ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان بۆ بەریتانیا: دەبێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت
دەیان کەسایەتیی باشووری کوردستان نامەیەکیان بۆ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نارد و رایانگەیاند، دەستنیشانکردنی پەکەکە وەک "رێکخستنی تیرۆر" تەنها سوودی بۆ رەوایدان بە گوشارەکانی دەوڵەتی تورک دەبێت. -
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بوو
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" بە ئامانجی ناساندنی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتی ئەوروپا لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بوو. -
چالاکیی دانیشتن لە مارسیلیا بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامیی هەیە
چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دووەمین رۆژی تێپەڕاند. -
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران: گەلانی ستەملێکراو پشتیوانی لە گەلی بەلوچ بکەن
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران رایگەیاند، بەرەنگاریی قارەمانانەى گەلی بەلوچ لە سەراوان نیشانەى ئەوەیە، کە تێکۆشانی رزگاریخوازانەى گەلانی ستەملێکراو، بابەتی خۆیی سەرەکی و چارەنووسسازە لە بەرەوپێشبردنی شۆڕشدا لە ئێران. -
یەکێتی ئەوروپا: ئێمە بە جددی لە فشارەکانی سەر هەدەپە نیگەرانین
پیتەر ستانۆ وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی فشارەکانی سەر هەدەپە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە بە جددی بەهۆی فشاری سەر هەدەپە کە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت، نیگەرانین." -
یەکینەکانی تۆڵە لە مێرسین و ئەنقەرە چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید مستەفا مالچۆک لە ناوچەی تۆرۆسلاری مێرسین و یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی گارەش لە ناوچەی ماماکی ئەنقەرە، بۆ شەرمەزاردکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی چالاکیان ئەنجامدا. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی کانی ئامێدی-یان بۆردومان دەکەن.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوو جار دەشتاییەکانی کانێ-ی ئامێدی بۆردومانکرد. -
چالاکی ئێشکگری لە پاریس ٢ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری ٥ڕۆژە لە پاریس-ی پایتەختی فەرانسا کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، ٢ ڕۆژە بەردەوامە. -
لە بەلوچەکان سەرهەڵدانە ، بینای قائیمقامیەتی سەروان کۆنترۆڵ کرا
دوێنی چەکدارانی ڕژمی ئێران لە ناوچەی سنووری سەراوان لە پارێزگەی بەلوچستان دەستیان دایە کۆمەڵکوژیی بەلووچەکان و لە ئەنجامدا ١٠ کەس کوژران و ٥کەسی تریش بریندار بوون. سەرچاوە هەرێمییەکان باس لە زۆرتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەکەن. -
قەرەیلان: ئەردۆغان خواستی گارە بکاتە شوێنی نواندنێکی سیاسی ، بەڵام لێی نەهات...
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە وتی، "ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا، لە راستیدا خواستی گارە بکاتە شوێنی نواندنێکی سیاسی، بەڵام لێ نەهات". -
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
حیزبی نیشتمانیی سکۆتلاند: گۆشەگیریی سەر ئۆجالان قبوڵ ناکرێت
حیزبی نیشتمانیی سکۆتلاند (SNP) داوایکرد، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێبهێنرێت و چاوپێکەوتنەکانی ئاشتی دووبارە دەستپێبەکەنەوە. -
لە شتوتگارت چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ ماوەى ٥ رۆژ دەستیپێکرد
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکیی دانیشتن بۆ ٥ رۆژ دەستیپێکرد. -
لە سویسرا بۆ کەمپەینی "دادگایکردنی دیکتاتۆر" زیاتر لە ١٧ هەزار ئیمزا کۆکراوەتەوە
لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" لە سویسرا زیاتر لە ١٧ هەزار ئیمزا کۆکراوەتەوە. -
سۆسیال دیموکراتەکانی قوبرس پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن
ماریا ڤاسیلیادۆ جێگری سەرۆکی بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قورس لەبارەی هەڵوەشاندنەوەى مافی پەرلەمانتاریی پەرلەمانتارانی هەدەپەوە رایگەیاند، پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن. -
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە ساربروکن و تریر بوو
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" بۆ ناساندنی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتیی ئەوروپا بەردەوامە لە گەشتەکانی و لەو چوارچێوەیەدا لە شاری ساربروکنی پایتەختی ئەیالەتی سارلاند و تریری ئەڵمانیا بوو. -
یەکەم رۆژی چالاکیی ئیشکگریی کوردان بۆ ئازادیی ئۆجالان لە مارسیلیا کۆتایی پێهات
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکیی ئێشکگری بە بەشداریی دەیان کەس بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە و چالاکییەکە یەکەم رۆژی خۆی تێپەڕاند. -
دەوڵەتی تورک لە مانیسا ٣ ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپەی زیندانیکرد
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییاندا لە ١٥ی شوبات لە مانیسا ٨ ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپەیان دەستگیرکرد و لە دوای ٨ رۆژ لە دەستگیرکردنیان سزای زیندانیکردن بەسەر ٣ کەسیاندا سەپێنرا. -
لە گیسن نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە شاری گیسنی ئەڵمانیا، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا. -
لە پاریس بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئێشکگری دەستیپێکرد
لە پاریس-ی پایتەختی وڵاتی فەرانسا بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئێشکگری بۆ ماوەی ٥ڕۆژ دەستیپێکرد. -
لە مارسێلیای فهڕهنسا کوردەکان چالاکی ئێشکگریان دەستپێکرد
لە شاری مارسێلیای فەرانسە چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، بەدەیان کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. -
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین لە پێنج شاردا ١٤ چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین ڕایانگەیاند کە لە پێنج شاری ئیزمر، کۆنیا، کایسەری،مانیسا و مووگلا، ١٤چالاکیان ئەنجامداوە. -
لە بەردەم پەرلەمانی فەرەنسا چالاکی بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێکدەخرێت
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ماوەى ٥ رۆژ چالاکی ئەنجام دەدرێت. -
"ئێشکگریی ئازادی" لەلایەن دەستەیەک لە پاریسەوە بەردەوامە
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە دەستەیەک لە ئێشکگران لە پاریسەوە بەردەوامە. ئەحمەد گەرەچەک چالاکوانی ئێشکگر رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گۆشەگیرکردنی گەلی کوردە. -
دەوڵەتی تورک ٢ خوێندکاری تری زانکۆی بۆغازیچیی ئیستەنبولی دەستگیرکرد
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بە پاساوی ئەوەى بەشداریی چالاکییەکانی زانکۆی بۆغازیچی بوون، ٢ خوێندکاری ئەو زانکۆیە دەستگیرکرد.