کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
باشوور کۆنسێرتێک پێشکەشی ڕۆژئاوا دەکات
ئێوارە کۆنسێرتێک لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی پێشکەش بە ڕۆژئاوا کرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. -
کەجەکە: سەپاندن قبوڵ ناکرێت، دەبێت بە بەرخۆدان ڕەت بکرێتەوە!
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە KCK)- وتی، "ئەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر ئیمزا کراون و 'ئیرادەی کوردی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە' قەبوڵ ناکرێت." -
لە چالاکی گەریلادا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران
لە هەفتانین، جۆلەمێرگ و ئیدر لە چەند چالاکییەکی گەریلاکاندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون و کوژرانی ۳یانیان پشتڕاست کراوەتەوە. -
پاژک یادی شەهید بێرینانی کردەوە
پاتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک - PAJK ) یادی شەهید گوڵناز كاراتاش ناسراو بە بێریتانی کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید بێریتان بەو ئیرادەیەی كە ژنی كورد هەیەتی و تەسلیم نابێت، تا دوایین فیشەك شەڕی كرد و لە دژی تەسلیم بوون وەستایەوە. -
هەپەگە یادی چوار گەریلای کردەوە کە لە هەفتانین شەهید ببوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە – HPG) یادی چوار گەریلای کردەوە کە لە ٢١ی ئەیلولدا لە هەفتانین لە ئەنجامی هیرشی ئاسمانی دەولەتی تورکی داگیرکەردا شەهید ببوون. -
بانگی ۲۷۳ رۆژنامەوانانی کوردستان بۆ ڕای گشتی جیهان
۲۷۳ رۆژنامەوانانی هەر چوار بەشی کوردستان لە پێناوی پشتیوانیکردن لە ڕۆژاڤای کوردستان بانگێکیان ئاڕاستەی ڕای گشتیی جیهان کرد. -
کەنەکە: ئازادی و ستاتوی ڕۆژئاوا داهاتووی هەموو کوردێکە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەنجامنامەی ١٩مین کۆنگرەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئازادی و ستاتوی ڕۆژئاوا داهاتووی هەموو کوردێکە. -
هاووڵاتیانی کەرکوک داوای بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی دەکەن
بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تەواوی گەلی کورد هاووڵاتیان داوای بایکۆتکردنی کاڵا و کەلوپەلی تورکی دەکەن. -
نەک بە تەنها بۆ شەڕ، بەڵکو بۆ شۆڕش دەچوو
بێریتان چیا کە لە شاری سێرت لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەگەڵ دوو هاوڕێی شەهید بوو، کاتێک بەرەو بۆتان دەچوو وتی، "ئێمە بە تەنها بۆ شەڕ ناچین، بەڵکو بۆ هەڵگیرساندنی شۆرش دەچین." -
ئیهادە: تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک تۆمار دەکەین
ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – IHD) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی شەڕی ئەنجامداوە و ئەوانیش تاوانەکان تۆمار دەکەن. -
دەزگای خێرخوازی مام ١٦ تۆن دەرمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت
دەزگای خێرخوازی مام ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە چەن ڕۆژی داهاتوو ١٦ تۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بنێرێت. -
لە باشور هەڵمەتێکى فراوان بۆ بایکۆتکردنى کاڵاى تورکی ڕاگەیەنرا
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان بە سەرپەرشتی دەستەى (دەنگى نیشتیمان) هەڵمەتێکى فراوان بۆ بایکۆتکردنى کاڵاى تورکی ڕاگەیەنرا و داوا لە هەمووان کرا کارا تێیدا بەشدار بن. -
لە قەرس ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی کاغزمانی پارێزگای قەرس گەریلاکانیان لە دژی کاروانێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ١٥ سەربازی ئەو سوپایە کوژراون. -
سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕوو کۆچی دوایی کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولحەمید حاج دەرویش سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕوو کورد لە سوریا لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. -
مالازگیرت: دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی چەتەیە
ئامەد مالازگیرت فەرماندەیەکی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەت ئیتر دەلالەت لە تورکەکان ناکات و بۆ دەوڵەتێکی چەتە کە لە داعش و ئەلنوسرە پێک دێت، گۆڕاوە. -
مەراسیمی بەخاکسپاردنی (ژەنەڕالی پاییز) لە سلێمانی بەرێوە دەچێت
ئەمرۆ لە شاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا تەرمی شاعیری ناسراوی باشووری کوردستان محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەڕالی پاییز بە ئامادەبوونی کەسوکار و دۆست و هاوڕێکانی بەرەو گۆڕستانی سەیوان بەڕێکرا. -
کەجەکە: تۆڵەی جەمیل و دەمهات دەکەینەوە
کەجەکە یادی ئەیاز و ئیرماکی کردەوە کە لە سلێمانی شەهید کرابوون و ڕایگەیاند، "پێویستە گەلی کورد بزانێت، پەکەکە لە هەمان کاتدا تەڤگەری سزادانی خیانەت و دوژمنەکانە. بۆیە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هەڤاڵان جەمیل و دەمهات لە دوژمنان دەکەینەوە." -
ئۆرهان: ئامانجی ئاکەپە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە
پەرلەمانتارێکی هەدەپە ئاشکرای کرد، ئامانجی ئاکەپە لەناوبردنی هەموو دەستەکەوتەکانی گەلی کوردە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردنەوە کە پرسی قەیوم و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردنی گەلی کوردە. -
باوکی شەهید مەزڵوم:شەهید مەزلوم سەرمانی بەرزکرد و شانازی دەکەین کە خاوەن شەهیدین
لەشاری کەرکوک یەکەم ڕۆژی پرسەی شەهید ئیبراهیم حەبیب ناسراو بە مەزڵوم دۆغان بەڕێوەچوو، باوکی شەهیدیش ڕایدەگەیەنێت: شانازی بە شەهیدبوونی کورەکەمەوە دەکەم. -
شێخی نەقشبەندی: دەبی هەموو نەقشەبەندیەک دژی ئەردۆغان تێکۆشان بکات
شێخ عەبدولرەحمان نەقشبەندی بۆ موریدانی نەقشبەندی لە تورکیا : لە دەسەڵات نەترسن و لە خوا بترسن، ئیدانەی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەن ناڕەزای دەرببڕن. -
ڕاگەیەنراوی ئاسایشی باشووری کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی دوو ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کەجەکە
ئاسایشی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، دوو ئەندامی کەجەکە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید کراون. -
کەجەکە: دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد لە سلێمانی شەهید کران
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی سەییدخان ئایاز (دەمهات عەگید) و ئەسەر ئیرماک (جەمیل ئامەد) لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری سیخورەکان شەهید کراون. -
هاوسەرۆکی هەدەپەی شەمرەخ دەستگیرکرا
مەسعود ئورون هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی شەرمرەخ لە لایەن پۆلیسی ئاکەپەوە دەستگیرکرا. -
کامپینی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) بەردەوامە
لە شاری کەرکوک کەمپینی (لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە. -
ڕژێمی ئاکەپە دەستی بە سەر ٤ شارەوانی تری هەدەپەدا گرت
لە جێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی پەیاس، بیسمل، کاراز و ئەردیشی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون، قەیوم دامەزرێنران.