کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەوڵەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ ڕاوەستانی شەڕ لە ڕۆژئاوا
هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ بەردەوامە و سالار مەحمود ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێڕاق ئەو هەوڵانەی ئاشکرا کرد کە لە پێناو ڕاوەستاندنی شەڕ نراوە. -
گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیەک دەنگ بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا لە سەر شەقام بوون
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ لەشارەکانی سنە، مەریوان، پیرانشار، بانە و دێولانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقام و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانەکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە. -
هاووڵاتیانی شێلادزێ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان رژانە سەر شەقام
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شیلادزی بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان. -
خەڵکی مەریوانیش بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا ڕژانە سەر شەقام
پشتیوانییەکانی خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی داگیرکەری، لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ خەڵکی مەریوان-یش هاتنە سەر شەقامەکان. -
"هێرش بۆسەرهێزی داگیرکەری تورکیا جیهادە"
لە هەینی هاوسۆزی بۆ ڕۆژئاوا مامۆستا مەلا سامان سەنگاوی وتارێكی ئاینی پێشکەش کرد و وتی:" ئێمە زوڵم مان ڵێدەکرێت لە هێزی داگیرکەری تورکیا بدەن جیهادە". زەردەشتیەکانی کوردستانێش نویژیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کرد . -
چالاکی و خۆپیشاندان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشوور و ڕۆژهەڵات بەردەوامن
چالاکی و خۆپیشاندانی کوردستانیان لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. -
ئاگادارییەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا
وەکچۆن پەروەردگار مۆڵەتی گردبوونەوەی نوێژی هەینی داوە، مۆڵەتی پشتیوانی ڕۆژئاواش لەلایەن ویژدانی بێداری مرۆییمان دەرچووە! -
گەنجانی ڕانیە: ئامادەین بچین بۆ ڕۆژئاوا
لە ڕانیە گەنجان هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدان بچن بۆ ڕۆژئاوا. -
گەلی سلێمانی لە دژی داگیرکاری ڕژانە سەرشەقام
دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە شاری سڵیمانی بە دروشمی" شەڕ شەری ژیانە، ڕۆژئاوا سەنگەرمانە " ڕیپێوانیکی جەماوری دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوی کوردستان بەرێوە چوو. -
لە کەمپی مەخمووری گەمارۆدراو،هەزاران کەس لەدژی هێرشەکانی تورکیا دەستیان بە خۆپێشاندان کرد
بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی، بۆ سەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەهەزاران هاوڵاتی کەمپی گەمارۆدراوی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک:پێویستە کورد لە روبەروبوونەوەی داگیرکاری لەسەر رۆژئاوا یەکڕیز بێت
بەرپرسێکی حزبی لە کەرکوک دەلێت: تورکیا سودی لە پارچە بوونی کوردان وەرگرتووە بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسێون دژی رۆژئاوای کوردستان. -
هاووڵاتیانی هەولێر لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقام
بە ئامانجی ئیدانەكردنی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوڵاتیانی هەولێر بە شێوەیەکی گرسەیی ڕژانە سەر شەقام و لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گربوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانەکرد. -
یەپەسە: هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ!
یەپەسە ڕایگەیاند، لەدژی هێرشەکان لە بەرانبەر ڕۆژئاوا، شارە گەورەکانی کوردستان و تورکیا دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ و بانگەوازی هەمووانی کرد بۆ بەرخۆدان. -
باشووری کوردستان بە یەكیتی نەتەوەی وڵامی داگیرکەری تورکیا دەداتەوە
لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان بە یەکێتی نەتەوەی وڵامی داگیرکەری دەداتەوە. -
عەلی کەریمی داوا دەکات کوردان لە تاراوگە بڕژێنە سەر شەقامەکان
وەک ئاشکرایە لە یەکەم ڕۆژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوا، لایەنە سیاسیەکان و ڕۆشنبیران و چالاکوانان لە تەواوی کوردستان هەموو بەیەک دەنگ لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ڕاوەستان. -
پەکەکە: هەموو ماڵ، هەموو کۆڵانێک دەبێتە بەرەی شەڕ
کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ڕایگەیان، لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموو ماڵ و کۆڵانێک دەبێتە بڕیارگەیەک و بەرەیەکی شەڕ. پەکەکە بانگەوازی لە هێزەکانی هەپەگە و یەژەستار کرد لە هەموو شوێنێکی باکووری کوردستان چالاکیەکانی گەش بکەن. -
شاناز ئیبراهیم ئەحمد: پێویستە بە زووترین کات ناوچەیەکی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت
شاناز ئیراهیم ئەحمد ڕایگەیاند: پێوستە ئێمە هەم وەک باشووری کوردستان هەم وەک دەوڵەتی عێراق پشتیوانێکی تەواو لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەین و داوا بکەیەن بە زووترین کات ناوچەیەکی دژە فرین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت. -
ڕێکخراوەکانی ئێزدیان بانگەوازیان بۆ چالاکییەکانی ١٢ی ئۆکتۆبەر کرد
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ چالاکییەکانی ١٢ی تشرینی یەکەم لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بانگەوازی بەشداربوونیان کرد. -
ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی رێپێوان بۆ پشتیوانی رۆژئاوا دەکرێت
بەشێوەیەکی هاوکات، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوا بەڕێوە دەچێت. -
خەڵکی سلێمانی داگیرکەریان شەرمەزار کرد
دوێنی شەو خەڵکی شاری سلێمانی لە دژی هێرشە قڕکەر و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داگیرکەریان شەرمەزار کرد. -
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات
سهبارهت بە هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سهر رۆژئاوای كوردستان و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، سهرۆكایهتیی پهرلهمانى هەرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه وتێیدا داوای ههرچی زووه وهستاندنی ئهم لەشکرکێشی و بۆردوومانانە دەکات. -
بزووتنەوەی گۆڕان: ڕۆژئاوا تەنیا نییە
بزووتنەوەی گۆڕان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد، لەوبارەیەوەشەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا و سبەینێ لە سلێمانی ڕێپێوان ئەنجامدەدەن
لە شاری سلێمانی کۆمەڵیک چالاکوانی مەدەنی ، ڕۆژنامە نوس و ڕۆشنبیر بەرەی پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند وەک یەکم چالاکی بەیانی لە سلێمانی چالاکی ئەنجام دەدەن. -
ئارام قادر:پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەبێت لە ئارامکرنەوەی ڕەوشەکە
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی دووپات دەکاتەوە و پاڵپشتی گەلی ڕۆژئاوا دەکات و داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ڕۆڵ ببینن لە ئارامکردنەوەی ڕەوشەکە. -
"کاتێک کورد لەم ناوچەیە شەڕی دەکرد، ئەمریکا تەنانەت دەوڵەتیش نەبوو"
دەربارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە لەتیف فاتیح فەرەج وتی"کاتێک کورد لەم ناوچەیە شەڕی دەکرد ئەمریکا تەنانەت دەوڵەتیش نەبوو".