ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەستەنبوڵ ٤ گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران
لە ئەستەنبوڵ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٤ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی دەستگیرکرد. -
لەدژی کرێکارە وەرزیەکانی باکوری کوردستان هێرشی نەژادپەرستی ئەنجامدرا
لە کۆجائەلی کرێکارێکی وەرزی بە ناوی ئەسەد ئاتابەی خەریکی گیادوورین بوو، لەبەرئەوەی داوای پارەکەی کرد، رووبەرووی هێرش بووەوە. -
له ئانتالیا پۆلیسه‌كان چوونه سه‌رماڵان: ٦ گه‌نج ده‌ستگیركران
پۆلسی توك سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئانتالیا چوونه سه‌ر ماڵان و به هۆكاری سیاسی ٦ كه‌سیان ده‌ستگیركرد. -
پارێزه‌ران به مه‌به‌ستی دیداری عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییان پێشكه‌ش كرد
پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد. -
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په‌یی ده‌ستگیركران
ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئاكده‌نیز به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ستگیركران. -
چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی: سیاسەتێکی چەپەڵ لە دژی کورد بەڕێوەدەچێت
دەستەی نوێی چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی باسیان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی پیس و قێزەن لە دژی کوردان پەیڕەو دەکات. -
دوكانداران و هاوڵاتیانی عێراق كاڵای توركی بایكۆت ده‌كه‌ن
خه‌ڵك و دوكاندارانی عێراقی، له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی تری وڵاته‌كه ده‌ستیان به بایكۆتی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركی كردووه. هه‌ندێك دوكان له به‌غدا بروشور و پلاكاردیان له باره‌ی بایكۆتی كاڵای توركی هه‌ڵواسیوه. -
به‌شتاش: پرسی كورد به بێ عه‌بدوڵا ئۆجالان چاره‌سه‌رناكرێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی هه‌ده‌په مه‌راڵ دانش به‌شتاش له دیداره‌كان له باره‌ی زه‌وتكردنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی سالیحه ئایدهنیزی ده‌به‌په‌یی قسه‌ی كرد و وتی، "چاره‌سه‌ری پرسی كورد به بێ عه‌بدوڵا ئۆجالان نابێت". -
لەندەن.. فاشیزمی دەوڵەتی تورک و هاوكاره‌كانی شەرمەزارکران
هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چالاكییه‌ك له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ن چالاكوانانی كورده‌وه شه‌رمه‌زار كرا. -
١٣٣ دامه‌زراوه بۆ ئایده‌نیز بانگه‌وازیان راگه‌یاند
له‌لایه‌ن ١٣٣ رێكخراو و دامه‌زراوه‌وه كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌به‌په سالیحه ئایده‌نیز نیشاندرا و داوایان كرد له ده‌نگدانی په‌رله‌ماندا ده‌نگی "ره‌تكردنه‌وه" به‌كاربهێنرێت. -
كوردان له‌به‌رده‌م كۆمسیۆنی ئه‌وروپا چالاكی شه‌رمه‌زاركردنیان ئه‌نجامدا
كوردان له به‌لجیكا و دۆستانیان له‌به‌رده‌م بینای كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له بروكسه‌ل، هێرشه كیمیاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌ریلا و مه‌ده‌نییه‌كانیان شه‌مه‌زار كرد و دۆسیه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنه‌كه كرد. -
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان داواکاریان پێشکەش کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندنای ئیمڕالی کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە مێرسین ناوەندی شەبەکەی تەلەفۆن و ئینتەرنەتیان تێکشکاند
جەنگاوەرانی تیمی جبرائیل گونەباکانی هەبەدەهە رایگەیاند کە بۆ حسابپرسین لە کۆمەڵکوژی پرسوس، لە مێرسین لەدژی ناوەندی شەبەکەی تەلەفۆن و ئینتەرنێت چالاکیان ئەنجامداوە. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی لۆزان: لۆزان قۆناغێکی تاریکە و گەلانی کوردستان ڕەتی دەکەنەوە
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی لۆزان ڕاگەیەندرا و وێڕای چەندین بڕیار و ڕاسپاردە و پێشنیار، بەشدارانی کۆنفڕانسەکە پەیماننامە لۆزان-یان بە قۆناغێکی تاریک بۆ گەلانی کوردستان بەناو کرد و ڕایانگەیاند: گەلانی کوردستان پەیمانەکە ڕەت دەکەنەوە. -
ژنانی پرشنگی رۆژ لە ئەستەنبوڵ ١١ ئۆتۆمبێڵ و ٢ شوێنکاری سووتاند
دەستپیشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ ١١ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان، دوکانێکی کەلوپەل و کۆگایەکیان سووتاند. -
لە ئەنتاڵیا ٧ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران
لە ئەنتاڵیا ٧ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران. -
لە ئەدەنە ٣ کەس دیلکران
لە ئەدەنە ٣ هاوڵاتی رۆژئاوایی، کە لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی‌دا دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا و زیندانیکران. -
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر چەندین کەشتیی گەشتیارییان سووتاند
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە بەندەری تەکیرداغ چەندین کەشتیی گەشتیاریی فاشیستەکانیانن سووتاند. -
لە دۆرتمۆند یادی بەرخودانی ١٤ی تەمووز کرایەوە
بۆ شەهیدانی ڕۆژووی مردنی گەورە ١٤ی تەمووز، لە دۆرتمۆند مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. -
لە لۆزان کۆنفڕانسی کورد: کورد کوردی سەدەی رابردوو نییە
لە شاری لۆزانی سویسرا کۆنفڕانسی کورد بە بەشداری زۆر کەسایەتی و لایەنی چوار پارچەی کوردستان و هەندەران بەردەوامە. -
چوار پارچەی کوردستان لە لۆزان کۆبوونەوە
ڕێخستنە کوردیەکان لە چوار پارچەی کوردستان لە ٩٩مین ساڵیادی پەیمانی لۆزاندا کە کوردستان پارچەکرا، لە لۆزان کۆبوونەوە. -
لە هانۆڤەر ڕێپێوان و گردبوونەوەی 'کوردستان بپارێزە' بەڕێوەچوو
لە هانۆڤەر چالاکیەکی بە ئامانجی داوای داخستنی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ڕووی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، کە بە بەردەوامی هێرشی دەکاتە سەر، ڕێکخرا. -
ڕێککەوتننامەی لۆزان لە شوێنەی واژۆکردنەکەیدا ئیدانە کرا
ڕێککەوتنی لۆزان، کە هۆی دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار پارچەدا، لە ١٠٠هەمین ساڵیادیدا لەبەردەم ئەو بینایەدا ئیدانە کرا، کە رێککەوتنەکەى تیادا ئیمزا کرابوو. -
دەزگا کوردیەکانی رووسیا لەدژی دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
دەزگا و رێکخستنەکانی کوردانی رووسیا رایانگەیاند کە هێرش و کۆمەڵکوژی زاخۆ بە تووندی شەرمەزار دەکەن کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ئەنجامدراوە. -
دەوڵەتی تورک لە سیدنی شەرمەزارکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سیدنی، بە چالاکیەک کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکیان لە زاخۆ شەرمەزار کرد و داوایان کرد گۆڕەپانی ئاسمانی رۆژئاوا لە بەرانبەر فڕۆکەکانی تورک دابخرێت.