کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نوێنەری شۆفێرانی ناوەندی تەندروستیى شاری سنەى رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرا
ئیبراهیم پیری نوێنەری شۆفێرانى ناوەندی تەندروستیى شاری سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزەکانى رژێمى ئێرانەوە دەستگیرکرا. -
لە دێرسیم تیرۆری پۆلیس: هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران
لە دێرسیم تیرۆری هێزەکانی پۆلیس بەردەوامە و خدر چیچەک و ئوزلەم تۆپراک هاوسەرۆکانی شاری دێرسیمی هەدەپە دەستگیرکران. -
زیندانیانی وان: هەناسەیان لێ بڕیون و ٢ ساڵە ٩ زیندانی لە ژووری تاکەکەسی دان
زیندانیانی سیاسیی زیندانی ئەمنیى ئاست بەرزی وان لە جۆری ئێف نامەیەکیان رەوانەی دەرەوە کرد و باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیان لە زیندانەکەدا کرد و ڕایانگەیاند، ٢ ساڵە ٩ زیندانی لە ژووری تاکەکەسی دان و رێوشوێنە تازەکان هەناسەى لەبەر بڕیون. -
تەرمی گەریلا دەمیر شەهیدی هەپەگە دوای ٤٩ رۆژ بەخاک سپێردرا
بنەماڵەی ئەندامی هەپەگە محەمەد ئەمین دەمیر (دەنیز ئاگرباز) کە لە ١١ی ئابی ٢٠١٩/٢٠ی گەلاوێژدا شەهید بوو بوو، دوای ٤٩ ڕۆژ تەرمی کوڕەکەیان وەرگرتەوە و شەوی ڕابردوو لە بسمل-ی ئامەد بەخاکیان سپارد. -
'ئاکەپە، لەسەر دوژمنایەتی کورد خۆی لەسەر پێ ڕاگرتووە'
لە شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا، ڕووداوی کوشتن و گەلەکۆمێ لەدژی کورد زیادیان کردووە. پەرلەمانتاری هەدەپەی سێرت سدیق تاش رایگەیاند، هۆکاری ئەوە زمانی جیاکاری و توندوتیژی ئەردۆغان و دەسەڵاتە و وتی: "حکومەتی ئاکەپە لەسەر دوژمنایەتی کورد خۆی لەسەر پێ ڕاگرتووە". -
ترێى ئەردیش بووەتە سەرچاوەى بژێوێى دانیشتوانى ناوچەکە
مێوی ترێى ئەردیش ٣ هەزار ساڵ لەوە پێش لەلایەن شارستانیەتی ئورارتوە لە ئەردیش روێنراون و تاوەکو ئێستاش لەو ناوچەیەدا سەرچاوەى بژێویى هاووڵاتییانە. -
لە شاری کەرکووک قوتابیە یەکەمەکانی هەرچوار بەشی خوێندن خەڵات کران
لەشاری کەرکوک خوێندنکارانی هەرچوار بەشی خوێندنی (کوردی،عەرەبی،تورکمانی و سریانی) خەڵات کران. -
لە ڕۆژی ٤١هەمینی بەرخۆدانی ئامەد: مافی کوردان پێشێل دەکرێت
لە شاری ئامەد چالاکی ئێشکگری دیموکراسی لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لە ڕۆژی ٤١هەمینی خۆیدایە. -
هەپەگە: ۲ سەرباز کوژران و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایە خوارەوە
هەپەگە ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێری جەنگی هەفتانین و هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا گەریلا چالاکی ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش خراوەتە خوارەوە. -
لایەنە کوردیەکانی کەرکوک: سەرژمێری لەم دۆخەدا مەترسییە بۆ پێگەی کورد
لایەنەن و حزبەکانی شاری کەرکوک پێیانوایە ئەنجامدانی سەرژمێری لەم دۆخە مەترسیدارەی ئێستای کەرکوک کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر پێگەی کورد لە شارەکەدا. -
دادگای دەستووری بنەڕەتی پشتگیری لە چیتلی کرد کە ١٣ کەسی کوشتووە
دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا (ئایەمە – AYM) لەبارەی مووسا چیتلی کە لە ساڵی ١٩٩٣ - ١٩٩٤ بەرپرسی کوشتنی ١٣ هاوڵاتی گوندێکی مێردینە ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە. -
پەکەکە یادی شەهیدانی ئەیلولی کردەوە
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە ڕاگەیاندنێکدا یادی شەهیدانی مانگی ئەیلولی کردەوە، کە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەختکردووە. -
کەناڵی بی ئێم سی پەخشی دراما تورکییەکانی ڕاگرت
وەزارەتی ئەوقاف بە ڕاگەیەندراوێک داوای لە سەرجەم کەناڵەکان کرد درامای تورکی پەخش نەکەن، کەناڵی بی ئێم سی (BMC) لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ بە شێوەیەکی فەرمی پەخشکردنی دراما تورکییەکانی ڕاگرت. -
گەریلا ئاڤاڕەش: بۆتان جێگەی حەساب پرسینە
ئارین ئاڤاڕەش گەریلای (یەژەستار – YJAS Star) لەبارەی هەرێمی بۆتانەوە وتی، "بۆتان خۆشترین جێگەی هاوڕێیەتی و لەهەمان کاتدا قوڕسترین جێگەیە کە حەساب لە دوژمن بپرسین." -
لە ئامەد و وان و مێردین نۆبەتی دیموکراسیی بەردەوامە
لە شارەکانی ئامەد، وان و مێردینی باکوری کوردستان بە بەشداری گەل، پارلەمانتاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چالاکیی نۆبەتی دیموکراسیی کە دژی کودەتای ئاکەپە دەستی پێکردووە، بەردەوامە. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیى گەریلای لە هەفتانێن بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکیى گەریلاکانی کە لە ڕێکەوتی ١٣ی ئەیلوول/ ٢٢ی خەرمانان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەفتانێن ئەنجامیان دابوو بڵاوکردەوە . -
لە کەرکووک سیمینارێک بۆ سەرۆکی قەوارە سیاسییەکان ئەنجامدرا
نووسینگەی کۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کورکووک سیمینارێکی بۆ سەرۆک قەوارە سیاسیەکانی شاری کەرکووک ڕێکخست. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی زیوەکێ-ی قەندیلیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی زێوەکی-ی بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد. -
گەنجانی باشوری لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد
رێکخستنەکانی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجانی تێکۆشەر، لەدژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بۆ گەنجان کرد، بۆ ئەوەی بڕژێنە ناو شەقامەکان و پەرە بە بەرخۆدان بدەن. -
جەمیل بایک: دهیانهوێت جیاوازییه سیاسی و ئایدۆلۆژییهکانی نێوان هێزه کوردییهکان قووڵ بکهنهوه - ١ -
جهمیل بایک هاوسهرۆکی کۆنسهی بهڕێوهبهرایهتی کەجەکە (KCK) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هاوڵاتی باسی لە بارودۆخی ئێستای چوار پارچەی کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد و گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لەم قۆناغەدا کرد. -
سۆزدار ئاڤێستا: دەوڵەت جارێکیتر بڕیاری نکۆڵیکردن و لەناوبردنی داوە - ٢ -
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە رایگەیاند، کێشە کورد تەنها لە ئیمراڵی چارەسەر دەکرێت. راشیگەیاند، عەقڵییەتى دەوڵەت لە دژی کورد جارێکیتر بڕیاری نکۆڵیکردن و لەناوبردن و سڕینەوەى داوەتەوە. -
کەجەدە: بڕیاری دادگای باڵای دۆسیەی کەجەکە بڕیارێکی نەژادپەرستانەیە
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە- KCD) لەدژی بڕیاری دادگای باڵای تورک لەسەر دۆسیەی سەرەکی 'کەجەکە' هەڵوێستێکی تووندی نیشان دا و وتی: "ئەو بڕیارە بڕیارێکی نەژادپەرستانە، جیاکاریی، دوژمنکاریی ئایدیۆلۆژی-سیاسی-یە". -
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە ٢ کەس بریندار بوون
فڕۆکە جەنگییەکانی تورک گوندەکانی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون. -
دەستەی کتێبەکانی ئارژەن ئاری بەپێی یادەوەرییەکەی ئامادە کرا
نوێنەرانی وەشانگەی سوور کە پێشتر ٩ کتێبی شیعریی ئارژەن ئاری پێکەوە چاپ و بڵاو کردبوەوە وتی، بە هەستیارییەوە لە یادەوەری ئاری و بنەماڵەکەی بە ڕەنجێک ئامادە کرا. -
لە چەولک زیاتر لە ١٠٠ منداڵ ژەهراویبوون
وەیسی کایا هاوسەرۆکی هەدەپە لە چەولک ڕایگەیاند، وەزارەتا تەندروستی و یەکێتی پزیشکانی تورکیا پێویستە لە نزیکەوە سەردانی ئەو منداڵانە بکەن کە بە هۆی یاریکردن بە (جیوە) نەخۆش کەوتوون و پێویستە چارەسەر بکرێن.