە
حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری پارتی گەلانی دیمۆکراتیک (هەدەپە) ڕایگەیاند، ئامانجی دامەزراندنی قەیومەکان و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی لە لایەن ئاکەپەوە، بۆ مانەوەی خۆیانە. -
بەشداریکردنی گەنجانی باشوور لە جەنگی ڕۆژئاوادا بەردەوامە
٨مین گروپی گەنجانی باشووری کوردستان بۆ ئەوەی لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بووەستنەوە بەشداری لە 'بەرخۆدانی بەشەرەفی' ڕۆژئاوای کوردستان کرد. -
لە ڕوحا ٣٠ کەس دەستگیرکران
لە شاری ڕوحای باکووری کوردستان بە بیانووی ئەندامێتی لە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) ٢٦ کەس دەستگیرکران و بڕیاڕی گرتنیش بۆ ٤ کەس دەرکرا. -
کەجەرە:" جەوانان دەبێت هەموو ناوەندەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەنە ئامانج"
ڕۆهات ڕووار ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت لەبەرامبەر شەڕی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا گەنجان خاوەن هەڵوێستێکی ڕادیکاڵ بن. -
لە ئامەد ٣ هاوسەرۆکی شارەوانی دەستگیرکران
سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد و هاوسەرۆکانی پەیاس و بسمل دەستگیرکران. -
سەلچووک مزراکلی دەستگیرکرا
سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد کە پێشتر قەیوم لە جێگەی دانرابوو، دەستگیرکرا. -
هەپەگە: لە خواکورک و ئەبەخ ١٣ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە/یەژا ستار لە خواکورک و ئەبەخ زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەو چالاکییانەدا ئەوەندەی کە ڕوون بوەوە، ١٣ سەربازی تورک کوژران. -
بایک: لەدژی داگیرکەری پێویستە گەلی کورد وڵاتەکەی بەجێنەهێڵێت -١-
بایک: لەدژی داگیرکەری و قڕکردن پێویستە گەلی کورد بە هەموو شێویەک تێبکۆشێت و وڵاتەکەی بەجێنەهێڵێت. -
ئامەد: پۆلیسی ڕژێمی تورك رێگە لە چالاكی دایكانی ئاشتی دەگرێت
پۆلیسی تورك لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان بۆ ئەوەی ڕێگە لە چالاكی دایكانی ئاشتی بگرن باڵەخانەی هەدەپەیان ئابلوقە داوە. هۆكاری ئەم كردارە تیرۆریستیانەی پۆلیسی تورك ئەوەیە كە دایكانی ئاشتی دەیانەوێت چالاكی دانیشتنی ئاشتی ئەنجام بدەن. -
ئەحمد میرە: ڕۆژئاوای کوردستان قۆناغی گەشاوەی مێژووی کوردە دەبێت بیپارێزین
ڕۆژنامەنووس دکتۆر ئەحمدە میرە دەڵیت: ڕۆژئاوای کوردستان جوانترین قۆناغی مێژووی گەلی کوردە مەترسی داگیرکردنی هەیە لە لایەن تورکیاوە و دەبی بیپارێزین، حکومەتی هەرێم لەم بوارەدا ئەرکی خۆی پێکناهێنێت. -
هەپەگە ڕاگەیەندراوی شەڕی دێرسمی ڕاست کردەوە
هەپەگە ڕایگەیاند، کەسێک کە بەر لە ئێستا لە شەڕی دێرسمدا وەک شەهید ڕاگەیەندرابوو، خۆی ڕادەستی دوژمن کردووە و هەروەها ئاماژەی بەوەدا گەریلایەک بە ناوی شێخموس ئۆزدەمیر شەهید بووە. -
جگە لە کشانەوەی داگیرکەران هیچ بژاردەیەکی تر قبوڵ ناکرێت
کەجەکە ڕایگەیاند، پێویستە لە ئەنجامی کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان ئاگربەست بکرێت. بەرخۆدێران و ڕای گشتی جگە لە کشانەوەی داگیرکەران، هیچ ڕێگەیەکی دیکە قبوڵ ناکەن. -
پارێزەر ئاجینیکلی: کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانی شەڕ گرنگە
عایشە ئاجینیکلی پارێزەر و هەڤسەرۆکی (ئۆهەدە) لەبارەی تاوانی شەڕ کە تورکیا لە ڕۆژئاوا ئەنجامیداوە وتی، "پێویستە بەڵگەکان لەبارەی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کۆبکرێنەوە بۆ ئەوەی سەردانی ڕێکخراوەکانی یاسایی نێودەوڵەتی بکرێت. -
هونەرمەندا وچین وتوێژەکانی سلێمانی بۆ ڕۆژئاوا لە سەرشەقام بوون
ئەمرۆ بە پێشەنگایەتی هونەرمەندانی باشوری کوردستان و بەشداری هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا، لە شاری سلێمانی چالاکێکی بەرفراونیان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. -
هەپەگە: لە چالاکییەکی گەریلا ٨ سەربازی تورک کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕییدا لە ئەبەخ لە داگیرکەرانیان دا.هەپەگە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێک تێکشکێندرا، ٨ سەربازیش کوژران. -
شارەوانی نسێبین و گەڤەر دەستیان بەسەردا گیرا
دەسەڵاتی تورکی فاشیست دەستیان بە سەر شارەوانیەکانی هەدەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین و ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دا گرت و قەیومیان لە جێگەیاندا دانا. -
لە قەندیل، سلێمانی و شەنگال بۆ ڕۆژئاوا چالاکی بەڕێوەچوون
لە ڕۆژی یەکەمی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەلی باشوری کوردستان لە سەرشەقام و کۆڵانەکانن. بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەریی تورک لە قەندیل، سلێمانی و شەنگال چالاکی بەڕێوەچوون. -
هەپەگە لە ٦هەرێمدا لە دژی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە گەڤەر، ستەورێ، خواکورک، ئاجاشین، هەفتانین و بەستایا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا بەلانی کەم ٥ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون. -
سەبری ئۆک: ئەردۆغان لەسەرە مەرگدایە، بۆیە هێرش دەکات -٢-
سەبری ئۆک ڕایگەیاند، یەکەمجارە هەموو کورد هەستیان بەوەکرد کە پێویستە یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت. بینییان پارچەکردن و سیاسەتکردن بە پێی هزری خۆیی بێئەنجامە و بینییان ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورکیش پارچەکردنە." -
ترسی داگیرکەری لە سۆشیاڵ میدیا: ١٣ کەس دەستگیرکران
لە شاری ئەدەنە ١٣ کەس بە هۆی ئەوەی لە سەر هەژمارەی خۆیان لە سۆشیاڵ میدیا ناڕەزاییان نیشانی هێرشی داگیرکەری سەر ڕۆژئاوای کوردستاندا دەستگیرکران. -
هونەرمەندان بانگەوازی بۆ بەشداریکردنی چالاکیەکەی سلێمانی دەکەن
هونەرمەندانی باشووری کوردستان ڕۆژی هەینی چالاکیەک لە دژی داگیرکاری سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن گەل بەشدار بێت.