کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
كۆمه‌ل سه‌رمه‌د: بە هۆی ململانێی یه‌نه‌كه و په‌ده‌كه دۆخی کەرکووک ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه
لەدوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر-ه‌وه کێشەکانی نێوان حیزبه کوردیهدەسەلاتدارەکانی کەرکووک زیادی كردووه و تا ئێستا ده‌رباره‌ی پرسی ئەنجومەنی پارێزگه‌ی کەرکووک و پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێكنه‌كه‌وتوون. -
لە بایزید گورزی قورس لە دوژمن درایەوە و ٦ سەرباز کوژران
لە بایزیدی ئاگری گەریلا گورزی قورسی لە سوپای تورکیا دایەوە و بەهۆیەوە ٦ سەرباز کوژران و زرێپۆشێکیش تێکشکێنرا و هەرێمەکانی زێ و خواکورکیش بۆردومان کرانەوە. -
ناسر یاگز لە ۹۸مین ڕۆژی مانگرتندا بینایی و بیستنی زۆر لاواز بووە
ناسر یاگز کە ۹۸ ڕۆژە دژی گۆشەگیری ئیمرالی لە مانگرتنی بێواردە لە خواردن دایە بینایی و بیستنی زۆر لاواز بووە و دۆخی تەندروستی لە ئاستێکی مەترسیدار دایە. -
دۆخی تەندروستی ناسر یاگز خراپتربووە وناتوانیت لەسەر جێگەکەی خۆی هەستێت
ناسر یاگز ٩٧ڕۆژە لەمانگرتن لەخواردن دایە. جەستەی رۆژبەڕۆژ کزدەبێت. یاگز ئیترتوانی ئەوەی نییە لەسەرجێگەی خۆی ڕابێت، و ناتوانێت بخەوێت. -
هەپەگە ٤گەریلای ژنی کە لەجوودی شەهیدبوون وەبیرهێنایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە ناسنامەی ٤گەریلای ژن کە لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ لەشەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەهید ببوون ئاشکرا کرد و ئەوانی وەبیرهێنایەوە. ٢ لەگەریلا شەهیدەکان خەلکی سەڵماس-ی رۆژهەڵاتی کوردستانن. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی زێ و خواكوركیان كرد
سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیكه هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، به‌ڵام هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشت. -
له ئامه‌د ٢ كه‌س زیندانی كران
له‌و ٣ كه‌سه‌ی له شاره‌كانی ئیزمیر، چاناككاله و ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیركران و گوازرانه‌وه ئامه‌د، ٢ كه‌سیان زیندانی كران. -
بایك: به شكاندنی گۆشه‌گیری فاشیزم شكست دێنێت
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند، فاشیزمی توركیا فاشیزمێكی ئاسایی نییه. گوتی: هیتله‌ر هه‌ر له خۆوه نه‌یگوتووه كه فكری خۆی له توركه‌كان وه‌رگرتووه.» -
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا له‌بری ئه‌وه‌ی كاری سیخووڕی به‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌ردۆغان و ڕێكخراوه نازییه‌كان بكات، ڕێكخراوه‌كانی كوردان ده‌كاته ئامانج. -
هەپەگە: لە شرنەخ و ئاگری گەریلا چالاکی ئەنجامدا
هەپەگە ڕایگەیاند: لە شرنەخ و ئاگری گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار چالاکیان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام دایەوە و گورزی قورسیان لە دوژمن داوە. -
چالاکانی مانگرتوو داوای پشتگیری دەکەن
لە ساری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی ٤٨ گروپ، ٩٦ ڕۆژە مانگرتن بە شێوازیی خولیی بەردەوامە، ماوەی ٩٦ ڕۆژە ناسر یاگز، ئەندامی هەدەپە لە باشووری کوردستان، دەستی داوەتە بە مانگرتنی بێ‌سنوور. -
گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات له خوشك و برای ئۆجالان قه‌ده‌غه كرا
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه گۆشه‌گیریی تووندی به‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا سه‌پاندووه، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فاتمه و محه‌مه‌د ئۆجالانی له توركیا قه‌ده‌غه كرد. -
ئه‌حمه‌د تورك: ده‌بێ له دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ین
ئه‌حمه‌د تورك ڕایگه‌یاند، له دژی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه ئیراده‌ی گه‌ل ناناسێت، ده‌بێ تێكۆشانی یه‌كێتیی خۆمان و دیموكراتی گه‌شتر بكه‌ین. -
شاندی ڕۆژاڤا سه‌ردانی ناسر یاگزی كرد
شاندێك كه له ئه‌ندامانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژاڤا و په‌یه‌ده پێكهاتبوو، له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ناسر یاگز-یان كرد كه ٩٤ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆمبارانی خواكورك و زێ-یان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مه جارێكی دیكه بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرده‌وه. -
پژاک:شەهیدانی ٣ی ڕەشەمە رۆژهەلاتی کوردستانیان دەربازی قۆناغێکی نوی لە تێکۆشان کرد
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک بە بۆنەی ڕاپەڕینەکەی ٣ی ڕەشەمەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا یادی شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینەی کردەوە. -
كه‌نه‌كه داوا ده‌كات به‌زووترین كات دەستگیرکراوانی بادینان ئازاد بكرێن
كۆمیته‌ی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوانی بادینانی كرد. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ی سیده‌كانیان بۆردومان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر جارێكی دیكه بۆردومانی ناوچه‌ی سیده‌كان-ی باشووری كوردستانیان كرد. -
پارتییهكوردییهكانی باكووری كوردستان پڕۆتۆكۆڵی هه‌ڵبژاردنیان ئیمزا كرد
پارتییهكوردییهكانی باكووری كوردستان له شاری ئامه‌د پڕۆتۆكۆڵی هه‌ڵبژاردنیان ئیمزا كرد. هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، «٣١ی مارس سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت.» -
مانگرتن له هه‌ولێر و مه‌خموور به‌رده‌وامه
ناسر یاگز ٩٣ ڕۆژه و فادیله تۆك-یش ٣٣ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له باشووری كوردستان مانیان له خواردن گرتووه. -
ئامەد شاهۆ: لە رۆژهەڵاتی كوردستان ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە
ئامه‌د شاهۆ ڕایگه‌یاند، خاوه‌نداره‌تیی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئۆجالان گورزێكی جه‌رگبڕ بووه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی به‌شدار بوون له‌و پیلانگێڕییه‌دا. -
كه‌نه‌كه: پاراستنی زمانی دایك بابه‌تی مان و نه‌مانه و پێویستیه‌كی ژیانییه
به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مێ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. -
فڕۆکە جەنگیەکان تورکیا هەرێمی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردەوە
هەپەگە: فڕۆکە جەنگیەکان تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردووەتەوە و بە هۆیەوە گەریلایەک شەهید بووە. -
پارێزگاری وان چالاكیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی قه‌ده‌غه كرد
پارێزگاری شاری وان-ی باكووری كوردستان چالاكیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی به بیانووی «ئاڵۆزی» قه‌ده‌غه كرد. -
ده‌به‌په ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی پیرۆز كرد
ده‌به‌په له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی ڕایگه‌یاند: «له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، تێكۆشین و پێشخستنی كولتوور و زمان مافێكی سه‌ره‌كیی گه‌له‌كه‌مانه.»