جیهان
دوایین ھەواڵ
-
فەرمانداری یەپەژە سۆسن بیرهات لە بۆننی یادی کرایەوە
ئەندامی کۆنەسەی سەربازی یەپەژە و قەسەدە سۆسن بیرهات کە لە ١٩ ئابی ئەمساڵ لە هێرشیکی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە تلتەمەری شەهیدبوو، ئەمرۆ لە شاری بۆننێ ئەڵمانیا یادی کرایەوە. -
لە هێرشێکی حوسیەکاند ٣٠ سەربازی یەمەنی کوژران
لە باشوری یەمەن حوسیەکان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی، لە هێڕشەکەدا لایەنیکەم ٣٠ سەربازی حکومەتی یەمن گیانیان لە دەستدا و ٥٠ سەربازی تریش برینداربوون. -
خوێندنەوەی دوران کاڵکان بۆ ئەفغانستان و تاڵیبان و ئەردۆغان
تاڵیبان بەڕاستی لەلایەن ئەمریکاوە دروست کراوە، سەرەتا ناتۆ پشتیوانی کرد و دواتریش هەر ناتۆ شەڕی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ دژی ڕاگەیاند و دواتریش ڕێککەوتنیان بەست. -
بولغاریا رێوشوێنەکانی سەر سنور توندتر دەکاتەوە
بولغاریا بۆ رێگریکردن لە پەنابەرە ئەفغانیەکان، ٤٠٠ بۆ ٧٠٠ سەربازی دیکە لەسەر سنورەکانی جێگیر دەکات. -
لە زەریای هێمن گڕکانێک تەقیەوە و دوورگەیەک دروست بوو
لە زەریای هێمن لە نزیک تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لە زەریای هێمندا گڕکانێک تەقیەوە. بەوهۆیەوە دوورگەیەکی نوێ دروست بوو. -
ژمارەی قوربانیان بوومەلەرزەکەی هایتی گەیشتە ٢١٨٩ کەس
ژمارەیە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی هایتی رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. دوای بوومەلەرزەکە زریان دەستیپێکرد. لە ئێستادا پێویستی ٦٠٠ هەزار کەس بە هاوکاری هەیە. -
ئاراستهی پێشكهوتنهكان له ئهفغانستانهوه تا كوردستان
ئاشكرایه تاڵیبان به ئاگاداری ئهمریكا و رووسیا و چین و وڵاتانی ئهوروپا، ههمانكات وڵاتانی عهرهبی له سهروو ههمویانهوه قهتهر و پاكستان و ئێران و توركیا گهڕاوهتهوه دهسهڵات. -
لە بڕۆکسل یادی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن کرایەوە
لە بڕۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا، بەئامادەبوونی ڕۆژنامەوانای هەر چواربەشی کوردستان یادی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن کرایەوە و تێیدا، تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسان و بەرتەسككردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین لە باشووری كوردستان شەرمەزار کران. -
بەهۆی کارەساتە سروشتیەکانەوە ٧٧ ملیار دۆلار زیان دروست بووە
کۆمپانییەکی بیمەی سویسرا بە ناوی سویس رێ راگەیەنراوێکی بڵاوکرەوە و باسی ئەوەی کرد، لە شەش مانگی رابردوودا لە جیهاندا بەهۆی کارەساتە سروشتیەکانەوە ٧٧ ملیار دۆلار زیان دروست بووە. -
لە ئیتاڵیا لانیکەم لە ٥٠٠ شوێن ئاگرکەوتوەتەوە
لە ئیتاڵیا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵ دەدەن ئاگری دارستانەکان کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە ٥٠٠ شوێن کەوتوەتەوە. بەهۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری لە جنێف کرایەوە
نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ کاروباری دیپلۆماسی لە شاری جنێفی سویسرا بە رێورەسمێک کرایەوە. -
لە سودان لافاو دروست بوو: هەزاران ماڵ ژێرئاوکەوتن
لە سودان رۆژی شەمە بەهۆی بارانێکی بەلێزمە، لافاو دروست بوو و بە هەزاران ماڵ ژێرئاوکەوتن. -
وڵاتانی سەر دەریای سپیی ناوەڕاست لە ئاگردا دەسوتێن
لە دارستانی وڵاتانی سەر دەریای سپیی ناوەڕاست دا چەندین ئاگری گەورە کەوتوونەتەوە. گوندەکانی باکووری پایتەختی ئەسینای وڵاتی یونان بەهۆی تەشەنەى ئاگرەکانەوە چۆڵکراون. -
لە فەڕەنسا ١٦٠ هەزار کەس کارتی ڤاکسینیان شەرمەزار کرد
لە هەموو فەڕەنسا لەدژی کارتی ڤاکسین لە ١٦٠ ناوەند چالاکی ئەنجامدران و ١٦٠ هەزار کەس بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد. -
لە بەلجیکا جارێکی دیکە لافاو دروستبوو
لە بەلجیکا، دوای کارەساتی لافاو کە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا، جارێکی دیکە بارانێکی بەخوڕ دەستیپێکرد. لە چەندین ناوچە لافاو دروست بوو. -
بە سەدان کۆچبەر لە بروکسەل کۆتاییان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن هێنا
ئەو کۆچبەرانەی کە لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا لە سێ شوێنی جیاواز دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردبووە، دوای ئەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا، کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنا. -
لە بەلجیکا و ئەڵمانیا زیاتر لە ٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەسی دیکەش بێسەروشوێنن
لە بەلجیکا و ئەڵمانیا بەهۆی لافاوە ٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەس بێسەروشوێن بوون. -
لە مارسیلای یادی بەرخودانی ١٤ تەمووز کرایەوە
لە شاری مارسیلای فەڕنسا یادی بە شکۆی ١٤ تەمووزی مانگرتنی تا مردن کرایەوە. -
گەنجانی کورد لە مارسیلا چالاکیان کرد
تەڤگەری گەنجانی کورد لە شاری مارسیلای فەرەنسا لە دژی داگیرکاری لە ناوەڕاستی شار چالاکیان کرد. -
لە نیجێریا تاڵانچیەکان لە ٥ گوند بە دەیان کەسیان کوشت
لە ٥ گوندی ویلایەتی زامفارای نیجێریا بەپێی گوتەی بەرپرسان ٣٥ و بەپێی گوتەی خەڵکی هەرێمەکە ٤٣ کەس کوژراون. -
لە بەنگلادیش کارگەیەک سووتا، لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە شارێکی نزیکی دەکای پایتەختی بەنگلادیش کارگەی هاشیم فۆد ئەند بیڤیراج سووتا، لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا. -
بزوتنەوەی تالیبان دەروازەی سنوری نێوان ئێران و ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کرد
بزوتنەوەی تالیبان رایگەیاند، هێزەکانیان دەروازەی سنوری ئیسلام کالەی نێوان ئێرانو ئەفغانستانیان کۆنتڕۆڵ کردووە. -
پەرلەمانی سوید جارێکیتر لۆڤینی بۆ سەرۆک وەزیران هەڵبژاردەوە
پەرلەمانی سوید جارێکیتر ستیفان لۆڤین سیاسەتمەداری سۆسیال دیموکراتی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژاردەوە. -
لە ژاپۆن بەهۆی لافاوەوە بە دەیان کەس بێسەروشوێن بوون
بەهۆی لافاو و رووچوونی زەویەوە لە شاری ئاتامی ژاپۆن، بە دەیان کەس بێسەروشوێن بوون. -
ئەمریکا و ئوکراینا لە دەریای ڕەش مانۆری سەربازی ئەنجام دەدەن
ئوکراینا و بە دەیان وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دەریای ڕەش مانۆرێکی سەربازی ئەنجام دەدەن