کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
شاندێکی کەنەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی کۆبوویەوە
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لەگەڵ هەریەک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمد، کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیار کۆبۆیەوە. -
هەپەگە: لە هەفتانین ٥ سەربازی تورک کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هەرێمی هەفتانین لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٥ سەرباز کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە. -
'ههتاوی ئازادی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست له ئێرانهوه ههڵدێت'
ئاڵۆزی و قهیرانهكانی ئێران له رۆژانی رابردوودا، سفرهی خهڵكی بچووك تر و گوزهرانی تاڵتر كرد، ئهمهش بوو به بیانوویهك بۆ سهرههڵدان و هاتنه سهرشاقامی جهماوهر. -
یۆلداش: ئاکەپە/مەهەپە دەیانەوێت شۆڕشی ڕۆژئاوا بخنکێنن
تەکین یۆڵداش ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری (هەبەدەهە – HBDH) لەدژی هێرشی داگیرکەر و قڕکەری دەوڵەتی تورک بانگی لە کۆمەڵگای تورکیا کرد، خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا بکەن. -
هەپەگە: یادی هاوڕی فیداکارەکانمان دەکەینەوە
هەپەگە یادی شەش گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی قلەبانی شرنەخ شەهید بوون و ڕایگەیاند، بەلێن دەدەین بۆ جێبەجێکردنی خەون و خەیاڵی ژیانی ئازادی شەهیدەکانمان بیوەستان تێدەکۆشین. -
لە ئامەد شەڕ و ئۆپەراسیۆن
لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە نێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ ڕوویدا. -
پەکەکە: بە میراتی ئەوان گەشە بە تێکۆشان دەدەین
پەکەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی تەسلیم تۆرە، پێشەنگی بزووتنەوەی چەپی تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی: "بەو میراتەی ئەوان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە، تێکۆشانمان دەگەشێنینەوە. کوردستان ئازاد دەکەین و تورکیای دیموکرات دروست دەکەین". -
کەسایەتی وڵاتپارێز عبدولخالق عەبدوڵا کۆچی دوایکرد
عەبدولخالق عەبدوڵا کەسایەتی وڵاتاپرێز و باوکی گەریلا هەرسین ئەمشەو بە هۆی نە خۆشیەوە کۆچی دوایکرد. -
سێ تەقینەوە شاری کەرکوکی هەژاند
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ بۆمبی چێنراو لە شاری کەرکوک لە ناو هاوڵاتیان تەقییەوە و بە پێی ئامارە نا فەرمیەکان ١٦ کەس بریندار بوون. -
لە دیلۆک چالاکیەکان بۆ ماوەی ١٥ ڕؤژ قەدەغەکران
پارێزگاری دیلۆک ڕایگەیاند، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ، ڕێپێوان، کۆبوونەوە، پانێک ، چالاکی و کۆنفراس کە گۆڕەپانەکان قەدەغەیە. -
لە چیاکانی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە – PKK) پیرۆزکرا. -
کۆمیتەی کلتوری پەکەکە: بانگەوازی هونەرمەندان مێژووییە
کۆمیتەی کلتوری و هونەری پەکەکە بانگەوازی یەکیتی نەتەوەی ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی بە گرنگ لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند، کاتێک بەرخۆدان بە یەکێتی نەتەوەیی مسۆگەرکرا، دەبێتە مزگێنی ئازادی. -
'ئێران بە خوێنڕشتن ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات'
ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی کژار ڕایگەیاند: ئێران لە ڕێگەی شەڕ، توندوتیژی و خوێنڕشتنەوە ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، ئێران بە دیموکراسیبوون دەتوانێت لە کێشەکان ڕزگاریبێت. -
داعش هێرشی کرد: سێ کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و چواریش برینداربوون
چهتهكانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێكی سنووری شارۆچكهی كفری و لە ئەنجامدا بەڕێوەبەر و دوو كارمهندی ئاسایشی بنكهی شارهدێی كۆكس گیانیان لەدەستدا و چوار ئاسایش و سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. -
لە شاری وان ٥ کەس سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا
لە چوارچێوەی ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی، لەو ٢٠ کەسەی لە شاری وان دەستبەسەر کرابوون، سزای زیندانی بەسەر ٥ کەسیاندا سەپێنرا. لە ئەستەنبولیش ژنان داوایان کرد ئەو کەسانەی لە ٢٥ی تشرینی دووهەم دەستگیر کرابوون، بە پەلە ئازاد بکرێن. -
ئیبراهیم ئوزدەن، وڵاتپارێز و ڕیشسپی ئێزدییەکان کۆچی دوایی کرد
وڵاتپارێز و ڕیشسپی کۆمەڵگەی ئێزدی، ئیبراهیم ئوزدەن کە ماوەیەکی زۆر بوو لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەلێ-ی ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، کۆچی دوایی کرد. -
بڕیاری ئەنجامدانی چالاکی لە جۆلەمێرگ جارێکی دیکە درێژ کرایەوە
پارێزگاری جۆلەمێرگ بڕیاری ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەکی بۆ ١٥ رۆژی دیکە درێژ کردەوە. -
ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە لە قەندیل پیرۆز کرا
بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان، لە گوندی سڵیی بناری قەندیل چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا. -
هەپەگە چوار گەریلا کە لە ئاگری و هاتای شەهید بوون بەبیر هێنایەوە
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل – هەپەگە چوار گەریلا کە لە ئاگری و هاتای شەهید بوون، بەبیر هێنایەوە. هەپەگە هەروها رایگەیاند لە حەفتەنینیش سەربازێکی تورک کوژراوە. -
KCDK-E بۆ یەکێتی نەتەوەیی بانگەوازیی کرد
KCDK-E رایگەیاند، بۆ بەدەستخستنی پێگەو ئازادیی گەلی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی ئەرکێکی مێژووییە و پەیامێکی ئاراستەی رێکخراو و هێزە کوردستانییەکان کرد و داوای لێکردن بەشداری لە رێپێوانەکانی ٥ و ٦ و ٧ی کانونی یەکەمدا بکەن. -
شەریک: تێکۆشانی پەکەکە بۆ پاراستنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەڵێت: تێکۆشانی پەکەکە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بە مەبەستی پاراستنی هەبوونی گەلی کوردستان بە شێوەیەکی بەهێز و بەرفراوانتر بەردەوەم دەبێت. -
'چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە هیوابەخشە بۆ گەلان'
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، ئەندامی فەرماندەیی ئەکادیمیاکانی ئاپۆلۆن ئامارا گولستان، بۆ تەلەفزیۆنی ستێرک قسەی کردووە و وتی: لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا، ٤١ ساڵ تێدەپەڕێت و پەکەکە، بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەکات و تێدەکۆشێت. -
هەدەپە: دەسەڵات رووداوی کوشتنی ئەلچی دەشێوێنێت
ئایشە ئاجار باشاران پارێزەری هەدەپە لە ساڵیادی تیرۆرکردنی تاهیر ئەلچی دا باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورک نایەوێت وردەکاریی رووداوی کوشتنی ئەلچی ئاشکرا بکات، بەڵکو رووداوە کە پەردەپۆش بکات و دەشێوێنێت. -
جەژنی ژیانەوە لە روسیاش پیرۆز کرا
کوردانی ناوچەی نۆڤۆلیکساندرۆڤسکی لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانییان بە ئاهەنگێک ٤١-مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. -
قەڕەیلان: ئیدی پەکەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشەنگایەتی دەکات - بەشی دووهەم و کۆتایی -
کارایلان رایگەیاند، هێڵی پەکەکە کە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، بە مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکی راستەقینە دەجوڵێتەوە، ئێستا لە جیهان و لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، گیشتووەتە ئەوی ببێتە وڵامێک بۆ گەلان بۆ گەیشتن بە ئازادی. بۆیە بووە بە کارەکتەرێکی نێودەوڵەتی.