کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌ڕی جۆله‌مێرگ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی ٦ی ئهیلوول\١٥ی خه‌رماناندا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه و دووی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ٣ی ئهیلوول\١٢ی خه‌رماناندا له چه‌لێ ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون. -
دایکى زانیار مورادی: بە هاوارمانەوە بێن زانیار و لوقمان لە سێدارە دەدەن!
بڕیارە جێبەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان بەسەر زانیار و لوقمان مورادیدا دەرکراوە. دایکى زانیار مورادی رایگەیاند "بە هاوارمانەوە بێن و بڕژێنە سەر شەقامەکان، دەیانەوێت زانیار و لوقمان لە سێدارە بدەن". -
"سوتاندنى دارستانەکانى کوردستان بەشێکە لە شەڕی هەمەلایەنە لە دژى گەلی کوردستان"
تەیب تەمەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە وان باسی لە شەڕی هەمەلایەنە لە دژى گەلی کوردستان کرد و وتى، سوتاندنى دارستانەکانى کوردستان بەشێکە لەو شەڕە هەمەلایەنەیە، کە لە دژى گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. -
گەریلا گورزی وەشاند و ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى تورکیای وەرگەڕاند
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانی لە ٣١ى کانونی دووەم لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگری بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا گەریلا هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێلێکى گەورەى سەربازی وەری دەگەڕێنن. -
چەلیک: گۆشەگیرکردن تاوانە و دەبێت باجی ئەو تاوانە بدرێت
توما چەلیک پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، دەبێت بە خێرایى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد لاببرێت. راشیگەیاند "ئەوە تاوانە و رۆژێک دێت باجی ئەو تاوانەیان دەدەن". -
گەریلاکانى هەپەگە: دوژمن ناتوانێت بە پێى پەتیش رابکات
گەریلاکانى هەپەگە رایانگەیاند، چوونەتە قۆناغی هێرشبردنەوە و سوپاى تورکیایان لە داگیرکەری و لەشکرکێشییەکەى پەشیمان کردووەتەوە. راشیانگەیاند "تەکنەلۆژیا چەند پێش بکەوێت، گەریلاش بەو رادەیە تاکتیکى خۆى پێشدەخات". -
هەپەگە ناسنامەى ٢ شەهیدى ناوچەى دەریاى رەشی بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە ناوچەى کوتون لە گیوموشخانە لە سنوورى دەریاى رەش لە شەڕی ٢٠ى ئابی ٢٠١٨‌دا ٢ گەریلا شەهید بوون. -
له گه‌ڤه‌ر ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چارچه‌لا-ی سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ر له باكووری كوردستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی توركیا و له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌رباز كوژراون. -
سوتاندنى دارستانەکانى دێرسیم بەردەوامە
ئەو ئاگرەى بەهۆی بۆدومانەکانى سوپاى تورکیا بەربووەتە دارستانەکانى ناوچەى کوتودەرەی دێرسیم، بە سنوورێکى بەرفراواندا بڵاوبووەتەوە. -
لە ماوەی ٢ رۆژدا لە ئامەد هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ٧٣ ماڵ
پاش ڕاگه‌یاندنی «قەدەغەی هاتووچۆ» له ٣ی ئەیلوول\١٢ی خه‌رمانان له ئامه‌د، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هەڵیانکوتاوەتە سەر ٧٣ ماڵ. -
گه‌ریلاكان داوا له لاوانی باشوور ده‌كه‌ن له دژی داگیركاری بوه‌ستنه‌وه
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) قسه‌یان كرد. گه‌ریلاكان گوتیان: به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌توانن دوژمنه‌كانیان تێكبشكێنن. -
هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و ئێلح ١٧ سەربازی تورکیا کوژران
هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى گەریلادا لە جۆلەمێرگ و ئێلح ١٧ سەربازى سوپای تورکیا کوژراون. لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا ناسنامەى گەریلایەک بڵاوکراوەتەوە، کە لە شەڕدا شەهیدبووە. -
تورکیاى داگیرکەر کوشتنی جەمیلەشی کرد بە 'ڕووداوی بکەر نادیار'
تورکیای داگیرکەر دۆسیەی کوشتنی جەمیلە چاگرگاشی تەمەن ١٠ ساڵی خستە ناو ئەو دۆسیانەوە کە بە رووداوی 'بکەر نادیار' ناودەبرێن. دادگای تورکیا بڕیاری 'لێکۆڵینەوەی هەمیشەیی' لەسەر دۆسیەى کوشتنى جەمیلە دەرکرد. -
بانگەشە بۆهەلبژاردنەکانی پەرلمانی هەرێمی کوردستان دواخرا
قەرار وابوو ئەمرۆ لەهەرێمی کوردستان بانگەشەکان بۆهەڵبژاردنی پەرلمانی کوردستان دەستی پێبکردایە، بەڵام دواخرا. -
لە ٣٠ ناوچەی جولەمێرگ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ناوەندی جولەمێرگ وناوچەکانی چەلێ، شەمزینان و گەڤەرلە ڕۆژی ٦ی ئەیلوول/١٥ی خەرمانان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە. -
تونچ: دەوڵەتی تورکیا بەنیازە دێرسم چۆل بکات
هونەرمەند فەرهاد تونچ وتی، بۆئەوەی کە بتوانن گوندەکانی دێرسم چۆڵ بکەن دەوڵەت بەئاشکرا دەستی کردووە بە سووتاندنی دارستانەکانی ناوچەکە. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیل و برادۆستیان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی بناری قه‌ندیل و ناوچه‌ی برادۆستیان كرد. -
بڕیاره سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان دەستپێبکات
ئەگەرچی هێشتا گفتوگۆ و کێشمەکێشم لەسەر ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردن هەیە، بەڵام بڕیاره سبەینێ لە باشووری کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات. -
نەخۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له جزیر هاوڵاتیان نەخۆش ده‌كات
لە نەخۆشخانەی دەوڵەت له شاری جزیر-ی باكووری كوردستان بە هۆی کەمتەرخەمییه‌وه لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر کەس گیانیان لەدەستداوه. لە جیاتی ئەوەی کهموكوڕییهكان چارەسەر بکرێن، رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن. -
هه‌په‌گه: لایه‌نی كه‌م ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكی و شه‌ڕ له ناوچه‌كانی جۆله‌مێرگ و قه‌رس-ی باكووری كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
بانگەوازى کەجەکە بۆ حکومەتى ئەڵمانیا و کوردانى ئەو وڵاتە
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە داواى لە کوردانى دانیشتوى ئەڵمانیا کرد خۆیان لە هەڵوێستى توند بپارێزن و لە چوارچێوەى یاساکاندا چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن. کەجەکە داواشى لە حکومەتى ئەڵمانیا کردووە سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا هەڵبوەشێنێتەوە. -
دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر ئاگری بەردایە دارستانەکانى ئامێدی
بەهۆی بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەرەوە ئاگر بەربوویە دارستانەکانى ناحیەى شێلادزێى ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک. ئاگرەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و نەکوژێنراوەتەوە. -
دەوڵەتی تورکیا دارستانەکانی جولەمێرگ دەسوتێنێت
لە نێوان گوندی کەهاهەمزۆ وهارێ-ی جولەمێرگ بە هۆی بۆردومان وتۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە دارستانەکانی ئەوناوچەیە ئاگری تێبەربووە. ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت. -
ڕۆشبیرانی کەرکووک داوای دەرکردنی باڵوێزی تورکیا لەعێراق دەکەن
چالاکانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی کەرکووک نیگەرانی خۆیان لەهەمبەروتەکانی باڵوێزی تورکیا نیشاندا کە کەرکووک-ی وەکو شاری باب وباپیرانی ناوهێنابوو، ڕۆشنبیرانی ئەو شارە داوای دەکرکردنی باڵوێزی تورکیا لە عێراق دەکەن. -
له ١٥ گوند و ٢٢ لادێی ئامه‌د هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
پارێزگه‌ی ئامه‌د قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له ١٥ گوند و ٢٢ لادێی سه‌ر به ناوچه‌كانی هێنێ و لجه-ی ئامه‌د ڕاگه‌یاند.