کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە پێنجوێن دژی گۆشەگیری ئۆجالان چالاکی مانگرتن لەخواردن راگەیەنرا
یونس عومەرلەشارۆچکەی پێنجوێن-ی سەربە پارێزگەی سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی بە مانگرتن لەخواردن کرد. -
٣کۆڵەبری کورد بەهۆی سەرما وهەرەسی بەفرەوە بوونە قوربانی
بەپێی هەوالێکی کۆڵبەرنیوز چەند ڕۆژ پێش ئیستا گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد کە لە ناوچە شاخاوییەکانی چاڵێدران-ی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر بەفر وهەرەسدا گیریان خواردبوو، ٢ کەسیان گیانیان لەدەستداو و یەکێکی دیکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. -
ئه‌و ئێزدییانه‌ی له لایه‌ن قه‌سه‌ده ڕزگار كران گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال
٢١ هاوڵاتیی ئێزدی كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له سنووری دێره‌زۆری سووریا له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال. -
له سیده‌كان هه‌په‌گه له هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی دا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا داوه. -
سەلام عەلی: پارتی تۆڵە لەیەکێتی دەکاتەوە
سەلام عەلی چاودیری سیاسی ئەوەی خستەڕوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی کاردانەوە کاردەکات، تۆلەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە یەکێتی دەکاتەوە. -
بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان کەوتەوە
لەئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، لەنزیک گوندی خەلیفان-ی ناوچەی برادۆست دارستانەکانی ناوچەکە ئارگری گرتووە و زیانێکی زۆربەرباخ ومەزرای هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە. -
ژنانی ئێزدی سەردانی چالاکانی مانگرتووی مەخمووریان کرد
شاندێکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، سەردانی چالاکی مانگرتن لەخواردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمووریان کرد، کە ٧٦ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن . -
چاودێرانی سیاسی: په‌ده‌كه هه‌میشه له كاتی به‌هێزبوونیدا لە ڕێككه‌وتن پەشیمان دەبێتەوە
چاودێرانی سیاسیی كه‌ركووك پێیان وایه کێشەی باشووری کوردستان ئەوەیە په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه تا ئێستا به تێڕوانینی حیزبییه‌وه سه‌یری پرسەکان ده‌كه‌ن. -
یه‌كێتیی ژینگه‌پارێزی: دوایین گورز دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له حه‌سكیفی دا
یه‌كێتیی ژینگه‌پارێزی له دژی بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی حه‌سكیف ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، به‌و بڕیاره هانی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان ده‌درێت كه شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییه‌كان تاڵان بكرێن. -
مانگرتنی دژ به گۆشه‌گیری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیشی گرته‌وه
چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ شکاندنی گۆشگیریی سه‌ر ڕێبەری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی باشووری كوردستان ٣ كه‌س مانگرتنیان ڕاگه‌یاند. -
هەپەگە بەڕێزەوە یادی ۳ گەریلای شەهیدی کردەوە
۳ گەریلا کە لە ۲۲‌ی نیسانی ساڵی ۲۰۱۷دا شەهید ببوون لە لایەن هەپەگەوە یادیان کرایەوە و سەرخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان کرا. -
گوشارەکانی ڕژێمی تورکیا لە سەر زیندانیان بەردەوامە
لە زیندانی دیلۆکی باکوری کوردستان ۱٦ بەندکراوی دۆزی پەکەکە لە ناویاندا ٤ مانگرتوو گوازرانەوە بۆ زیندانێکی دیکە و بارودۆخیان زۆر خراپە. -
ناسر یاگیز: ئەگەر گەل پێ‌داگر بێت کۆتایی بە گۆشەگیری دێت
ناسر یاگیز کە لە ۱۰۰مین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن دایە ڕایگەیاند: "پێویستە گەل خاوەنداری لە داخوازی مانگرتووان بکات و ئەگەر پێدار بن ئەوا ساڵی ۲۰۱۹ دەکەینە ساڵی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ". -
له شرنا‌خ بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په كرایه‌وه
به به‌شداریی سه‌دان هاوڵاتی له شاری شرنا‌خ-ی باكووری كوردستان به جۆشوخرۆشێكی گه‌رم بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كرایه‌وه. هاوكات له ناوچه‌ی جزیر كاندیدانی هه‌ده‌په سه‌ردانی كاسبكارانیان كرد. -
له‌یلا گیوڤه‌ن: من باوه‌ڕم به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م چالاكییه هه‌یه
ژنانی پارتیی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌نجده‌ران و فێمێنیسته‌كانی توركیا سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان كرد له شاری ئامه‌د. -
هه‌ده‌په كاندیدێكی نوێی بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێلح ده‌ستنیشان كرد
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێلح كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میر-ی بۆ هاوشاره‌داری ئێلح ڕه‌تكرده‌وه، هه‌ده‌په كاندیدێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد. -
کۆڵبەرێکی دیکە لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار بوو
لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری خوی-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆلبەرێکی کورد بەناوی مەجید عەزیمی بەسەختی بریندار بوو . -
بارسی تەندرووستیی ناسریاگز دژوارە
ناسر یاگز كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سهرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ٩٩ ڕۆژه له ههولێرمانی له خواردن گرتووه، باری ته‌ندرووستیی دژوارە. -
لەبناری قەندیل یادی تێکۆشانی بۆتان کرایەوە
لە بناری قەندیل یەکەمین ساڵی شەهیدبوونی تێکۆشان بۆتانی پەکەکە بەرزڕاگیرا و مەراسیمێک بەم بۆنەیەوە بەڕێوەچوو. -
شەڕی تایبەتی هێزەئەمنییەکانی رژیمی ئێران لەدژی بنەماڵەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵات
بەپیی ئە زانیارییانەی کە بەئاژانسی هەوالی فورات گەییشتووە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران بەردەوامن لەشەڕی تایبەت لەدژی بنەماڵەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵات-ی کوردستان. -
سوپای توركیا گونده‌كانی برادۆستی بۆردومان كرد
جارێكی دیكه سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به پارێزگه‌ی ھەولێری بۆردومان كرد. -
ناسر یاگز ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا - نوێكراوه‌ته‌وه
ناسر یاگز كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٩٨ ڕۆژه له هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه، باری ته‌ندرووستیی دژوارتر بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. -
گه‌ریلاكان هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر باره‌گه‌ی سه‌ربازیی حاجیلار له سلۆپی
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به ئامێرێكی ئاسمانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی سه‌ربازیی حاجیلار له ناوچه‌ی سلۆپی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ. له هێرشه‌كه‌دا ٤ جار باره‌گه‌كه بۆمباران كراوه. -
بۆ دووه‌مین جار كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میر ڕه‌تكرایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میری بۆ هاوشاره‌داری ئێلیح ڕه‌تكرده‌وه، تانه له بڕیاره‌كه درا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ تانهكهش ڕه‌تكرایه‌وه. -
٤ كه‌س له به‌دلیس زیندانی كران
٤ كه‌س له‌و ١١ كه‌سه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسی توركیا له سنووری شاری به‌دلیس ده‌ستگیر كران، بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا.