کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
شایەدحاڵی کۆمەڵکوژی دەرسیم کۆچی دوایی کرد
حەیرانبێژ (دەنگبێژ) سلۆ قز کە هەموو خزمەکانی لە کۆمەڵکوژی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ گیانیان لەدەستدا، لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا کۆچی دوای کرد. -
"بۆ تێکشکانی دووژمن بە بایکۆت ئابورییەکەی لاواز دەکەین"
توێژە جیاوازەکانی گەرمیان بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بە ئەرکێکی نیشتیمانی دەزانن، هەروەها لایان گرنگە، جگە لە شتومەک بایکۆتی درامای تورکیش بکرێت، دەشڵێن: بایکۆتکردن زەرەردانە لە ئابوری ئەو وڵاتە و فشار لە سەر تورکیا دروست دەکات. -
هەدەپە: دەستکەوتەکانمان نابەخشینە پرۆژەیاسای سەرۆکایەتی
فاتیمە کورتولان و ساروخان ئولوچ هەردوو سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لێدوانێکیان دا و وتیان: "رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئازارەکانی ئەم خاکە خولقاون ئەرکی ئەو کەسانەیە لەسەر ئەو خاکە دەژین". -
یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە هۆشیاریی دەدەنە هاوکارانی رژێمی تورک
یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسم، کەسانی هاوکاری ئاکەپە/مەهەپە-یان وشیار کردنەوە وتیان: "ئەوانەی بەردەوام بن لەهاوکاریکردن سزا دەدرێن". -
عەزیز ئوروچی ڕۆژنامەنووس و دوو ئەندامی هەدەپە بڕیاری زیندانیان بۆ دەرچوو
هاوسەرۆکی هەدەپەی بازید عەبدوڵا ئەکەلەک و محەمەد ئیکرام موفتوئۆغڵوو کە لەگەڵ ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ دەستگیر کرابوون، بڕیاری زینانیکردنیان بۆ دەرچوو، لێکۆڵینەوە لە عەزیز ئۆروچ بەردەوامە و بڕیاری دادگاییکردنی شاراوەیان خستوەتە سەر دۆسیەکەی. -
سەربازانی تورک لە پانۆس هەڵیانکوتایە سەر گوندەکان و ٩ کەسیان دەست
لە ناوچەی پانۆسی ئاگری سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر گوندەکان و ٩ کەس دەستگیرکران. -
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ٣٠٥ ژن کوژراون
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ٣٠٥ ژن کوژراون و وتی، "لە ڕووی مافی مرۆڤەوە قەیرانێکی گەورە هەیە." -
ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا
پلاتفۆرمی دیموکراسی ئامەد ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیان لە میردین شەرمەزارکرد. -
لە بارەی فڕینی چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بەسەر ئاسمانی ناوچەکە داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکرێت
ماوەی دوو رۆژە چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بە ئاسمانی پشدەر و بتوین دەسووڕێنەوەو ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە لای هاوڵاتییانی ناوچەکە. رۆژنامەنووسێک داوا لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات لەم بارەیەوە روونکردنەوەیەک بدەن. -
پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی کەرکوک کرایەوە
لە چوارچیوەی هەڵمەتی رووبەرو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کەرکوک پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی شارەکە کرایەوە. -
پارێزگارە فاشیستەکەی ئاکەپە، ئاشکراکردنی راپۆرتی بنپێکارییەکانی قەدەغە کرد!
پارێزگارە فاشیستەکەی ئاکەپە-ی شاری ئامەد رێگای نەدا کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی راپۆرتەکەی لە بارەی بنپێکارییەکان ئاشکرا بکات و قەدەغەی کرد. -
کەمپینی "ئازادی بۆ یوکسەک داخ و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان" بەردەوامە
کەمپینی "ئازادی بۆ یوکسەک داخ و پەرلەمانە گیراوەکان" لە وڵاتانی ئەورۆپا بەردەوامە. -
گەریلا تێکۆشین: دڵسۆزی، ئەنجامدانی بەرپرسیارێتییە
تێکۆشین بۆتان لە دوای بەشداریکردنی بۆتانی برای، خۆشی بەشداریی ریزی گەریلاکانی یەژا ستار بوو. ئەو دەڵێت:" دڵسۆزی بە واتای جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی دێت. ئەوەی مرۆڤ دەتوانێت لە دوای شەهیدان ئەنجامی بدات، بەجێگەیاندنی خەون و خەیاڵەکانیانە." -
هەدەپە ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورکیان رسوا کرد
رێکخستنی هەدەپەی شاری ئەستەنبۆل، ئەو کەسانەی بە ناوی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتەوە هەڕەشە لە ئەندام و بەرێوەبەرەکانیان دەکەن، رسوا و شەرمەزار کرد و لەم بارەیەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز کرد. -
لە ئامەد ٢٢ کەسی دیکە دەستگیر کران
لە شاری ئامەد لە چوارچێوەی بڕیاری لێپرسینەوە کە لە لایەن سەرۆکی داواکاری گشتی ئامەدەوە دراوە، ٢٢ کەس دەستگیر کران. بە ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەمجارەوە، تەنها لە شاری ئامەد لە ماوەی حەفتەیەکدا ٥٩ کەس دەستگیر کراون. -
دوو ئەندامی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون بێسەروشوێنن
هیچ زانیارییەک لەسەر نوروڵڵا ئۆزگون-ی ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و ئیلیاس کە پاشناوەکەی نەزانراوە نییە، هەردوو ئەندامەکە چووبوونە ئاگری. -
چالاکوانی کاروباری ژنان: هاوسەرگیری دەروەی دادگا هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەیە
هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا چالاکوانی کاروباری ژنانی نیگەران کردووە و دەلێن: ژنان زەرەرمەندی یەکەمی هاوسەرگیری دەروەی دادگان چونکە لە هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا ژنان هەموو مافێکیان دەفەوتێت. -
هێزی لهشكهری له ئێران و دیاردهی گهندهڵی
ململانێ ناوخۆیی و دەرەکییهكانی رژێمی داگیركهری كۆماری ئیسلامی ئێران، له پێناو سهپاندن و پتهوهتر كردنی دهسهڵاتی رهها و تاکە کەسی “وهلی فهقی”، بووهته هۆكار و سهرچاوهی دیاردهی گهندهڵی له ئێران و هێندێك له وڵاتانی ناوچەكه. -
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە ٢١ی تشرینی دووەم لە حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، بەهای تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت. -
کەجەدە: گۆشەگیری ئیمڕالی بە واتای قەیران و شەڕ دێت
کەجەدە ڕایگەیاند بەردەوامی گۆشەگیری ئیمڕالی بە واتای شەڕ و قەیران دێت و داوای لە دەزگاکانی مافی مرۆڤ و هێزە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکان کرد لەدژی گۆشەگیری بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. -
تیرۆری سەربازانی تورک لەدژی گوندنشینان بەردەوامە
لە ناوچەی دوتاخی ئاگری ٢ گوندنشینیتر دەستگیرکران و هاوسەری کایا کە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژرابوو، تا ئێستاش دەستبەسەرە. -
شاندی کەنەکە سەردانی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان کرد
لە شاری سلێمانی، شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەمووس، ھاوسەرۆکی کەنەکە و هەریەک لە شەھلا حەفید، جێگری ھاوسەرۆکانی کەنەکە، شۆڕش خدر، فەرھاد دۆسکی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە، سەردانی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان کرد. -
هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر دەستگیرکرا
نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە قەیوم لە جێگەی دانرابوو، دەستگیرکرا. -
'لە سەردەمی ئاکەپەدا توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە'
ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئێلح ڕایگەیاند، لە سەردەمی ئاکەپەدا توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە و وتی، "دەوڵەت نایەوێت ژن لە ناو کۆمەڵگادا ببێتە خاوەنی ئیرادە و بە سیاسەتی بە ئامانجگرتن، ڕێگاکانی ژیانی ژنان ئاستەنگ دەکات." -
کۆنفڕانسی رۆژئاوا لە پەرلەمانی ئەورۆپا: داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک تەنها دڕندەییە!
لە پەرلەمانی ئەورۆپا لەبارەی داگیرکەرییەکانی تورکیا و پاکتاوی نەژادی و پەیوەندییەکانی لەگەل تیرۆستان و هەلوێستی هێزە نێودەوڵەتییەکان، کۆنفڕانسێک سازکراو تێیدا جەخت کرایەوە کە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک جگە لە دڕندەیی هیچ شتێکی دیکە نییە.